ژیاننامە

سەربەست لەزگین ساڵی ١٩٦٥ لە شاری دهۆک لەدایکبووە، ساڵی ٢٠٠٨ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە یاسا لە زانکۆی دهۆک بەدەستهێناوە، ساڵی ٢٠١٧ لە کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بریکاری وەزیری پێشمەرگە دانراوە. شارەزای زمانەکانی (کوردی، تورکی و فارسی)یە.

الاپەڕەکانی خەبات

سەربەست لەزگین ساڵی ١٩٨٠ پەیوەندی بە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە، ساڵی ١٩٨١ چۆتە ڕیزەکانی هێزی پێشمه‌رگه‌، ساڵی ١٩٨٨ لە داستانەکانی دێرەلووک دژی سوپاى عێراق بەشداری کردووە و بریندار بووە، لە هەمان ساڵدا دوای ئەنفالەکانی ناوچەی بادینان پەنای بۆ کۆماری تورکیا بردووە.

نوێنەری کۆنگرەکانی (دەیەم ١٩٨٩) و (یازدەیەم ١٩٩٣) و (دوازدەیەم ١٩٩٩)ی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، لە کۆنگرەی سێزدەیەم ساڵی ٢٠١٠ بە عضو کمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە، لە کۆنگرەی چوارمی ساڵی ٢٠٢٢ جارێکی دیکە بە عضو کمیته‌ی ناوه‌ندی هەڵبژێردراوە، و لە یەکەم کۆبوونەوەی کمیته‌ی ناوه‌ندی بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە، بە بەرپرسی لقی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێری پارتی دانراوە.

لە ڕاپەڕینی باشووری کوردستان ساڵی ١٩٩١ فەرماندە بووە لە کەرتی دووی ئازادکردنی زاخۆ- دهۆک، و ساڵی ١٩٩٣ فەرماندەی هێزەکانی ٤٢ی زاخۆ بووە لە سوپای یەکگرتووی کوردستان. 

لە ماوەی کارکردنیدا لە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان چەندین ئەرک و بەرپرسیارێتی وەرگرتووە لەوانە: بەرپرسی لێژنەی ناوچەی ئامێدی (١٩٩٣)، بەرپرسی لێژنەی ناوچەی سێمێل (١٩٩٤)، فەرماندەی هێزەکانی ٩ی سێڤیلک لە فەرماندەیی سوپای کوردستان (فەلەک) (١٩٩٦)، بەرپرسی لقی یەکی دهۆک (٢٠٠٧) و... هتد.

ساڵی ٢٠٠٣ بەشداری لە ئۆپەراسیۆنەکانی ئازادکردنی عراق و لەوانە ئازادکردنی شاری مووسڵ کردووە، ساڵی ٢٠١٤ لە شەڕی دژی هێزەکانی داعش فەرماندەیی میحوەرێ شنگالی لە پارێزگای مووسڵ گرتووەتە ئەستۆ، لە ماوەی خەباتیدا لە ڕیزەکانی پێشمەرگە چەندین جار بریندار بووە، ساڵی ٢٠١٧ لە کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بریکاری وەزیری پێشمەرگە دانراوە.  

سەرچاوە:

- ئەرشیفی دەستەی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.