ژیاننامە

دکتۆر جەرجیس حەسەن عەبدوڵڵا، بە ناوی (دکتۆر جەرجیس) ناسراوە و لە ساڵی ١٩٤٤دا لە گوندی خەنسێی سەر بە قەزای شێخان لە پارێزگای مووسڵ لەدایک بووە. هەر لەوێ قۆناغی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی خوێندووە. لە ساڵی ١٩٦٧دا لە کۆلێژی ئەدەبیاتی زانکۆی مووسڵ وەرگیراوە. لە ساڵی ١٩٧١دا بە مەبەستی خوێندن چووەتە یەکێتیی سۆڤیەت و دەستی لە ئەندامێتیی سکرتارییەتی یەکێتیی قوتابیانی کوردستان کێشاوەتەوە. پاشان چووەتە کۆماری نەمسا و لە ساڵی ١٩٧٩دا گەڕاوەتەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان. لە ساڵی (١٩٩٦ - ١٩٩٩) وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بووە. لە ساڵی ٢٠٢٤دا بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کردووە. شارەزای زمانەکانی کوردی، عەرەبی، ڕووسی، ئەڵمانی و فارسی بووە.

 

خەباتنامە

لە ساڵی ١٩٦٧دا پەیوەندی بە ڕیزەکانی یەکێتیی قوتابیانی کوردستانەوە کردووە. لە ڕێکەوتی ١٥ی تەممووزی ١٩٧٠دا لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەوە بە جێگری سەرۆکی یەکێتیی قوتابیانی کوردستان لە (کۆنگرەی شەشەم)دا هەڵبژێردراوە. لە ساڵی ١٩٧١دا ئەندامی لێژنەی ناوچەی مووسڵی لقی نەینەوای یەکێتیی قوتابیانی کوردستان بووە. لە ساڵی ١٩٧٩دا لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەوە بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە (کۆنگرەی نۆیەم)دا هەڵبژێردراوە. لە ساڵانی (١٩٨٠ - ١٩٨٥)دا بەرپرسی لێژنەی لقی یەکی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە. لە ساڵی ١٩٨٠دا بە هاوبەشی لەگەڵ هێزەکانی پارتی کۆمۆنیستی عێراق فەرماندەیی شەڕی بێگۆڤای لە سنووری پارێزگای دهۆک کردووە. لە ڕێکەوتی ١٦ی تەممووزی ١٩٨٥ بە ئەندامی بەشی ڕێکخستن و ئەندامی بەشی پەیوەندییەکان دەستنیشان کراوە. لە ساڵی ١٩٨٣دا لەلایەن ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی هەڵبژێردراوە. لە ساڵی ١٩٨٥دا لە خەباتکاری دوازدەهەم بە بەرپرسی لێژنەی لقی یەک دەستنیشان کراوە. لە کۆتایی ساڵی ١٩٨٥دا لە خوولی هەشتەمی پەیمانگەی کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستاندا کە لە گوندی ڕاجانی سەر بە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوو، مامۆستای "مێژووی بزووتنەوەی ئازادیخوازی کورد لە سەدەی بیستەم" بووە.

 

لە ساڵی ١٩٨٦دا ئەندامی لێژنەی پشکنینی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە. لە ساڵی ١٩٨٨دا وەک سەرکردەیەک بەشداریی لە داستانى خواکوڕکی لە سنووری پارێزگای هەولێر لە دژی پەلاماری هێزی پیادەی سوپای عێراق کردووە. لە ساڵی ١٩٨٩دا لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەوە بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنگرەی دەیەمدا هەڵبژێردراوە. لە ساڵی ١٩٨٩دا لە یەکەمین کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندیدا بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی هەڵبژێردراوە. لە ڕێکەوتی ١٣ی کانوونی دووەمی ١٩٩٠دا بە بەرپرسی لێژنەی دارایی دەستنیشان کراوە. لە دەستپێکی ساڵی ١٩٩٢دا لە خەباتکاری بیست و پێنجەمی لێژنەی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان بە لێژنەی سەرپەرشتیاری لق دەستنیشان کراوە. لە ڕێکەوتی ١٩ی ئاداردا بەشداریی کۆبوونەوەی بەرەی کوردستانی بە مەبەستی دیاریکردنی کاتی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردستان (پەرلەمانی کوردستان) و ڕەوشی ئابووری و ئاسایشی باشووری کوردستان کردووە.

 

لە دەستپێکی ساڵی ١٩٩٢دا بە نوێنەرایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان بەشداریی کۆبوونەوەی بەرەی کوردستانی بە مەبەستی دامەزراندنی لێژنەی باڵای سەرپەرشتیی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردستان کردووە. لە ناو ساڵی ١٩٩٢دا بەربژێری پارتی دیموکراتی کوردستان (لیستی زەرد) بۆ ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردستان بووە. لە ڕۆژی چوارشەممە ١١ی ئاب ١٩٩٣ لە ڕۆژنامەی خەبات ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستاندا وتاری بڵاو کردووەتەوە. لە ساڵی ١٩٩٣دا خاوەنی ئیمتیازی گۆڤاری ئەڵتەرناتیڤ بووە. لە ساڵی ١٩٩٣دا لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەوە بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ یەکگرتوو لە کۆنگرەی یازدەیەمدا هەڵبژێردراوە. لە ساڵی ١٩٩٣دا لە یەکەمین کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندیدا بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی هەڵبژێردراوە. لە ساڵی ١٩٩٤دا خاوەنی ئیمتیازی گۆڤاری کادیر (خوولی دووەم) بووە کە گۆڤارێکی تیۆریی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ یەکگرتوو بووە. لە ٤ی ئایاری ١٩٩٤دا لە کۆبوونەوەی هاوبەشی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا واژۆی لەسەر ئاگربەست و ئاساییکردنەوەی ڕەوشی باشووری کوردستان کردووە. ڕۆژی چوارشەممە ٩ی تشرینی دووەمی ١٩٩٤دا لە بارەگای سکرتارییەت پارێزەر جەلال حوسامەدین نوورەدین (١٩٣٣ - ٢٠١٧) ناسراو بە جەلال تاڵەبانی لە شاری هەولێر ئامادەی کۆبوونەوەی هاوبەشی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان  ـ یەکگرتوو و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بووە کە بە مەبەستی نەهێشتنی ئاڵۆزییەکانی نێوان هەردوو پارتەکە بووە.

 

لە ٨ی شوباتی ١٩٩٦ بە مەبەستی بەشداریکردن لە حەڤدەهەمین ساڵیادی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە سەرۆکایەتیی شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ یەکگرتوو سەردانی شاری تارانی کردووە. لە ٢٧ی ئایاری ١٩٩٦دا لەگەڵ ئەندازیار محەممەد مەحموود عەبدولڕەحمان (١٩٣٣ - ٢٠٠٤) ناسراو بە سامی عەبدولڕەحمان لە شارۆچکەی پیرمام لە پارێزگای هەولێر پێشوازییان لە شاندێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کردووە. لە ڕۆژی هەینی ٨ی کانوونی دووەمی ١٩٩٩دا لە پیرمام بە سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازییان لە جەلال تاڵەبانی و شاندی یاوەری کردووە. لە ساڵی ١٩٩٩دا لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەوە بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنگرەی یازدەیەمدا هەڵبژێردراوە. لە ساڵی ٢٠٠٠دا بووە سەرۆکی دیوانی چاودێریی داراییی حکوومەتی هەرێمی کوردستان (خوولی چوارەم). لە ساڵی ٢٠٠٥دا بە ئەندامی دەستەی ناوەندیی پشکنین و چاودێریی پارتی دیموکراتی کوردستان دەستنیشان کراوە. لە ساڵی ٢٠١٠دا نوێنەری کۆنگرەی سێزدەیەمى پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری هەولێر بووە.

 

بەرهەمەکانی:

١ - تورکیا فی الاستراتیجیة الأمریکیة بعد سقوط الشاه ١٩٩٠.

2 - کوردستان لە عێراقی ئاڵۆزدا 1984 - وەرگێڕان.

سەرچاوە :

1 - ئەرشیفی دەستەی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.

2 - ئاسۆ کەریم - بیرەوەری پێشمه‌رگه‌یەک و چەند تێبینییەک - بەشی دووەم - ڕۆژنامەی برایەتی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان - ژمارە 1655، هەولێر - پێنجشەممە 27ی ئایاری 1993 - لاپەڕە 6.

3 - ئاسۆ کەریم - وێستگەی (ڕادیۆی) دەنگی کوردستان و چەند تێبینییەک، بەشی دووەم - ڕۆژنامەی برایەتی ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان - ژمارە 1656 هەولێر - هەینی 28ی ئایاری 1993 - لاپەڕە 6.

4 - ئاشتی، وێستگەی وەفدێکی باڵای حزبی شیوعی کوردستان - گۆڤاری گوڵانی عەرەبی - دامەزراوەی گوڵان بۆ ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن - ژمارە 61، ساڵی شەشەم هەولێر 30ی حوزەیرانی 2001 - لاپەڕە 6.

5 - ئاوێر شێخ عومەر، گەڕانەوەی کۆچبەران بەردەوام بێت - ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ - ئۆرگانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان - ژمارە 2494، ساڵی دەیەم - سلێمانی، دووشەممە 2ی تەمموزی 2001 - لاپەڕە 1.

6 - ئاوێر شێخ عومەر - لیژنەی باڵای پەیوەندی لەنێوان ی.ن.ک. و پ.د.ک لە سەلاحەدین کۆبوونەوە - ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ، ئۆرگانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان - ژمارە 2440، ساڵی دەیەم - سلێمانی، دووشەممە 30ی نیسانی 2001 - لاپەڕە 1.

7 - ئاوێر شێخ عومەر - لیژنەی باڵای ئاشتی کۆبووەوە - ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ، ئۆرگانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان - ژمارە 2506 - ساڵی دەیەم، سلێمانی، دووشەممە 16ی تەمموزی 2001 - لاپەڕە 1.

8 - ئاوێر شێخ عومەر - هەردوو شاندەکەی مەکتەبی سیاسی ی.ن.ک و پ.د.ک کۆبوونەوە - ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ، ئۆرگانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان - ژمارە 2521 - ساڵی دەیەم، سلێمانی، پێنجشەممە 2ی ئابی 2001 - لاپەڕە 1.

9 - ئاوێر شێخ عومەر - هەردوو شاندەکەی مەکتەبی سیاسی ی.ن.ک و پ.د.ک کۆبوونەوە - ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ، ئۆرگانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان - ژمارە 2512، ساڵی دەیەم، سلێمانی، دووشەممە 23ی تەمموزی 2001 - لاپەڕە 1.

10 - ئاوێر شێخ عومەر - شاندی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی کۆبوونەوە - ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ، ئۆرگانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان - ژمارە 2620، ساڵی دەیەم، سلێمانی، دووشەممە 26ی تشرینی دووەمی 2001 - لاپەڕە 1.

11 - ئاوێر شێخ عومەر - شاندی هەردوو مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە - ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ، ئۆرگانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ژمارە 2609، ساڵی دەیەم، سلێمانی، سێشەممە 13ی تشرینی دووەمی 2001 - لاپەڕە 1.

12 - ئەحمەد شەریف لەک - شیکردنەوەی ڕووداوە مێژووییەکان - بەرگی دووەم، ( هەولێر ـ چاپخانەی ڕۆژهەڵات 2019 ) - لاپەڕە 102.

13 - ئەسەد ئیدۆ - بەردەوام بوون یان هەڵگیرسانی شۆڕش - ڕۆژنامەی برایەتی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژمارە 1251، هەولێر، شەممە 22ی ئایاری 1993 - لاپەڕە 3.

14 - ئیسماعیل تەنیا - پارتی سۆسیالیستی کوردستان هەڵکشان و داکشان و بڵاوبوونەوە - ( هەولێر ـ  چاپخانەی ڕۆژهەڵات 2019 ) - لاپەڕە 26.

14 - ئارنۆڵد ویڵسن - شۆڕشی عێراق - وەرگێڕان و لێکۆڵینەوەی جەعفەر خەیات ( بەیروت ـ چاپخانەی دار الکتاب - 1971 ) - لاپەڕە 197 - 199.

15 - ئاسدارت جەدیدە - ڕۆژنامەی سدی کوردستان - پارتی دیموکراتی کوردستان ـ عێراق / مەکتەبی لوبنان، ژمارە 33، ئابی 1990 - لاپەڕە 11.

16 - هەڵبژاردنی ئەندامانی لیژنەی ناوەندی بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان ـ عێراق، گۆڤاری گوڵانی عەرەبی، دامەزراوەی گوڵان بۆ ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن - ژمارە 41، ساڵی چوارەم، هەولێر 31ی تشرینی یەکەمی 1999 - لاپەڕە 15.

17 - هەڵبژاردنی لیژنەیەکی ناوەندی نوێ کە پێکهاتووە لە 31 ئەندام و ٩ ئەندامی یەدەگ - ڕۆژنامەی خەبات، زمانحاڵی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژمارە 946، هەولێر، هەینی 15ی تشرینی یەکەمی 1999 - لاپەڕە 15.

18 - بەڕێز وەزیری پەروەردە لەگەڵ شاندێکی سکرتارییەتی یەکێتییەکەمان کۆبووەوە - ڕۆژنامەی زەنگ، یەکەتی قوتابیانی کوردستان، ژمارە 4 خولی دووەم، هەولێر - چاپخانەی زانکۆی سەلاحەدین، یەکشەممە 7ی تشرینی دووەمی 1998 - لاپەڕە 1.

18 - پارتی دیموکراتی کوردستان، سەرۆک، ژمارە 13 - 10ی کانوونی دووەمی 1990 - لاپەڕە 6.

19 - پارتی دیموکراتی کوردستان، مەکتەبی سیاسی، بڕیار، ژمارە 1075 - 14ی تشرینی دووەمی 1986 - لاپەڕە 1.

20 - پارتی دیموکراتی کوردستان، مەکتەبی سیاسی، بۆ هەموو بەشەکانی م.س ی تێکۆشەر، ژمارە 6775 - 18ی تەمموزی 1985 - لاپەڕە 1.

21 - جەرجیس حەسەن، ستراتیژی ئاسایشی نەتەوەیی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردی - ڕۆژنامەی خەبات، زمانحاڵی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژمارە 687، چوارشەممە، 11ی ئابی 1993 - لاپەڕە 5.

22 - حەبیب محەمەد کەریم - مێژووی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ عێراق (لە وێستگە سەرەکییەکاندا) 1946 - 1993، ( دهۆک ـ چاپخانەی خەبات 1998) - لاپەڕە 159 - 174 - 182.

23 - حسێن عوسمان کەڵەش (بابی کۆڤان)، پێشمه‌رگه‌یەک ژیان و بیرهاتن (1961 - 1991)، ( دهۆک ـ چاپخانەی خانی 2015) - لاپەڕە 73 - 128.

24 - حەمە ساڵح فەرهادی - لاپەڕەیەک لە مێژووی یەکەتی قوتابیانی کوردستان - ڕۆژنامەی پێشکەوتن، ئۆرگانی یەکەتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان، ژمارە 27، سەرەتای تەمموزی 1992 - لاپەڕە 2.

25 - داواکارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕاگەیاندن، ڕۆژنامەی برایەتی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ یەکگرتوو، ژمارە 2019، دووشەممە 15ی ئابی 1994 - لاپەڕە 4.

26 - مێژووی خولەکانی کادیرانی حزب، لە چیاوە تا شار، ( هەولێر ـ ناوەندی لێکۆڵینەوە و هەڵسەنگاندن و ئەکادیمیای حزب ـ چاپخانەی ڕۆژهەڵات 2019) - لاپەڕە 68.

27- ساسان عەونی - یەکەتی قوتابیانی کوردستان چەند لایەنێکی تێکۆشان و مێژوو، ( هەولێر ـ مەکتەبی سکرتارییەتی یەکەتی قوتابیانی کوردستان ـ چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە 1998) - لاپەڕە 32.

28 - سلێمان مستەفا حەسەن - کورد و یەکەم ئەزموون، (هەولێر ـ چاپخانەی کارۆ 2017) - لاپەڕە 28 - 31 - 69 - 74 - 75 - 102 - 270.

29 - سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز تاڵەبانی کرد - ڕۆژنامەی برایەتی، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان ـ یەکگرتوو، ژمارە 2753، هەولێر، شەممە 9ی کانوونی دووەمی 1999 - لاپەڕە 1.

30 - شەعبان عەلی شەعبان - هەندێک زانیاری سیاسی و مێژوویی، چاپی سێیەم، (هەولێر ـ چاپخانەی ڕۆژهەڵات 2013) - لاپەڕە 118 - 121 - 124 - 126.

31 - عەبدولهادی ڕەحمان سلێمان - ئازافا ئەخری عەلی خەزین ئەلزاکرییە، موچەلە گوڵان ئەلعەرەبی، موئەسەسە گوڵان ئەلئەعلامییە، ئەلئەعداد 20، هەولێر، مەتبەعە وەزارە ئەلسەقافە 25 کانوونی دووەمی 1998 - سەحیفە 63.

32 - عەبدولهادی ڕەحمان قەساب - لاپەڕەیەک لە مێژووی یەکەتی قوتابیانی کوردستان، لقی نەینەوا 1967 - 1970 (هەولێر ـ مەکتەبی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی لقی دوو 2015) لاپەڕە 24.

33 - عیرفان عەزیز عەزیز، کۆنگرە و کۆنفرانسەکانی یەکەتی قوتابیانی کوردستان (هەولێر ـ پڕۆژەی نووسینی مێژووی یەکەتی قوتابیانی کوردستان ـ چاپخانەی ڕۆژهەڵات 2012) لاپەڕە 60، 63.

34 - عەلی سەنجاری، ئەلقەزییە ئەلکوردییە وەل حیزب ئەل بەعس ئەلعەرەبی ئەلئیشتیراکی فی ئەلعێراق، ئەلجوز ئەلسالاس، (دهۆک ـ مەتبەعە خانی 2012) سەحیفە 168 - 170.

35 - عومەر عوسمان - ژیانی کوردێک، بەرگی یەکەم، (هەولێر ـ چاپخانەی حاجی هاشم 2005) لاپەڕە 285.

36 - فێهرست تەیب عەبدوڵڵا، یەکەتی قوتابیانی کوردستان (ئادار - 1970 نیسانی 1991) ی لێکۆڵینەوەیەکی مێژوویی ـ سیاسی، ماستەرنامەی چاپنەکراو، زانکۆی زاخۆ ـ کۆلێژی پەروەردە 2012 - لاپەڕە 4.

37 - فەرهاد عەونی، ڕۆژانی من وه‌ها تێپەڕین - بەرگی یەکەم، (هەولێر ـ چاپخانەی ڕۆژهەڵات 2016) لاپەڕە 245، 248، 290.

38 - فەرهاد عەونی، یەکەتی قوتابیانی کوردستان هەمیشە ڕێبەری قوتابیانی کوردستان بووە، ڕۆژنامەی برایەتی، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان ـ یەکگرتوو، ژمارە 1876، هەینی 18ی شوباتی 1994 - لاپەڕە 3.

39 - فەزڵەدین ئەحمەد نێروەیی، کۆچبەر بوون سەربردووی خەڵکی کە بە ساڵان دوور لە گەل و وڵات ژیاون، (دهۆک ـ چاپخانەی خانی 2008) لاپەڕە 85.

40 - فەیسەڵ خەلیل، زوویری سیاسی لە ناو پارتی دا، گۆڤاری سڤیل، ژمارە 122، هەولێر، چاپخانەی ڕۆکسانا، شەممە 25ی شوباتی 2012 لاپەڕە 11.

41 - قائیمە بەسما ئەلجەراەد ئەلتی ئەعازەتها وەزارە ئەلسەقافە فی حوکومییە ئەقلیم کوردستان مونز عام 1993، جەریدە خەبات، لیسان حال ئەلحیزب ئەلدیموقراتی ئەلکوردی ـ ئەلموحەد، ئەلئەعداد 870، هەولێر، ئەلجومعە 17 نیسان 1998 - سەحیفە 19.

42 - کاروان مەحوی - کۆنگرەکانی پارتییەکەمان پارتی دیموكراتی كوردستان، گۆڤاری شیکار، مەکتەبی ناوەندی لێکۆڵینەوە و نرخاندن، ژمارە 14، هەولێر، چاپخانەی حاجی هاشم، پاییز 2010 - لاپەڕە 21.

43 - کۆبوونەوەی هەردوو مەکتەبی سیاسی و بە ئامادەبوونی بەڕێز مەسعود بارزانی هاتە سازکردن، هەفتەنامەی گوڵان، ژمارە 30، هەولێر، 10ی تشرینی دووەمی 1994 - لاپەڕە 1.

44 - کۆنگرە، ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی کۆمیتەی ناوەندیی پارتییەکەمان ڕادەگەیەنێت، ڕۆژنامەی برایەتی، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان ـ یەکگرتوو، ژمارە 1729، هەولێر، هەینی 27ی ئابی 1993 - لاپەڕە 1.

45 - کۆنگرەی دووەمی پارتی دیموكراتی كوردستان کۆمیتەی ناوەندیی نوێی هەڵبژارد، ڕۆژنامەی برایەتی، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ژمارە 2948، هەولێر، یەکشەممە 17ی تشرینی یەکەمی 1999 - لاپەڕە 3.   

46 - لقی دوو، لقی دوو لە نیو سەدەی تێکۆشاندا، (هەولێر ـ چاپخانەی ئاراس 2010) - لاپەڕە 42.

47 - لوقمان غەریب، شەهید حاجی عەبدولڕەحمان - قۆناغێکی پڕ بەخشین لە مێژووی بزووتنەوەی قوتابیان و لاوان، (هەولێر ـ چاپخانەی ڕۆشنبیری 2003) - لاپەڕە 77.

48 - لیستی ناوی بەربژێرانی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ئەنجومەنی نیشتمانی لە کوردستان، ڕۆژنامەی پێشکەوتن، ئۆرگانی یەکەتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان ـ عێراق، ژمارە 26ی ئایاری 1992 - لاپەڕە 4.

49 - محەمەد حاجی مەحموود، ڕۆژژمێری پێشمه‌رگه یەک 1976 - 1996، بەرگی چوارەم، (سلێمانی ـ چاپخانەی دیلان - 2009) - لاپەڕە 520.

50 - محەمەد مەلا قادر، خەباتنامە کورتە مێژووی پارتی و کولتووری بارزانیی نەمر، چاپی دووەم، (هەولێر ـ دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس ٢٠٠٧) - لاپەڕە ٩٧.

٥١ - المؤتمر السادس لاتحاد طلبة کوردستان العراق، جەریدە التآخی، ئەلئەعداد ٤٩٦، شاری بەغدا، مەتبەعە دار ئەلجاحز، ئەلسەنە ٢٧ تەموز ١٩٧٠ - سەحیفە ٣.

٥٢ - هاشم ڕەمەزان - ئەلموحترەقون ئەل کورد، ئەلجوز ئەلئەوەل، (هەولێر ـ مەتبەعە ئەلحاجی هاشم ٢٠٠٥) - سەحیفە ١٣٨.

٥٣ - هەرێمی کوردستان، ڕۆژنامەی برایەتی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژمارە ٢١٨٧، هەینی ٢٧ی ئەیلولی ١٩٩٢ - لاپەڕە ١.

٥٤ - هەرێمی کوردستانی عێراق، ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردستانی عێراق، ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردستانی عێراق پرۆتۆکۆل ١٩٩٢ - بەرگی سێزدەهەم، (هەولێر ـ چاپخانەی وەزارەتی ڕۆشنبیری ١٩٩٨) - لاپەڕە ٨٦.

٥٥ - هەرێمی کوردستانی عێراق ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردستانی عێراق، پرۆتۆکۆل، بەرگی بیست و پێنج، (هەولێر ـ چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە ٢٠٠١) - لاپەڕە ٣٣٧، ٣٣٩.

٥٦ - شاندی سەرکردایەتیی پارتیمان بەشداریی ڕێوڕەسمی ساڵیادی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانیان کرد - ڕۆژنامەی برایەتی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ یەکگرتوو، ژمارە ٢١٥٧، هاوینەهەواری پیرمام، پێنجشەممە ١٥ی شوباتی ١٩٩٦ - لاپەڕە ١- ١١.

٥٧ - شاندێکی پارتیمان بەشداریی ڕێوڕەسمی ئاهەنگی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانی کرد - ڕۆژنامەی برایەتی، ژمارە ٢١٥٦، پیرمام، چوارشەممە ٧ی شوباتی ١٩٩٦ - لاپەڕە ١.