
تێلۆ باقی محەمەد
تێلۆ باقی محەمەد (١٩٠٦-١٩٨٣)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت لە شەڕەکانى ڕێڕەودا دووجار برینداربووە، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە و پلەى سەرقوڵە وەرگرتووە.
لە کۆمەڵەدا بگەڕێ، بە پۆل، زمان، و بەرواری بڵاوکردنەوە پاڵاوتن بکە.
٢٬٣٨٧ ئەنجام

تێلۆ باقی محەمەد (١٩٠٦-١٩٨٣)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت لە شەڕەکانى ڕێڕەودا دووجار برینداربووە، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە و پلەى سەرقوڵە وەرگرتووە.

کۆنفرانسی ماوەت- (کۆنفرانسی ماوەتی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان – عێراق – ٩ی نیسانی ١٩٦٤)، له‌لایه‌ن مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، به بڕیاری ئیبراهیم ئه‌حمه‌د سكرتێری حزب، به مه‌به‌ستی دژایه‌تی كردنی سه‌رۆك مسته‌فا بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموکراتی کوردستان له گوندی ماوەت ئه‌نجامدرا.

کۆنگرەی دوازده‌یه‌می پارتی دیموکراتی کوردستان- (پارتی دیموکراتی کوردستان – ٦ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٩٩)، دوای ڕێككه‌وتننامه‌ی ئاشتی واشنتۆنی ساڵی ١٩٩٨ و كۆتایی هاتنی شه‌ڕی ناوخۆی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، له شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدرا.

کۆنگرەی یازدەیەمی پارتی دیموكراتی كوردستان- (پارتی دیموكراتی كوردستان – یه‌كگرتوو – ٢٦ی ئابی ١٩٩٣)، دوای ڕاپه‌ڕینی به‌هاری ساڵی ١٩٩١ی باشووری كوردستان، دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدرا.

کۆنگرەی دەیەمی پارتی دیموكراتی كوردستان- (پارتی دیموكراتی كوردستان – ٢ی كانوونی یه‌كه‌می ١٩٨٩)، دوای دروستبوونی به‌ره‌ی كوردستانی ساڵی ١٩٨٨ و چه‌ندین گوڕانكاری ناوچه‌یی و هه‌رێمی، له گوندی هێشماوه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئه‌نجامدرا.

کۆنگرەی نۆیه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان- (پارتی دیموكراتی كوردستان - عێراق – ١٠ی تشرینی دووه‌می ١٩٧٩)، دوای كۆچی دوایی سه‌رۆك مسته‌فا بارزانی و به بڕیاری كۆبوونه‌وه‌وی شاوانه له ئۆردوگای په‌نابه‌رانی شاری زێوه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئه‌نجامدرا.

كۆنفرانس به‌رلینیی پارتی دیموكراتی كوردستان- (كۆنفرانسی به‌رلین – ١١ی ئابی ١٩٧٦)، به سه‌رپه‌رشتی سامی عه‌بدولڕه‌حمان و ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌ندام و لایه‌نگری ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی پارتی دیموكراتی كوردستان، له به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیای ڕۆژئاوا به‌سترا. مه‌به‌ست له ئه‌نجامدانی كۆنفرانسه‌كه پێداچوونه‌وه بوو به سیاسه‌تی ڕابردووی پارتی، دووباره ڕێكخستنه‌وه‌ی ئۆرگانه‌كانی حزب و فراوانتركردنی شۆڕشی چه‌كداری له باشووری كوردستان.

كۆنگره‌ی حه‌وته‌می پارتی دیموكراتی كوردستان- (پارتی دیموكراتی كوردستان - عێراق – ١٥ی تشرینی دووه‌م ١٩٦٦)، دوای كێشه‌كانی حزب له‌گه‌ڵ گرووپی كۆنی مه‌كته‌بی سیاسی، چوونیان بۆ ئێران و گه‌ڕانه‌وه‌یان، شكستی حكومه‌تی عه‌بدولڕه‌حمان عارف له گه‌ڕێكی نوێی شه‌ڕ دژی شۆڕش له حوزه‌یرانی ١٩٦٦ و ڕێككه‌وتننامه‌ی حوزه‌یرانی ١٩٦٦ له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت، به‌مه‌به‌ستی ڕێكخستنه‌وه‌ی كاروباری پارتی له شاره‌دێێ گه‌ڵاڵه به‌سترا.

كۆنگره‌ی شه‌شه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان- (پارتی دیموكراتی كوردستان - عێراق – ١ی ته‌مووزی ١٩٦٤)، له‌سه‌ر داوای سه‌رۆك مسته‌فا بارزانی و ڕه‌زامه‌ندی لێژنه‌ی باڵای چاودێری و پشكنین له شاری قه‌لادزه ئه‌نجامدرا، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن مه‌كته‌بی سیاسی ....حزبه‌وه له كۆنفڕانسی ماوه‌تی ١٩٦٤ هه‌وڵ بۆ دوو له‌ت كردنی پارتی درا.

كۆنگره‌ی پێنجه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان- (پارتی دیموكراتی كوردستان - عێراق – ٥ی ئایاری ١٩٦٠)، دوای وه‌رگرتنی مۆله‌تی فه‌رمی كاركردنی حزب له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه، له شاری به‌غدا به شێوه‌ی ئاشكرا به‌سترا.

كۆنگره‌ی چوارەمی پارتی دیموكراتی كوردستان- (پارتی دیموكراتی كوردستان - عێراق – ٤ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٥٩)، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی جه‌نه‌راڵ مسته‌فا بارزانی و هه‌ڤاڵانی له یه‌كێتی سۆڤیه‌ت و یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی كێشه ناوخۆییه‌كانی حزب له شاری به‌غدا به شێوه‌ی ئاشكرا به‌سترا.