شەهید عەبدوڵڵا ئەحمەد، لە ساڵی 1934دا لە گوندی سازەی ناوچەی ئالتون کۆپری، سەر بە پارێزگای هەولێر، لەدایک بووە. گوندنشین بوو و بە کاری کشتوکاڵ و ئاژەڵدارییەوە خەریک بوو، عەبدوڵڵا ئەحمەد هاوسەری سەعدیە نوری بوو و کوڕ و کچێکی هەبوو.
لە ساڵی 1963دا بەشداری شۆڕشی ئەیلوول بوو و لە گردانی 1ی شیواندا بە فەرماندەیی حەمە سوور حوسێن، سەر بە هێزی ڕزگاریی پارتی دیموکراتی کوردستان (PDK)، بووە پێشمەرگە.
لە ساڵی 1965دا عەبدوڵڵا ئەحمەد و هاوڕێکەی بە ناوی حەمە ساڵح لە نزیک ناوچەی پردێ کەوتنە کەمینی سوپای ئەو سەردەمەی عێراق و دوای پێکدادانەکە، عەبدوڵڵا ئەحمەد شەهید بوو و حەمە ساڵح بە برینداری خۆی ڕزگار کرد.
سەرچاوە:- ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.


