
دەرڤێش حەسەن شیوان مستەفا
دەرڤێش حەسەن شیوان مستەفا، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بوو و لە ساڵی 1966دا لە گەڕووی عومەر ئاغا شەهید کراوە.
لە کۆمەڵەدا بگەڕێ، بە پۆل، زمان، و بەرواری بڵاوکردنەوە پاڵاوتن بکە.
٢٬٣٨٧ ئەنجام

دەرڤێش حەسەن شیوان مستەفا، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بوو و لە ساڵی 1966دا لە گەڕووی عومەر ئاغا شەهید کراوە.

شەهید ساڵح حەبیب حەمە ڕەشید، باوکی و یەکێک لە براکانی شەهید بوون، پێشمەرگەی شۆڕشی گۆڵان بوو، لە ماوەی خەباتیدا لە ڕیزەکانی پێشمەرگە جارێک برینێکی قورس برد، پلەی فەرماندەی دەستەی وەرگرت، لە ساڵی ١٩٨٨دا لە پێکدادان لەگەڵ سەربازانی ڕژێمی بەعس لە ناحیەی خورماڵ شەهید بوو.

خەیبۆڵڵا حەسەن پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلول بوو، لە ساڵی 1969 لە ناوچەی شوان شەهید بوو.

مستەفا عومەر سەویک لەلکانی، لە ساڵی 1973 لە گوندی لەلکانی ناوچەی سێدەکانی سەر بە پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. هەتا قۆناغی سەرەتایی خوێندووە. لە ساڵی 1988 پەنابەری وڵاتی ئێران بووە و لە ساڵی 1991 دوای ڕاپەڕینی جەماوەری باشووری کوردستان گەڕاوەتەوە باشووری کوردستان.

خەدر عەبدوڵڵا ئەحمەد عەزیز، لە ساڵی 1961 پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە و بووەتە پێشمەرگە. لە 12ی گوڵانی 1966 لە داستانی چیای هەندرێن بە گوللەی ڕژێمی عێراق شەهید کراوە.

حەمەموڕاد باقی ئەمین، شەهیدێکی شۆڕشی ئەیلول بوو و سەربازێکی پێشمەرگە بوو. لە ماوەی خزمەتکردنی پێشمەرگەییدا دوو جار بریندار بوو. لە شەڕی پەنجوێن لە ساڵی 1969دا شەهید کرا.

ڕەسول عەبدوڵڵا مستەفا، لە ساڵی 1958 پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە و بووەتە پێشمەرگە. لە 3ی گوڵانی 1965 لە شەڕێکی قورس لە دۆڵی ئەکۆیان، لە کاتی ئازادکردنی ڕەبایەی (گردی مەشک)، لەلایەن ئەرتەشی ڕژێمی عێراقەوە شەهید کراوە.

شەهیدی حەمە خان ئەمین حەمە کریم، دوای شکستی شۆڕشی ئەیلوول پەنای بۆ ئێران برد، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بوو و لە مەلحەمەی خواکورک ساڵی ١٩٨٨ شەهید بوو.

خدیر ئەحمەد مستەفا عەبدوڵڵا، بە (هۆستا خدیر مستەفا) ناسراوە، ساڵی ١٩٣١ لە گوندی ڕوستەی ناحیەی سیمیلان لە قەزای چۆمان لە پارێزگای هەولێر لەدایک بوو، لە مەدرەسە خوێندووە، خێزاندار بوو و دوو کوڕ و دوو کچی هەبوو، لە ١٦ی تەممووزی ١٩٦٢ لەلایەن جاشەکانی کەریم خانەی برادۆستەوە شەهید کرا.

شەهیدی سەباح بەسام نەسرەڵڵا، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بوو و ساڵی ١٩٨١ لە شەڕی ئەحمەد ئاوا شەهید بوو. سەباح بەسام نەسرەڵڵا ڕەسول لە تەویلەی سەر بە ناحیەی بێیارە لە ناوچەی هەورامان لەدایک بوو، دانیشتووی تەویلە بوو، کاری کشتوکاڵی دەکرد و خوێندنی سەرەتایی تەواو کردبوو.

فەرماندەی شەهید محەمەد حەسەن سەلیم ئەحمەد، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان، ساڵی 1961 چووە ڕیزی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و پلەی فەرماندەیی بەتەلیۆنی 4ی هێزی دهۆکی وەرگرت. لە 26ی تشرینی دووەمی 1983 لە شەڕی شینۆ شەهید بوو.

حەسەن حەمە شەریف کەریم عەبدوڵا پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بوو و ساڵی 1979 لە گوندی شیرەمەری ناحیەی خورماڵ سەر بە پارێزگای هەڵەبجە شەهید بوو.