شەهید خەمۆ مەناف خەفور، لە ساڵی 1949 لە گوندی بۆڵێی سەر بە شارۆچکەی سیدەکانی پارێزگای هەولێر لەدایک بووە. گوندنشین بووە و کاری کشتوکاڵی کردووە. نەخوێندەوار بووە و ژیانی هاوسەرگیری پێک نەهێناوە.
لە شۆڕشی ئەیلوولدا بووە پێشمەرگە، لە بەتەلیۆنی حەجی بێڕۆخی سەر بە هێزی بالەک، بەشداریی جەنگەکانی هیندرێن و زۆزیک و گۆڕەز کردووە. لە ساڵی 1966 لە گەڕووی عومەر ئاغای ناوچەی دیانەی سەر بە پارێزگای هەولێر لەگەڵ گروپێک لە هاوڕێکانی بەهۆی توپبارانی سوپای ڕێژیمی عێراقەوە شەهید کراون.
سەرچاوە:
1. ئەرشیفی دەستەی ئینسیکڵۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان


