محەمەد عەبدوڵڵا تەجەمەد لە ساڵی ١٩٤٠دا لە گوندی ئەحمەد بگ لە ناوچەی شەمیران، سەر بە قەزای دەربەندیخان، لەدایک بووە. گوندنشین بوو و کاری کشتوکاڵی دەکرد، خوێندنی سەرەتایی تەواو کردبوو، هاوسەرگیری لەگەڵ عائیشە کەریم کردبوو و باوکی کوڕێک بوو (جەلال)، کە لە ساڵی ١٩٨٨دا لە کاتی بۆردومانی توپخانەی ڕژێمی عێراق بۆ سەر شاری هەڵەبجە شەهید بوو.

لە ساڵی ١٩٧٠دا پەیوەندی بە ڕیزەکانی پێشمەرگەی هێزی شەمیرانەوە کرد، ئەو هێزە سەربەخۆ بوو و لەژێر ڕێبەرایەتی هێزەکانی خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستاندا بوو، حەمە شەمیرانی فەرماندەی هێزەکە بوو. لە شەڕی سەرتیز، شەڕی حاجی عومەران، شەڕی هەڵەبجە، شەڕی دەربەندیخان و شەڕی چیای زەمناکۆ بەشدار بووە.

لە ساڵی ١٩٧٤دا لە سنگەری بەرگریی هێزەکانی پێشمەرگە لە ناوچەی مەڵە سوور لە چیای سۆرین شەهید بووە، لە کاتی بەرگری کردن لە سنگەرەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشێکی هاوبەش کە کۆمۆنیستەکان و سەربازانی ڕژێمی عێراق ئەنجامیان دابوو. 

سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.