وەک نەریتێک بۆ ڕێکخستنەوە و نوێکردنەوەی خۆیی، و دوای دۆخە لەبارەکە لە نیسانی ٢٠٠١، بڕیاری بەستنی کۆنگرەیەکی نوێی یەکێتی قوتابیانی کوردستان درا. بۆ ئەم مەبەستە کمیسیۆنێکی ئامادەکاری لە نووسینگەی سکرتاریەت بە سەرۆکایەتی سکرتێری یەکێتی قوتابیانی کوردستان پێکهێنرا. ئەم کمیسیۆنە لە ماوەی ٥ تا ٢٠ی نیسانی ٢٠٠١ هەموو ئامادەکارییەکانی بۆ کۆنگرە ئەنجامدا و نوێنەران لە لق و کمیسیۆنە خۆجێییەکانەوە بە ڕێگەی هەڵبژاردن بۆ کۆنگرە سەرکەوتن(١).
دوای ئامادەکارییەکان، کۆنگرە لە هەولێر لە ماوەی ٢٨ تا ٣١ی تەمموزی ٢٠٠١ بە دروشمی "زانست و ئاشتی و نوێگەری" بە ئامادەبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی دەستی پێکرد، و سەرۆک مەسعود بارزانی وتارێکی پێشکەش کرد، بەدوایدا پەیامێکی جەلال تاڵەبانی یەکەم سکرتێری ئەم یەکێتییە و سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، و وتاری دکتۆر ڕۆژ نوری شاوێس سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، و نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیری حکومەتی کوردستان، و وەزیری پەروەردە و پارێزگاری هەولێر و نوێنەری کۆمەڵەی قوتابیانی کوردستان(٢) خوێندرانەوە و لەم کۆنگرەیەدا ٤٢٧ نوێنەر لە سەرجەم ڕێکخستنەکانی یەکێتی قوتابیانی کوردستان بەشدار بوون (٣). نوێنەران دەستەیەکی نوێیان بۆ کمیسیۆنی جێبەجێکار بەم شێوەیەی خوارەوە هەڵبژارد:
١- موسا ئەحمەد ئاغا
٢- عیسا ئەحمەد ئاغا
٣- لەیلا ئەمیر عاس
٤- فرسەت سۆفی
٥- شیلان جەعفەر عەلی
٦- ڕۆژکار حەمەدەمین، ناسراو بە ڕۆژکار شێخانی
٧- عەلی تەتەر تۆفیق
٨- مەزهەر عەولا
٩- ساکار غازی محەمەد عەلی
١٠- نەوزاد عەبدوڵڵا
١١- نزار شێخ تاهیر
١٢- فەیسەڵ سادق تۆفیق
١٣- یاسین ساڵح حەمە
١٤- زوبێر عەبدوڵڵا
١٥- بارزان زیاد
١٦- هەژار کاکۆ ئەحمەد
١٧- ئومێد کامیل
١٨- ئازار حەسۆ میرخان
١٩- موزەفەر فەخیر
٢٠- زێرفان حسێن حەسەن
٢١- مەردان خدر
ئەندامە یەدەگەکانی کمیسیۆنی جێبەجێکار:
١- بەرڤان حەمدی حسێن
٢- لاوەند عوسمان
٣- جوتیار عەلی
٤- کاوە ڕەسول
٥- ئاوات کاروخ (٤).
لە ڕێکەوتی ١٤ی ئابی ٢٠٠١ لە بارەگای سکرتاریەتی یەکێتی قوتابیانی کوردستان، ئەندامانی نووسینگەی سکرتاریەت لە نێوان ئەندامانی کمیسیۆنی جێبەجێکار بەم شێوەیەی خوارەوە هەڵبژێردران:
١- موسا ئەحمەد- سکرتێر
٢- عیسا ئەحمەد- ئەندامی نووسینگەی سکرتاریەت
٣- یاسین ساڵح حەمە- ئەندامی نووسینگەی سکرتاریەت
٤ - لەیلا ئەمیر عاس- ئەندامی نووسینگەی سکرتاریەت
٥- فرسەت سۆفی- ئەندامی نووسینگەی سکرتاریەت
٦- هەژار کاکۆ- ئەندامی نووسینگەی سکرتاریەت
٧- شیلان شێخ جەعفەر- ئەندامی نووسینگەی سکرتاریەت (٥).
سەرچاوەکان و پەراوێزەکان:١- عرفان عەزیز عەزیز، کۆنگرە و کۆنفڕانسەکانى یەکێتى قوتابیانى کوردستان، چاپى یەکەم، (هەولێر-چاپخانەى ڕۆژهەڵات-٢٠١٢)، ل ١٥٤.
٢- ئاشتي، الرئیس البارزاني یرعی المؤتمر العاشر لاتحاد طلبة كوردستان، مجلة گولان العربي، مؤسسة گولان للثقافة والأعلام، العدد ٦٣، السنة السادسة أربیل، مطبعة وزارة التربیة، ٣١ آب ٢٠٠١م، ص ٤؛٤، فرسهت سۆفی، پانۆرامای كۆنگرهی دهیهمی یهكێتی یهكهمان له ژێر دروشمی زانست، ئاشتی، نوێ كردنهوه، گۆڤاری خهباتی قوتابیان، ئۆرگانی یهكێتی قوتابیانی كوردستان، ژماره ٤٩، ههولێر، ئهیلول ٢٠٠١ز، ل ل١٦،١٥.
٣- كۆنگرهی ١٠یهمی یهكێتی قوتابیانی كوردستان كۆتایی به كارهكانی دێنێت، ڕۆژنامهی برایهتی، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ژماره٣٤٤٩، چوار شهممه،١ی ئابی ٢٠٠١ز، ل ٣، فرسهت سۆفی، سهرچاوهی پێشو، ل ١٧.
٤- سیروان عثمان، مێژووێکى پرشنگدار و کاروانێکى نەپساوە، (هەولێر- چاپخانەى وەزارەتى رۆشنبیرى- ٢٠١٤)، ل ل ٤٨-٤٩.
٥- عرفان عەزیز عەزیز، سەرچاوەى پێشوو، ل ل ١٥٨-١٥٩.


