عەلی عەبدوڵڵا ڕەزا کە بە عەلی عەسکەری و شەڵاویش ناسراوە، لە ساڵی ١٩٣٧ لە سلێمانی لەدایکبووە، لە شێخەکانی ڕێبازی نەقشبەندی حەقای مەولانا خالید نەقشبەندی شارهزوورن و نەژادیان دەگاتەوە شێخ عیسای بەرزنجی و برازای شێخ عەبدولکەریم شێدەلە (١٨٩٣-١٩٤٣) و مامە ڕەزا شێدەلە (١٩٠٥-١٩٦١)ن کە هەواداری شۆڕشی بارزان.
قۆناغی ئامادەیی تەواوکردووە و لە ساڵی ١٩٥٩ لەگەڵ سەبیحە شێخ جەلال سارگالۆ هاوسەرگیری کردووە، لە ساڵی ١٩٧٥، دوای هەڵوەشانەوەی شۆڕشی ئەیلوول، ماوەیەکی کەم چوو بۆ ئێران، لە ٣١ی ئابی ١٩٧٥ بە فەرمانی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی شۆڕشی عێراق وەک بەڕێوەبەری شارەوانیی قەزای ڕەفاعی لە باشووری عێراق دەستنیشانکرا. بە کوردی، فارسی و عەرەبی باش دەیزانی.
خەباتنامەعەلی عەسکەری لە ساڵی ١٩٥٨ ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی قوتابیانی کوردستان و یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان بوو، لە ساڵی ١٩٥٨ بەرپرسی ڕێکخستنەکانی کەرکووکی یەکێتیی قوتابیانی کوردستان بوو، لە ساڵی ١٩٥٩ لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەوە وەک ئەندامی کۆمیتەی باڵای پشکنین و چاودێریی حزب دیموکراتی کوردستان - عێراق کۆنگرەی چوارەم هەڵبژێردرا، ڕۆژی شەممە ٨ی کانوونی دووەمی ١٩٦٠ یەکێک بوو لە دەستەی دامەزرێنەرانی قۆناغی ئاشکرای حزب دیموکراتی کوردستان – عێراق، لە ساڵی ١٩٦٠ لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەوە وەک ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حزب دیموکراتی کوردستان کۆنگرەی پێنجەم هەڵبژێردرا، لە تشرینی دووەمی ١٩٦٠ ئەندامی کۆمیتەی ڕێکخستنی شۆڕشگێڕی و بەرپرسی کەرکووک بوو.
لە ساڵی ١٩٦١ وەک بەرپرسی کۆمیتەی لقی یەکی حزب دیموکراتی کوردستان دەستنیشانکرا و لە هەمان ساڵدا دوای دەستپێکردنی شۆڕشی ئەیلوول تێکەڵی شۆڕش دەبێت، لە سەرەتای شۆڕشی ئەیلوول دا لە بادینان بە ناوی نهێنی شەڵاو و فەرماندەی دووەمی هێزەکانی هەڵگیرساندنی شۆڕشی ئەیلوول لە ناوچەی بادینان بوو، پاشان لەلایەن مکتب سیاسیی حزب دیموکراتی کوردستانەوە بۆ پارێزگای کەرکووک گواسترایەوە، لە ساڵی ١٩٦١، ئەو بەشداریی کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانی ئەودالان بوو و بۆ پاراستن و شۆڕش دەنگی دا، لە ساڵی ١٩٦٢ لەلایەن سەرکردایەتیی شۆڕشی ئەیلوول وەک فەرماندەی هێزی خەبات دەستنیشانکرا، لە ساڵی ١٩٦٤ بەشداریی کۆنفڕانسی ماوەتبوو و لەبەر ئەم هۆکارە لە کۆنگرەی شەشەمی حزب دیموکراتی کوردستان دەرکرا، لە ٦ی تەممووزی ١٩٦٥، دوای دەرکردنی لێبوردنێکی گشتی لەلایەن مستەفا بارزانی (١٩٠٣-١٩٧٩)، سەرۆکی حزب دیموکراتی کوردستان و ئەنجومەنی سەرکردایەتیی شۆڕش لە کوردستانی عێراق بۆ هەوادارانی باڵی مکتب سیاسی لە هەمەدان، ئێران گەڕایەوە گوندی حاجی ئۆمەرانی پارێزگای هەولێر و سەرۆک مستەفا بارزانی بینی، لە ساڵی ١٩٦٥ بەشداریی شەڕی چیای کۆرەکی لە قەزای ڕواندزی پارێزگای هەولێر دژی سوپای عێراق کرد.
لە ٢٨ی ئابی ١٩٦٦ لە تیمار (گەرمیان) بەشداریی یەکەمین کۆبوونەوەی گرووپی ئیبراهیم ئەحمەد-جەلال تاڵەبانی کرد، لە ٢٨ی کانوونی دووەمی ١٩٦٦ لەگەڵ جەلال تاڵەبانی (١٩٣٣-٢٠١٧)، عومەر مستەفا محەمەد ئەمین (١٩٢٣-١٩٩٢) کە بە عومەر دەبابە ناسراوە و حیلمی عەلی شەریف (١٩٣٠-١٩٩٨) لە دۆڵەڕەقی پارێزگای سلێمانی جێهێشت و ڕووی کردە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکوومەتی عێراق و پشتی کردە شۆڕشی ئەیلوول، لە ١٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٠ لەگەڵ ئیبراهیم ئەحمەد فەتاح (١٩١٤-٢٠٠٠) و عومەر مستەفا محەمەد ئەمین (١٩٢٣-١٩٩٢) کە بە عومەر دەبابە ناسراوە لە بارەگای بارزانی لە گوندی دیلمان لەگەڵ سەرۆک مستەفا بارزانی کۆبووەوە و پێکەوە لێبوردنیان بۆ دەرچوو و هەتا هەڵوەشانەوەی شۆڕشی ئەیلوول لە گوندی گەڵاڵەی ناوچەی باڵەکایەتیی سەر بە پارێزگای هەولێر دەژیا.
لە ١٠ی شوباتی ١٩٧١ بۆ جاری دووەم دیسان تێکەڵی حزب دیموکراتی کوردستان بوو، لە ساڵی ١٩٧٣ لەلایەن سەرکردایەتیی حزب دیموکراتی کوردستانەوە وەک فەرماندەی هێزی دەشتی هەولێر دەستنیشانکرا، ساڵانی ١٩٧٤-١٩٧٥ ئەندامی مکتب سیاسیی سەربازیی شۆڕشی ئەیلوول بوو، لە نیوەی مانگی نیسانی ١٩٧٥ بەشداریی کۆبوونەوەی بەرفراوانی ورمێ دەکات بۆ بەردەوامبوونی تێکۆشان و بەرخۆدان، لە ٢٤ی نیسانی ١٩٧٥ لەسەر پێشنیاری سەرۆک مستەفا بارزانی گەڕایەوە باشووری کوردستان بۆ ئامادەکردنی ڕەوشەکە بۆ شۆڕش، هاوکاریی ماددی پێشکەش کرا و کۆدەکانی پەیوەندی پێ دران، لە ٢٨ی نیسانی ١٩٧٥ دەگەڕێتەوە سلێمانی و لە ٣٠ی نیسانی ١٩٧٥ لەلایەن بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانییەوە بۆ بەغدا ڕەوانە کرا.
لە ٢٣ی ئابی ١٩٧٦ لە ئەشکەوتی هەنجیرلۆ لەگەڵ نوێنەری سەرکردایەتیی کاتیی حزب دیموکراتی کوردستان دەستی بە دانوستان کردووە، لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٦ بەشداریی کۆبوونەوەی بەرفراوانی سۆرەگیلە-ی بزووتنەوەی سۆسیالیستی کوردستان کرد، لە ٣١ی ئابی ١٩٧٧ بەشداریی لە یەکەمین کۆبوونەوەی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دۆڵە کۆست لە سێگۆشەی سنوورە نێودەوڵەتییەکانی (عێراق، تورکیا و ئێران)ی سەر بە پارێزگای هەولێر کرد بە مەبەستی دابەشکردنی پۆستەکان و وەک فەرماندەی هێزی پێشمهرگه هەڵبژێردرا، لە ساڵی ١٩٧٦ یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی بزووتنەوەی سۆسیالیستی کوردستان، لە ساڵی ١٩٧٦ تێکەڵی ڕیزەکانی هێزی پێشمهرگه بوو، لە ساڵی ١٩٧٦ لە ناوچەی پشدەری پارێزگای سلێمانی بەشداریی چالاکیی چەکداری دژی سوپای عێراق کرد، لە هاوینی ساڵی ١٩٧٦ لە گوندی خورخورەی سەر بە پارێزگای سلێمانی بە ئامانجی هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی سەرکردایەتیی کاتیی حزب دیموکراتی کوردستان لەگەڵ دکتۆر کەمال کەرکووکی دانیشتنێکی هەبوو، لە پاییز ساڵی ١٩٧٦ لە مزگەوتی گوندی گەڵاڵەی سەر بە پارێزگای سلێمانی بۆ ڕێکخستنی هێزەکان لەگەڵ کەمال کەرکووکی کۆبووەوە، لە ساڵی ١٩٧٧ بوو بە ئەندامی مکتب سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە ساڵی ١٩٧٧ وەک فەرماندەی هێزی پێشمهرگهی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەستنیشانکرا.
سەرچاوە:-
ئەرشیفی حزب دیموکراتی کوردستان.
-
فاتح ڕەسوڵ، لە کاروانێکی درێژدا، (ستۆکهۆڵم، ١٩٩٧)، ل ١٦٠-١٦١.
-
عەلی شنگالی، کێشەی کورد و پارتی بەعسی عەرەبی سۆسیالیست، بەشی سێیەم، (دهۆک - چاپخانەی خانی - 2012)، ل 204، 359، 388-390، 394-395.
-
دەقی وتاری مام جەلال لە 10 ساڵەی شەهیدی سەرکردە عومەر دەبابە دا، ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ، ئۆرگانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ژمارە 2671، ساڵی یازدەیەم، سلێمانی، چوارشەممە، 30.12.2002، ل 3.
-
محەمەد ئیسماعیل محەمەد، شیکردنەوەیەک لەسەر وتاری بەڕێز فەرهاد عەونی کە لە گۆڤاری گۆڵان ئەلعەرەبی دا، گۆڤاری گۆڵان ئەلعەرەبی، ژمارە 29، هەولێر، چاپخانەی ئەلسەقافە، 29.10.1998، ل 112.
-
ئارام کەریم، من مام جەلال دەناسم، بەشی 1، (بێ شوێن - 2000)، ل 13، 20-21.
-
عەقیلا ڕواندزی، یاد و ئافەرین، (هەولێر، ناوەندی شەوشکەی چالاکییە ڕۆشنبیرییەکان، چاپخانەی پەروەردە، 2005)، ل 134.
-
شوێن حسێن شینک بالەکی، جەوهەر نامیق سالم 1946-2011 ژیان، خەبات و ڕۆڵی سیاسی، زانکۆی سۆران، فاکەڵتیی ئەدەبیات، 2016، (نامەی ماستەری بڵاونەکراوە)، ل 80-81.
-
کریس کۆچێرا، بزووتنەوەی نەتەوەیی کورد، وەرگێڕانی ئیبراهیم یوونسی، چاپی دووەم، (تاران، دەزگای چاپ و پەخشی نیگاه، 1998)، ل 280، 312، 322.
-
شوێن محەمەد ئەمین تەها خۆشناو، هەولێر لە نێوان ساڵانی 1963-1970 دا: لێکۆڵینەوەیەکی مێژوویی لەسەر بارودۆخی سیاسی، (هەولێر، چاپخانەی زانکۆی سەلاحەدین، 2016)، ل 45، 170.
-
دەیڤید مەکدۆوڵ، مێژووی کورد، (بەیرووت، دار ئەلفارابی، 2004)، ل 518-519.
-
عەبدولڕەحمان شەرەفکەندی، چێشتی مجێور، (پاریس، 1997)، ل 452-453.
-
شەوکەت خەزنەدار، سەفەر و وێستگەکانی پارتی کۆمۆنیستی عێراق... دیمەنێک لە ناوەوە، (بەیرووت - دار ئەلکنووز ئەلەدەبییە - 2005)، ل 137.
-
عەبدولفەتاح عەلی ئەلبۆتانی، لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون لە مێژووی کورد و عێراقی هاوچەرخدا، (هەولێر - چاپ و پەخشی سپیرێز - چاپخانەی حاجی هاشم - 2007)، ل 382، 387.
-
محەمەد حەسەن سەرجەینێلی، عەشیرەتی ئاکۆ لە نێوان مێژووی کۆن و نوێدا، بەرگی 1، چاپی دووەم، (هەولێر - چاپخانەی ڕۆژهەڵات - 2019)، ل 447، 449.
-
مام جەلال، برایم ئەحمەد، ڕێبەرێکی ژیری سەردەمی نوێی کوردایەتی، گۆڤاری خاک، ژمارە 58، ساڵی 5، سلێمانی، چاپخانەی ئۆفێستی دلێر، 10.04.2002، ل 8.
-
مستەفا عەبدولڕەحمان یوونس ئەرەدینی، سەرسنگ هاوینەهەوار و وەرگەی شاهانە 1922-2016، (شاری بەغدا، چاپخانەی ئەلجەواهیری، 2017)، ل 146.
-
تۆفیق مەلا سدیق، بیرەوەرییەکانی ڕۆژانی پارتیایەتی، پێشمهرگه و دەرکەوتن، چاپی دووەم، (هەولێر، چاپخانەی شەهاب، 1996)، ل 72-73، 95-96.
-
ڕەسووڵ ڕەشید سەعید، بیرەوەرییەکانی پێشمهرگه یەک، (بێ شوێن - 2017)، ل 37، 46، 90-91.
-
ئامادەکردن: سەڵاح ڕەشید، مام جەلال دیداری تەمەن لە لاوییەوە تا کۆشکی کۆماری، بەرگی 1، (سلێمانی - چاپخانەی کارۆ - 2017)، ل 183، 309، 366.
-
ئامادەکردن: سەڵاح ڕەشید، مام جەلال دیداری تەمەن لە لاوییەوە تا کۆشکی کۆماری، بەرگی 2، (سلێمانی - چاپخانەی کارۆ - 2017)، ل 78.
-
ئیبراهیم ئەحمەد، لێکۆڵینەوەی تێکۆشانی کاکە عومەر دەبابە، ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ، ئۆرگانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ژمارە 303، ساڵی 2، هەولێر، هەینی، 29.12.1993، ل 5.
-
تاڵب مۆریاسی، گەڕان بەدوای ڕاستیدا، بەرگی 1، (هەولێر، 2004)، ل 132.
-
جەمال بابان، ڕاگەیاندنی کوردیی عێراق، (سلێمانی - بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاپ و بڵاوکردنەوە - چاپخانەی شڤان - 2006)، ل 526.
-
حەبیب محەمەد کەریم، مێژووی پارتی دیموکراتی کوردستان - عێراق (وێستگە سەرەکییەکان) 1946-1993، (دهۆک، چاپخانەی خەبات، 1998)، ل 61، 67-68.
-
حەسەن ئارفا، کورد و هەڵسەنگاندنێکی مێژوویی و سیاسی، (ب ش - ب ت)، ل 140.
-
ڕۆژین چەلەبی مونیر، زاخۆ، 14.07.1958 – 6.03.1975، (بێ شوێن – ناوەندی زاخۆ بۆ لێکۆڵینەوەی کوردی – 2018)، ل 121، 223، 226.
-
هەسۆ هۆرمی، نیشانەیەک لە ژیانی میر تەحسین سەعید عەلی بەگ، (هەولێر - چاپخانەی ڕۆژهەڵات - 2017)، ل 155.
-
ئەحمەد شەریف لەک، شیکردنەوەی ڕووداوە مێژووییەکان، بەرگی 2، (هەولێر - چاپخانەی ڕۆژهەڵات - 2019)، ل 67.
-
هەمە فەرەج هەڵەبجەیی، لە شنروێوە بۆ ستۆکهۆڵم، چاپی 3، (سلێمانی - چاپخانەی کارۆ - 2015)، ل 168، 203، 278-279.
-
خەلیف غەفوور، دەفری زێڕین، بەرگی 1، (کەرکووک - کۆمەڵەی ڕۆشنبیری و اجتماعية ی کەرکووک - چاپخانەی کارۆ - 2011)، ل 44.
-
دانا ئادەمز شمیت، گەشتێک بەرەو پیاوانی ئازا لە کوردستان، وەرگێڕان و شیکردنەوەی جرجیس فەتحوڵڵا، (هەولێر - چاپ و پەخشی ئاراس - 1999)، ل 357.
-
ئەردەشیر پیشەنگ، کورد لە ناو شەڕی ئێران و عێراقدا، (تاران - دەزگای پەخشی مەرز و بۆم - 1394 ک.هـ)، ل 153.
-
دەیڤید مەکدۆوڵ، مێژووی کورد، وەرگێڕانی ئیبراهیم یوونسی، چاپی 4، (تاران، دەزگای پەخشی پانیز، دالاهۆ، 2014)، ل 536-538.
-
سەرهەد یوونس محەمەد، لە شارەزوورەوە بۆ ناسرییە، (هەولێر – چاپخانەی هیوا – 2018)، ل 127.
-
سەلام عەبدولکەریم، ژیانی سیاسی لە باشووری کوردستان 1975-1991، (سلێمانی، دەزگای پەخشی چوارچرا، 2011)، ل 43.
-
سەیید عەلی مۆجانی، سۆلماز سدیقی، ئەڵاهێ نەعەمەتی...، کولتووری پیاو و خێزانە عێراقییە هاوچەرخەکان، (تاران-نەشری ئەعزام-1392 ک.هـ)، ل 905.
-
عەبدولستار تاهیر شەریف، کۆمەڵ، ڕێکخراو و پارتە کوردییەکان 1908-1958، (شاری بەغدا – ماڵی کاروباری ڕۆشنبیری – 1989)، ل 182، 202، 205.
-
عەبدولستار تاهیر شەریف، مێژووی پارتی شۆڕشگێڕی کوردستان، چاپی دووەم، (شاری بەغدا – وەشانی ئەلسەوری – 1979)، ل 170، 172، 182.
-
عەلی شنگالی، کێشەی کورد و پارتی بەعسی عەرەبی سۆسیالیست، بەشی سێیەم، (دهۆک - چاپخانەی خانی - 2012 زایینی)، ل 206-207، 330.
-
محەمەد سەهل تەقووش، مێژووی کورد 637 - 2015، (بەیرووت - دار ئەلنەفائیس بۆ چاپ، پەخش و بڵاوکردنەوە - 2015)، ل 261-262.
-
عومەر عەبدولعەزیز، ئینسایکلۆپیدیای کورد و کوردستان، بەرگی 1، (سلێمانی - 2018)، ل 504-507.
-
سالار حەفید، عەلی عەسکەری و حەکەم بۆ مێژوو، (بێ شوێن - بێ عام)، ل 29، 39، 44-45.
-
فازڵ کەریم ئەحمەد، ئێمە بە خەونی گەورەوە دەرچووین بۆ ڕێگا، بەرگی 1، (سلێمانی - چاپخانەی تاران - 2019)، ل 134-136، 144، 294، 321، 335، 402.
-
فەرید ئەسەسەرد، ئینسایکلۆپیدیای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، چاپی 2، (سلێمانی - ئەکادیمیای هۆشیاری و پێگەیاندنی کادیران - 2015)، ل 516-517.
-
فوئاد سدیق، زریانی سیاسەت، (هەولێر، وەزارەتی ڕۆشنبیری، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاپ و بڵاوکردنەوە، چاپخانەی ڕۆشنبیری، 2006)، ل 150، 156-157.
-
بڕیاری ئەنجومەنی سەرکردایەتیی شۆڕش ژمارە 926، ڕۆژنامەی ئەلوەقایعی عێراقی، وەزارەتی داد لە شاری بەغدا، ژمارە 2488، ساڵی هەژدەیەم، شاری بەغدا، دووشەممە 8ی ئەیلوولی 1975، ل 8.
-
کازم حەبیب، ڕوانینەکانی سەدەی بیستەمی عێراق، عێراق لە سەردەمی کۆماریدا، بەشی دووەم، کتێبی نۆیەم، (هەولێر - چاپ و چاپخانەی ئاراس - 2013)، ل 352، 358.
-
کۆنگرەی پێنجەمی حزب دیموکراتی کوردستان، گۆڤاری ڕۆژی نوێ، ژمارە 3، ساڵی 1، سلێمانی، حوزەیران 1960، ل 56.
-
چی لە پشتی ڕاکردنی کۆمەڵە دەرکراوەکە بۆ ناوچەکانی حکوومەت هەیە؟، ڕۆژنامەی خەبات، وتەبێژی حزب دیموکراتی کوردستان، ژمارە 486، چاپخانەی خەبات، ئادار 1966، ل 2.
-
محەمەد ئیسماعیل محەمەد، شیکردنەوەیەک لەسەر وتاری بەڕێز فەرهاد عەونی کە لە گۆڤاری (گۆڵان ئەلعەرەبی)، ژمارە 28، هەولێر، چاپخانەی ئەلسەقافە، 25.10.1998، ل 112.
-
محەمەد عەلی ئیسماعیل، بیرەوەرییەکانی من حەفتا ساڵ و زیاتری نیو سەدەی تێکۆشان، (بێ شوێن - 2019)، ل 127-128، 132-134.
-
محەمەد فاتح، گەشەسەندنی ژیانی حیزبایەتی لە باشووری کوردستان، (هەولێر – دەزگای چاپ و پەخشی زانکۆی سەڵاحەدین – 2014)، ل 399.
-
مەسعود بارزانی، بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد، بەرگی سێیەم، (هەولێر - چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە - 2002)، ل. 144، 166، 198، 255-256.
-
مستەفا نەریمان، بیرەوەرییەکانی ژیانی من، (شاری بەغدا، دەزگای ڕۆشنبیری و بڵاوکردنەوەی کوردی، چاپخانەی دار ئەلحوڕییە، 1994)، ل 226.
-
مەلا مستەفا بارزانی و هاوڕێکانی لەسەر دامەزراندنی حیزب هەواڵ پێشکەشی جەنابی وەزیری ناوخۆ دەکەن، ڕۆژنامەی خەبات، ژمارە 141، چاپخانەی ڕای گشتی، شاری بەغدا، یەکشەممە، 09.01.1960، ل 1، 8.
-
مەحموود مەلا عیززەت، کاروانی بێکۆتایی، (سلێمانی، دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، 2000)، ل 88.
-
مەلا شێم حەمدی حاجی ئۆمەرانی، دەستپێکی شۆڕشی نوێی ساڵی 1976 چۆن دەستی پێکرد؟!، چاپی 2، (هەولێر - چاپخانەی حاجی هاشم - 2013)، ل. 40-42.
-
مەلا فارووق شوانی، هەموو کورد، بەرگی 1، (هەولێر، چاپخانەی کەلتووری، 1997)، ل 117.
-
نەوشیروان مستەفا ئەمین، لە کەناری دانوبەوە بۆ خڕی ناوزەنگ، (بێ شوێن، 1997)، ل 173.
-
هاوڕێ باخەوان، هاوڕێنامە بۆ مێژووی کوردستان و کورد، (سلێمانی - دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم - چاپخانەی ڕۆن - 1999)، ل 191.
-
هاوکار کەریم حەمە شەریف، شۆڕشی ئەیلوول، (هەولێر - دەزگای چاپ و پەخشی زانکۆی سەڵاحەدین - 2012)، ل 45-48.


