پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگە لە هەرێمی پێنجەم، لە ناوچەی شارەزوور، بە سەرکردایەتی مەلا فایەق چوچانیوە کرد و بەشداریی لە شەڕی کەمپی بەرکەگان، شەڕی گوندی قاجەر، شەڕی کانی سپێلکە، شەڕی شاخی سەید سادق و چاڵاکییەکانی شەڕی پارتیزانی لە دەشتی شارەزوور کرد.
لە کەنداوێکی بەرگریدا دوای ئەوەی بە گوللەی تفەنگ بریندار بوو، بەرواری ١٥ی ئاداری ١٩٨١ لە شەڕی ڕەزلە و پارزان، لە کاتی هێرشێکی جەلالییەکان بۆ سەر شوێن و بەربەرەکانی هێزی پێشمەرگە، شەهید بوو؛ هەروەها دوو هاوڕێ پێشمەرگەکەی بە ناوەکانی: شێرزاد وەلە سمەتی و خولە زەردوویی، لەگەڵی شەهید بوون، ماملە ڕەشە کە بە ڕەشە کچە ناسراوە، بە برینێکی قورس بریندار بوو.
سەرچاوە:ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.


