
لیزا فەلەکەدین کاکەیی
لیزا فەلەکەدین سابیر، ساڵى ١٩٨٥ لە ئێران لەدایک بووە، دەرچووى بەشى ژمێریارى کۆلێژى بەڕێوەبردن و ئابووری زانکۆى سەڵاحەدینە.
لە کۆمەڵەدا بگەڕێ، بە پۆل، زمان، و بەرواری بڵاوکردنەوە پاڵاوتن بکە.
٢١٨ ئەنجام

لیزا فەلەکەدین سابیر، ساڵى ١٩٨٥ لە ئێران لەدایک بووە، دەرچووى بەشى ژمێریارى کۆلێژى بەڕێوەبردن و ئابووری زانکۆى سەڵاحەدینە.

ڤیان سلێمان حاجی بهشار، ساڵى ١٩٧٤ لە شارى زاخۆ سەر بە پارێزگاى دهۆک لەدایک بووە، بڕوانامەى دکتۆراى لە زمانى کوردی هەیە، لە زانکۆى دهۆک مامۆستا بووە.

ڤالا فەرید ئیبراهیم سیان، ساڵى ١٩٧٦ لە شارى هەولێر لەدایک بووە، بەشی یاسای لە زانکۆی سەڵاحەدین تەواوکردووە، ساڵی ٢٠٠٣ بڕوانامەی ماستەر و ساڵی ٢٠٠٨ دکتۆراى لە یاسای گشتی لە زانکۆى سەڵاحەدین بەدەستھێناوە.

هیوا قادر ئەحمەد، ناسراوە بە هیوا گەیلانی، ساڵی ١٩٧٠ لە گوندی گەناوی ناوچەی پشدەرى سەر بە پارێزگاى سلێمانى لەدایک بووە، دەرچووی خولی یازدەی پەیمانگای کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستانە، بڕوانامەى لەبەشى یاسا لە زانکۆى سەڵاحەدین وەرگرتووە.

فوئاد محەمەد حسێن بەگی مەلکشاهی، ناسراو بە فوئاد حسێن، ساڵى ١٩٤٦ لە شارى خانەقین سەر بە پارێزگاى دیالا لەدایک بووە، خوێندنى سەرەتایی و ناوەندى لە خانەقین خوێندووە، ساڵى ١٩٧١ بەشى پەروەردەى زمانى ئینگلیزى لە زانکۆى بەغدا تەواو کردووە، ساڵى ١٩٨٤ زانستە سیاسیەکانى خوێندووە و بڕوانامەى (Candidate)، بڕوانامەى دکتۆراى (Doctorands) لە پەیوەندییە نێوەدەوڵەتییەکان لە زانکۆی ئەمستردام بەدەست هێناوە.

شاخەوان عەبدوڵا ئەحمەد، ساڵى ١٩٧٩ لە شارى کەرکووک لەدایک بووە، بڕوانامەى دکتۆراى هەیە لە یاسا، ساڵى ٢٠١٢ تا ٢٠١٤ مامۆستاى زانکۆى جیهان بووە.

ئەشواق نەجمەدین عەباس محەمەد جاف، ناسراو بە دکتۆرە ئەشواق جاف، ساڵى ١٩٧٢ لە پارێزگاى دیالە لەدایک بوو، بڕوانامەى لە کۆلێژى پزیشکی بەشى دەرمانخانە لە زانکۆى بەغدا وەرگرتووە.

ئیسماعیل حاچک محەمەد، لە١٥ى ئایارى ١٩٧٥ لە شارى نەغەدەى ڕۆژهەڵاتى کوردستان لەدایک بووە.

ئومێد عەبدولڕەحمان حەسەن ناسراو بە ئومێد خۆشناو، لە١ى حوزەیرانى ١٩٧٧ لە شارى هەولێر لەدایک بووە، بەشى ڕاگەیاندنی لە پەیمانگای تەکنیکى هەولێر تەواو کردووە.

ئومێد سەباح عوسمان، ساڵى ١٩٨٠ لە شارى کەرکووک لەدایک بووە، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە کەرکووک تەواو کردووە، بڕوانامەى بەکالۆریۆس لە بەشى یاسا لە زانکۆی کەرکووک وەرگرتووە، بڕوانامەى ماستەرى لە یاساى تایبەت لە زانکۆى سەڵاحەددین و بڕونامەى دکتۆرای لە یاسای تایبەت لە زانکۆی سلێمانی بەدەست هێناوە.

ئامینە زکرى سەعید، لە ٢٦ی ئادارى ١٩٧٩ لە شارى دهۆک لەدایک بووە، دەرچووى بەشى ئەدەب و زمانى کوردییە لە زانکۆى دهۆک. ساڵی ٢٠٠٧ ئەندامی پەیمانگای کوردستان بۆ پرسە سیاسییەکان لە شاری دهۆک بووە کە سەر بە دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو، ساڵی ٢٠٠٨ بەپلەی ئەندام لق گواستراوەتەوە بۆ لقی یەکی پارتی لە دهۆک، ئەندامى خولى سێیەم و چوارەمى پەرلەمانى کوردستان بووە.

ڕێبەر ئەحمەد خالید، لە ١ى تەمووزى ١٩٦٨ لەگوندى بارزان سەر بە پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٧ بەشى ئەندازیارى شارستانى لە زانکۆى سەلاحەدین تەواو کردووە، ساڵى ٢٠٠٧ بەشى ئاسایشى نیشتمانى لە زانکۆى نیشتمانى عێراق تەواوکردووە.