مەخدید حەمەد عەلی فەقێ لە ساڵی 1955 لە گوندی گیرتگەى سەر بە ناحیەی چۆمانی سەر بە پارێزگای هەولێر لەدایک بووە، گوندنشین بووە و بە کشتوکاڵەوە سەرقاڵ بووە.

لە ساڵی 1971دا تێکەڵی شۆڕشی ئەیلوول دەبێت و لە بەتالیۆنی 4ی هێزی باڵەک کە ئەو کاتە عیزەت سلێمان بەگ دەڕگەڵەیی بەرپرسی بوو، دەبێتە پێشمه‌رگه و بەشداری شەڕەکانی کۆرەک و هندرێنی کردووە. لە ساڵی 1974 لە چیای هندرێن لە کاتی ئەرکی پێشمه‌رگایەتی خۆیدا لە ئەنجامی تەقینی مینێکدا شەهید بوو.

سەرچاوە:

• ئەرشیفی دەستەی ئینسایکلۆپیدیای حزب دیموکراتی کوردستان.