بەستنی کۆنگرە

وەک پێویستییەک بۆ ڕێکخستنەوە و گۆڕانکاری لە بەڕێوەبردن و پێکهاتەی ڕێکخراوەکەدا، مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی قوتابیانی کوردستان لە ساڵی ٢٠١٠ بڕیاری بەستنی کۆنگرەیەکی نوێی دا. وەک نەریتی کۆنگرەکان، لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرە پێکهێنرا و ئەندامان لە سەرجەم ڕێکخراوەکانی ڕێکخراوەکە بۆ کۆنگرە سەرکەوتن.

کۆنگرەکە لە ڕۆژانی ٢٤-٢٥ی شوباتی ٢٠١٠ لە شاری هەولێر بە سەرپەرشتی و ئامادەبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی و بە ئامادەبوونی ٢٩٢ نوێنەر دەستی پێکرد. لەم کۆنگرەیەدا چەندین گۆڕانکاری ئەنجامدرا، لەوانە هەڵبژاردنی سکرتێر ڕاستەوخۆ لە کۆنگرەوە و داڕشتنی پێکهاتەی ڕێکخراوەیی ڕێکخراوەکان بە جۆرێک کە لەگەڵ سیستەمی پێکهاتەی ڕێکخراوەیی پارتی دیموکراتی کوردستاندا بگونجێت، واتە هەر شوێنێک لق و ناوچەی پارتی هەبێت، دەبێت لق و ناوچەی یەکێتی قوتابیان بکرێتەوە.

سکرتێر و سکرتاریەت و لیژنەی جێبەجێکار لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەوە هەڵبژێردران و بەم شێوەیەی خوارەوە بوون:

١- عیرفان عەزیز عەزیز - سکرتێر

٢-  خالید نووری عوسمان - ئەندامی مەکتەبی سکرتاریەت

٣-  بژار خدر عومەر - ئەندامی مەکتەبی سکرتاریەت

٤-  دانا عەبدولعەزیز ڕەسووڵ - ئەندامی مەکتەبی سکرتاریەت

٥-  زریان مەولوود خدر - ئەندامی مەکتەبی سکرتاریەت

٦- غەفوور ئەحمەد مەلا سوار - ئەندامی مەکتەبی سکرتاریەت

٧-  سەکڤان مەڕعی سولەیمان - ئەندامی مەکتەبی سکرتاریەت

٨-  دیار عومەر شێخ محەمەد - ئەندامی مەکتەبی سکرتاریەت

دوو ئەندامە یەدەگەکەی مەکتەبی سکرتاریەت:

١ - محەمەد جومعە حەمەساڵح - ئەندامی مەکتەبی سکرتاریەت

٢- عێشان عەلی حەمەد ئەمین - ئەندامی مەکتەبی سکرتاریەت

لق و مەکتەبەکان و بەرپرسەکانیان لەم قۆناغەدا بەم شێوەیەی خوارەوە بوون:

١-  لقی دهۆک - بەهجەت بەنیامین عەباس

٢-  لقی ئاکرێ - شڤان شیمال عومەر

٣-  لقی شێخان - ساڵح محەمەد میرزا

٤-  لقی شنگال - ڕەزا ئەمین قەنبەر

٥-  لقی زانکۆ و پەیمانگاکانی دهۆک  

٦-  لقی مووسڵ - محەمەد سەبری محەمەد

٧- لقی ئامێدی - شەریف فەتاح عەرەفات

٨-  لقی کەرکووک - هۆزان ڕەمەزان کەریم

٩ -  لقی زانکۆ و پەیمانگاکانی کەرکووک - هەڵگورد قادر محەمەد

١٠-  مەکتەبی شاری به‌غدا - عەبدولکەریم عەقید سادق

١١-  لقی خانەقین - محەمەد شاکر مەهدی

١٢-  لقی گەرمیان - حەسەن عەلائەدین

١٣-  مەکتەبی مێرگەسۆر - لەیهات شێخ محەمەد خالید شێخ ئەحمەد

١٤-  لقی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەولێر - کۆڤان عیسا بەهائەدین ‌

١٥- لقی چەمچەماڵ - نەبەز ڕەفعەت

١٦-   لقی مەخموور - بارزان سدیق سوار

١٧-   لقی هەولێر - سەلام فەتاح مستەفا

١٨-   لقی دەوروبەری هەولێر - سەربەست دەروێش ئیسماعیل

١٩-  لقی سەفین - یووسف محەمەد حەمەد

٢٠-  لقی سۆران - وشیار شوکری ئەمین

٢١- لقی هەڵەبجەی شەهید - هاوڕێ ڕەئووف کەریم

٢٢-  لقی سلێمانی - سەلمان محەمەد وەلی

٢٣-  لقی زانکۆ و پەیمانگاکانی سلێمانی - بەهمەن دەروێش عەلی ‌

٢٤-  لقی ڕاپەڕین - ساڵح ئەنوەر محەمەد

٢٥-  لقی دەوروبەری سلێمانی - ڕەنجدەر نەجات ئەحمەد‌

٢٦-  لقی زاخۆ - جوتیار خدر تاهیر

سەرچاوەکان:

١- عیرفان عەزیز عەزیز، کۆنگرە و کۆنفڕانسەکانى یەکێتى قوتابیانى کوردستان، چاپى یەکەم، (هەولێر-چاپخانەى ڕۆژهەڵات-٢٠١٢).

٢- ئاسۆ عه‌لی فه‌ره‌ج، به‌ چاودێری و ئاماده‌بوونی سه‌رۆك بارزانی ئه‌مڕۆ له‌ هه‌ولێری پایته‌خت كۆنگره‌ی 13ی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان به‌ڕێوه ‌دە‌چێت، ڕۆژنامه‌ی خه‌بات، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ژماره‌ 3408، هه‌ولێر، چوارشه‌مه‌، 24ی شوباتی ٢٠١٠ز.

٣- محه‌مه‌د زه‌نگه‌نه‌، به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی كوردستان كۆنگره‌ی 13مینی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان ده‌ستی به‌ كاره‌كانی كرد، ڕۆژنامه‌ی خه‌بات، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ژماره‌ 3409، هه‌ولێر، پینجشه‌مه‌، 25ی شوباتی ٢٠١٠زو ل ل 1، 13.

٤- سه‌نگه‌ر جه‌مال، مێژووی كۆنگره‌كانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان، گۆڤاری خه‌باتی قوتابیان، ئۆرگانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان، ژماره‌ 110، هه‌ولێر، تشرینی دووه‌می 2012ز، ل 5.

٥- به‌لاغی كۆتایی كۆنگره‌ی 13ی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان، گۆڤاری خه‌باتی قوتابیان، ئۆرگانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان، ژماره‌ 92، هه‌ولێر، چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات، ئایاری ٢٠١٠ز، ل 3.