
نەجات عەلی ساڵح
نەجات عەلی ساڵح، ساڵی ١٩٨٥ په‌یوه‌ندی به ڕێكخستنه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان كردووه، ساڵی ٢٠١٠ له كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌م بۆته ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان.
لە کۆمەڵەدا بگەڕێ، بە پۆل، زمان، و بەرواری بڵاوکردنەوە پاڵاوتن بکە.
٢١٨ ئەنجام

نەجات عەلی ساڵح، ساڵی ١٩٨٥ په‌یوه‌ندی به ڕێكخستنه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان كردووه، ساڵی ٢٠١٠ له كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌م بۆته ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان.

عه‌لی قاسم خدر محه‌مه‌د، ناسراو به عه‌لی شنگالی و باوكی سه‌ردار، سیاسه‌تمه‌دار، ساڵی ١٩٦٤ بووه‌ته ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش له كوردستانی عێراق، ساڵی ١٩٦٦ له كۆنگره‌ی حه‌وته‌م و ١٩٧٠ له كۆنگره‌ی هه‌شته‌م به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه.

ئه‌ندازیار و سیاسه‌تمه‌دار، ئازا مه‌حمود ئه‌حمه‌د ساڵح، ناسراو به ئازا خه‌فاف و هه‌ژار، ساڵی ١٩٧٦ لە كۆنفرانسی به‌رلین ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كاتیی پارتی دیموكراتی كوردستان بووه، ساڵی ١٩٧٩ له کۆنگرەی نۆیه‌مدا له ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان دوور كه‌وتووته‌وه، ساڵی ١٩٩٣ له دوای یه‌كگرتنی پارتی گه‌ل له‌گه‌ل پارتی، جارێكی‌تر په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان - یه‌كگرتووه‌وه كردووه، ساڵی ٢٠٠٣ كراوه‌ته ڕاوێژكاری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.

نوری سدیق عه‌لی ڕەسوڵ، ناسراو به ئه‌ندازیار نوری شاوێس، ساڵی ١٩٣٥ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ئازادیی كورده‌وه كردووه، ساڵی ١٩٥١ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه به ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی كاتیی پارتی دیموکراتی کورد (کۆنگرەی دووەم) هه‌ڵبژێردراوه. ساڵی ١٩٥٣ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه به ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ عێراق (کۆنگرەی سێیەم) هه‌ڵبژێراوه.

فه‌له‌كه‌دین سابیر حه‌مود عه‌زیز، ناسراو به فەلەکەدین کاکەیی نووسه‌ر و سیاسه‌تمه‌دار، ساڵی ١٩٦٥ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٧٩و ١٩٨٩ له كۆنگره‌كانی نۆیه‌م و ده‌یه‌م به ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌ڵبژێردراوه، له ساڵی ١٩٨٥ كراوته ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، ساڵی ١٩٩٢بووه‌ته ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردستان، هه‌ڵگری مێدالیای بارزانیی نه‌مره.

مامۆستا هاشم حه‌سه‌ن ڕەشید حه‌سه‌ن ناسراو به مامۆستا هاشم ئاکرەیی، ساڵی ١٩٤٦ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتی دیموکراتی کورده‌وه كردووه، ساڵی ١٩٦٠ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه به ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان (کۆنگرەی پێنجەم) هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٦٤ له یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی کۆمیتەی ناوەندیدا له گوندی سه‌نگه‌سه‌ری سه‌ر به پارێزگای سلێمانی به ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ڵبژێراوه.

نوری ئەحمەد تەها عه‌بدوڵا ئاغا، ساڵی ١٩٤٦ له ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی پارتی دیموکراتی کورد بووه، ساڵی ١٩٥٣ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه به ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ عێراق (کۆنگرەی سێیەم) هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٦١ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه كردووه.

فەڕەنسۆ تۆما كانون، ناسراو به فەڕانسۆ هه‌ریری،مامۆستا و سیاسه‌تمه‌دار، ساڵی ١٩٦٣ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتی دیموکراتی کوردستان كردووه، لە ساڵی ١٩٦٩ دەبێتە بەرپرسی لێژنەی ناوچەی باڵەک سه‌ربه لێژنه لقی دوو، ساڵی ١٩٧٩ له کۆنگرەی نۆیەم به ئه‌ندامی یه‌ده‌گی کۆمیتەی ناوەندی، ساڵی١٩٩٢ بووه‌ته ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردستان، لە كۆنگرەكانی یانزدە و دوانزدە بە ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی ھەڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٩٦ كراوه‌ته وه‌زیری هه‌رێم، ساڵی (١٩٩٦ - ٢٠٠١) پارێزگاری هه‌ولێر بووه.

سیاسه‌تمه‌دار نێچیرڤان ئیدریس مسته‌فا محه‌مه‌د بارزانی، ناسراو به نێچیرڤان بارزانی، ساڵی ١٩٨٩ له كۆنگره‌ی ده‌یه‌می پارتی به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه...

عه‌بدولسه‌مه‌د محه‌مه‌د عهبدولڕەحمان ئیبراهیم، ساڵی ١٩٤٦ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتی دیموکراتی کوردستان كردووه، ساڵی ١٩٤٦ له یه‌كگرتنی یه‌كه‌م له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه به ئه‌ندامی یه‌ده‌گی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کورد (کۆنگرەی یەکەم) هه‌ڵبژێردراوه.

پارێزه‌ر عه‌لی عه‌بدوڵا عه‌لی، ساڵی ١٩٦٢ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٧٠ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه به ئه‌ندامی یه‌ده‌گی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموکراتی کوردستان (کۆنگرەی هەشتەم) هه‌ڵبژێردراوه، له ٢٤ تشرینی دووه‌می ١٩٨٣ له به‌ندیخانه‌ی كه‌ركووك له‌سێداره دراوه.

عه‌لی عه‌بدوڵا ڕەزا، ساڵی ١٩٦٠ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه به ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان (کۆنگرەی پێنجەم) هه‌ڵبژێردراوه، له ١٠ شوباتی ١٩٧١ بۆ جاری دووه‌م په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتی دیموکراتی کوردستانه‌وه كردووه‌ته‌وه، ساڵی ١٩٧٣ له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان كراوه‌ته فه‌رمانده‌ی هێزی دەشتی هەولێر.