شەهید عوسمان باس حوسێن، لە ساڵی 1939 لە گوندی شیوانی سەر بە شارۆچکەی سیدەکانی پارێزگای هەولێر لەدایک بووە. گوندنشین و کاری کشتوکاڵی کردووە و خێزاندار بووە.  

 

لە ساڵی 1961 پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە کردووە و لە هێزی بالەک کە لەو کاتەدا فەرماندە هادێ حەسکۆ بەرپرسیاری بووە، دەبێتە پێشمەرگە و بەشداریی جەنگەکانی گەلی عەلی بەگ و سەرتیز کردووە. لە ساڵی 1964 لەگەڵ گروپێک لە هاوڕێکانی لە جەنگی گەڕووی عومەر ئاغا بەهۆی توپبارانی ڕێژیمی بەعسەوە شەهید بووە.

سەرچاوە:

1. ئەرشیفی ئینسیکڵۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان