بڕیار و ئامانجی دامه‌زراندن

پارتی دیموكراتی كوردستان، سه‌ره‌تا به‌ ناوی پارتی دیموكراتی كوردی عێراق وه‌ك ئه‌وەی له‌ په‌یمانی میللی كۆنگره‌ی یه‌كه‌می دا هاتووه،‌ لەناو جەرگەی کۆمەڵگەی کوردستان، بە ئامانجی دامەزراندنی ده‌وڵه‌تی ئیتیحادی دیموكراتی، لە دوای ژمارەیەک کۆبوونەوە‌ له‌ زستانی ساڵی ١٩٤٦دا له‌ شاری مه‌هاباد، پایته‌ختی كۆماری دیموكراتی كوردستان، به‌ سه‌رۆكایه‌تی مەلا مستەفا بارزانی و گشت ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ئازادی و كۆمه‌ڵێك له‌ خه‌باتگێڕانی كوردستانی عێراق کە دوای نسکۆی شۆڕشی دووەمی بارزان، ڕوویان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کردبوو کە دواتر ئەو هێزە بوو بە پێکهێنەری سەرەکی لەشکری کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد، بە مەبەستی كۆكردنه‌وه‌ی گشت چین و پێکهاتەکانی کوردستان و ڕێكخراو و هێزە سیاسییه‌كانی گۆڕەپانی كوردستانی عێراق و یه‌كخستنی هه‌ڵوێست بۆ گەیشتن بە ئامانجە ڕەواکانی گەلی کوردستان، بڕیار لە دامەزراندنی درا و تا ئه‌مڕۆش هه‌ر به‌و بڕیار و ئامانجانه‌ له‌ خه‌باتكردن به‌رده‌وامه‌.

كۆنگره‌ و كۆنفرانس

پارتی دیموكراتی كوردستان، لە سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه له‌ ١٦ی ئابی ١٩٤٦‌ تا ئه‌مڕۆ چواردە کۆنگرە و سێ کۆنفرانس و چەندین کۆبوونەوەی فراوانی به‌پێی بارودۆخی هه‌رێمی و ناوچه‌یی و وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ پڕۆگرام و په‌یڕە‌وی ناوخۆدا بڕیاری له‌سه‌ردراوه،‌ بەستووە.

كۆنگره‌ی یه‌كه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان (١٩٤٦)

كۆنگره‌ی دووه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان (١٩٥١)

 كۆنگره‌ی سێیه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان (١٩٥٣)

كۆنگره‌ی چواره‌می پارتی دیموكراتی كوردستان (١٩٥٩)

كۆنگره‌ی پێنجه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان (١٩٦٠)

كۆنگره‌ی شه‌شه‌‌می پارتی دیموكراتی كوردستان (١٩٦٤)

كۆنگره‌ی حه‌وته‌‌‌می پارتی دیموكراتی كوردستان (١٩٦٦)

 كۆنگره‌ی هه‌شته‌‌‌می پارتی دیموكراتی كوردستان (١٩٧٠)

 کۆنگرەی نۆیه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان (١٩٧٩)

کۆنگرەی دەیەمی پارتی دیموكراتی كوردستان (١٩٨٩)

کۆنگرەی یازده‌یه‌‌می پارتی دیموكراتی كوردستان (١٩٩٣)

کۆنگرەی دوازدەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان (١٩٩٩)

 كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌‌می پارتی دیموكراتی كوردستان (٢٠١٠)

کۆنگرەی چواردەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان (٢٠٢٢)

 كۆنفرانسی به‌غدا (١٩٥٠)

کۆنفرانسی ماوەت (١٩٦٤)  

كۆنفرانسی به‌رلینی پارتی دیموكراتی كوردستان (١٩٧٦)

سه‌رۆك

پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ ماوه‌ی ته‌مه‌نی خۆیدا له‌ ساڵی ١٩٤٦ە‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ له‌ لایه‌ن دوو سه‌ركرده‌ی گه‌وره‌ی كورده‌وه‌ سه‌رۆكایه‌تی كراوه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن كورده‌ ئازادیخوازكان و لایه‌نگرانی پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌ك دوو پێشه‌وا و سۆمبولی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان سه‌یرده‌كرێن.

 سەرۆک مستەفا بارزانی (١٩٤٦-١٩٧٩)

مەسعود بارزانی (١٩٧٩ تا ئه‌مڕۆ)

شۆڕشی چه‌كداری

پارتی دیموكراتی كوردستان له‌پێناو گه‌یاندنی گه‌لی كورد به‌ ئامانجه‌ ڕە‌واكانی له‌ ته‌ك خه‌باتی سیاسی و مه‌ده‌نی خه‌باتی چه‌كداریشی به‌ یه‌كێك له‌ ڕێگه‌ ڕە‌واكانی به‌رده‌می زانیوه‌ و له‌ سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ سه‌ركردایه‌تی دوو شۆڕشی چه‌كداری له‌ باشووری كوردستان كردووه‌.

شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥)

شۆڕشی گوڵان (١٩٧٦-١٩٩١)

سه‌رچاوه‌:
  1.  مێژووی پارتی دیموكراتی كوردستان، كۆنگره‌ و كۆنفرانس (پرۆگرام و په‌یڕه‌وی ناوخۆ)، به‌رگی یه‌كه‌م و دووه‌م، (هه‌ولێر- چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات- ٢٠٢١).