ئەندازیار و سیاسەتمەدار نەوزاد هادی مەولوود محەمەد، لە ساڵی ١٩٩٢ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، نوێنەری کۆنگرەی دوازدەهەم ١٩٩٩ بووە و لە ساڵی ٢٠١٠ لە کۆنگرەی سێزدەهەمدا بە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە. لە ساڵانی (٢٠٠٤ - ٢٠١٩) پارێزگاری هەولێر بووە.
ژیاننامە
نەوزاد هادی لە ساڵی ١٩٦٣ لە شاری هەولێر لەدایک بووە. لە ساڵی ١٩٨٧ بەکالۆریۆسی ئەندازیاری کارەبای لە زانکۆی سەلاحەدین - هەولێر وەرگرتووە. لە ساڵی ١٩٩٦ لە کابینەی سێیەمدا بووەتە بریکاری وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکای ئەندازیاران بووە. لە ساڵانی (٢٠٠٤-٢٠١٩) بە پارێزگاری هەولێر دامەزراوە. شارەزای زمانەکانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزییە.
خەباتنامەنەوزاد هادی لە ساڵی ١٩٩٢ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە. لە ساڵی ١٩٩٢ وەک ئەندازیاری کارەبا لە ڕادیۆی دەنگی کوردستان کاری کردووە و ئەندامی لق بووە لە لێژنەی لقی دوو.
نوێنەری کۆنگرەی دوازدەهەم ١٩٩٩ بووە و لە ساڵی ٢٠١٠ لە کۆنگرەی سێزدەهەمدا بە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە. لە ساڵی ٢٠٢٢ لە کۆنگرەی چواردەهەمدا بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و لە یەکەمین کۆبوونەوەی کۆمیتەی سەرکردایەتیدا، بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە و بووەتە بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای موسڵ.
١- ئەرشیفی دەستەی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.


