
مەسرور بارزانی
ئەکادیمی و سیاسەتمەدار مەسرور مەسعود مستەفا بارزانی، ناسراو بە مەسرور بارزانی، ساڵی ١٩٨٥ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پێشمەرگەی کوردستانەوە کردووە....
لە کۆمەڵەدا بگەڕێ، بە پۆل، زمان، و بەرواری بڵاوکردنەوە پاڵاوتن بکە.
٢١٨ ئەنجام

ئەکادیمی و سیاسەتمەدار مەسرور مەسعود مستەفا بارزانی، ناسراو بە مەسرور بارزانی، ساڵی ١٩٨٥ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پێشمەرگەی کوردستانەوە کردووە....

سەباح بەیتوڵا شوکری، به‌رنیاس ب سه‌باح بەیتوڵا، ساڵا ١٩٧٩ بوویه به‌رپرسێ ئێكه‌تيا لاوێن ديموكراتا كوردستانێ ل باژێرێ نه‌غه‌ده، ل ناڤه‌راستا ساڵا ١٩٨٠ بوویه بێژه‌رێ ڕادیۆیا ده‌نگێ كوردستانێ، ل ساڵا ١٩٩٣ بوویه كارگێرێ لقا٩ ل ئاكرێ، ساڵا ٢٠٠٩ بوویه ئه‌ندامێ په‌رله‌مانێ كوردستانێ..خولا سێ یێ، ل كونگرا ١٤ يا پارتى ديموكراتى كوردستان بوویه ئه‌ندامێ يه‌ده‌گێ كوميتا ناوه‌ندى و ياريده‌ده‌رێ به‌رپرسێ مه‌كته‌با رێكخستنا پارتى ل پارێزگه‌ها دهوكێ.

سیاسه‌تمه‌دار ئیدریس مسته‌فا شێخ محه‌مه‌د شێخ عه‌بدولسه‌لام بارزانی، ناسراو به ئیدریس بارزانی و ئه‌ندازیاری ئاشتی، ساڵی ١٩٦١ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلووله‌وه كردووه، ساڵی ١٩٦٢ سكرتێری سه‌رۆك مەلا مسته‌فا بارزانی بووه، ساڵی ١٩٦٦ به‌رپرسی مه‌كته‌بی سه‌ربازی له نووسینگه‌ی جێبه‌جێكاری و ئه‌ندامی لێژنه‌ی ...
هەڵبژێردراومەسعود مسته‌فا شێخ محه‌مه‌د شێخ عه‌بدولسه‌لام بارزانی، ناسراو به سه‌رۆك مەسعود بارزانی، كاك مەسعود، كاكه، باوكی مه‌سرور، ساڵی ١٩٦٢ په‌یوه‌ندیی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانەوە كردووه.....

كۆنگره‌ی سێزدەیەمی پارتی دیموكراتی كوردستان (پارتی دیموکراتی کوردستان - ١١ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٠ )دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عسی ده‌سه‌ڵاتدار له عێراق ساڵی ٢٠٠٣ و گۆڕانكاری گه‌وره‌ی سیاسی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان، له كه‌شێكی ئاسایی له شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدرا.

عومەر مستەفا، ناسراو به عومەر دەبابە، یاساناس، فه‌رمانده و سیاسه‌تمه‌دار، ساڵی ١٩٤٨ له به‌غدا په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كورده‌وه کردووە، له كۆنگره‌ی دووه‌م و سێیەم و چوارەم و پێنجەم بووەته ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان، له ساڵی ١٩٦٤ له ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان دوورخرایه‌وه،له ساڵی ١٩٩٢ له شاری سلێمانی كۆچی دوایی كردووە.

فاتیح محەمەد ئەمین مورته‌زا، ناسراو به فاتیح محەمەد ئەمین به‌گ، فاتیح سیامه‌نسووری و بروسك، مامۆستا و سیاسه‌تمه‌دار، ساڵی ١٩٦٤ له كۆنگره‌ی شەشەم به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه، ساڵانی ( ٢٠٠١ -٢٠٠٥ )بووه‌ته ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردستان، ساڵی ٢٠٢٠ كۆچی دوایی كردووه.

محەمەد خورشید تۆفیق، له ٢٨ی ئازاری ١٩٨٦ بۆ یه‌كه‌م جار په‌یوه‌ندی به‌ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی گوڵان كردووه، له كۆنگره‌ی چوارده‌م به ئه‌ندامی یه‌ده‌گی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه، له ٣ی شوباتی ٢٠٢٣ پۆستی جێگری به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی كه‌ركووك-گه‌رمیانی وه‌رگرتووه.

عومەر شەریف عه‌بدوڵا، ناسراو به عومەر زه‌نگه‌نه، فه‌رمانده و سیاسه‌تمه‌دار، ساڵی ١٩٥٨ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان و ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٦٤ له كۆنگره‌ی شه‌شه‌م بووه‌ته ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان و له‌لایه‌ن سه‌رۆك مستەفا بارزانی پاڵێوراوه.

فارس حه‌مه‌د باوه، ناسراو به فارس باوه، فه‌رمانده وسیاسه‌تمه‌دار، ساڵی ١٩٥٨ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٦٨ كراوه‌ته فه‌رمانده‌ی هێزی ده‌شتی هه‌ولێر، ساڵی ١٩٧٠ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌ی هه‌شته‌م به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه.

فاخیر حه‌مه‌د ساڵح حه‌مه‌د، ناسراو به فاخیر حه‌مه‌د ئاغا مێرگه‌سۆری، هاوڕێ كه‌ریم، فه‌رمانده و سیاسه‌تمه‌دار، ساڵی ١٩٧٠ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌ی هه‌شته‌م به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه.

عومەر محەمەد عەبدوڵا محەمەد، ناسراو به عومەر بۆتانی و عومەر عەبدوڵا، ساڵی ١٩٧٠ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٩٣ له كۆنگره‌ی یازده‌یه‌م به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٩٩ له كۆنگره‌ی دوازده‌یه‌م به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوته‌وه.