
حوسۆ کانیلانجی
فەرماندە حوسۆ مەحمود بابەکر، ناسراو بە حوسۆ کانیلانجی، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان و ڕاپەڕین بوو. لە ساڵی ١٩٥٩ پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەوە کرد. هەروەها هەڵگری مەدالیای بارزانی نەمرە.
لە کۆمەڵەدا بگەڕێ، بە پۆل، زمان، و بەرواری بڵاوکردنەوە پاڵاوتن بکە.
١٬٦٨٦ ئەنجام

فەرماندە حوسۆ مەحمود بابەکر، ناسراو بە حوسۆ کانیلانجی، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان و ڕاپەڕین بوو. لە ساڵی ١٩٥٩ پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەوە کرد. هەروەها هەڵگری مەدالیای بارزانی نەمرە.

شەهید ئیبراهیم تۆفیق ئەحمەد، کادر و پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان و ڕاپەڕینی جەماوەریی خەڵکی کوردستان، لە ژیانی پێشمەرگایەتیدا دووجار بریندار بووە و لە ساڵی ١٩٩١ لە ئازادکردنی شاری کەرکووکدا گوللەیەک بەرکەوتووە و شەهید بووە.

شەهید ئەسعەد وەسێن غەفوور، کادری ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، زیندانیی سیاسی و پێشمەرگەی ڕاپەڕینی جەماوەریی خەڵکی کوردستان بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتیدا جارێک بریندار بووە و لە ساڵی ١٩٩١ لە ئازادکردنی شاری سلێمانی لە بەردەم ئەمنە سوورەکەی سلێمانی شەهید بووە.

شەهید مەحموود ئەحمەد ڕۆستەم، کادر و پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە. بەرپرسی چالاکییەکانی ناو شارەکان بووە. لە ساڵی ١٩٨٨ لە سەیدسادق لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی دەستگیر کراوە و لە ساڵی ١٩٨٩ لەوێ لەگەڵ هاوڕێیەکی لەسێدارە دراون.

شەهید محەمەد عەبدولکەریم محەمەد پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتیدا جارێک بریندار بووە و پلەی فەرماندەی مەفرەزەی وەرگرتووە، لە ساڵی ١٩٨١ لە نزیک گوندی گەڕێزەی دەشتی شارەزوور لەگەڵ یەکێک لە براکانیدا کەوتنە بۆسەی هێزێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و شەهید بوون.

شەهید جەبار کاکەخان ئەلاکەرەم، جەبار ڕەش، جەبار چۆچانی. پێشمەرگەیەک بوو کە ڕۆڵێکی بەرچاوی لە شۆڕشی گوڵاندا هەبوو. لە ساڵی ١٩٨٢، ئەو و کۆمەڵێک لە هاوڕێکانی بە تراژیدی تووشی کێڵگەیەکی مین بوون و کەوتنە بۆسەی بەعسییەکان.

شەهید عەلی ڕەئووف محەمەد کادیرێکی ڕێکخستنەکانی پارتی دیموكراتی كوردستان، زیندانی سیاسی، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان و ڕاپەڕینی جەماوەری خەڵکی کوردستان بوو. لە ژیانی پێشمەرگایەتیدا تەنها جارێک بریندار بووە. لە ساڵی ١٩٩١ لە سلێمانی شەهید بووە.

شەهید ئیبراهیم محەمەد سولەیمان، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان، لە ساڵی ١٩٨٤ لەلایەن سەرۆک جاشێکەوە دەستگیرکرا و دوای حەوت مانگ لە زیندانی ئەبوغرێب لەسێدارەدرا.

شەهید قادر زەمین عەلا-موراد، ناسراو بە وستا قادر، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان بووە، دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول بووە پەنابەر لە ئێران، تەنها جارێک لە ژیانی پێشمەرگایەتیدا بریندار بووە، و لە ساڵی ١٩٨١ لە شەڕی قارەمانانەی چیای شەڕەم گوللە بەر سەری کەوت و شەهید بوو.

شەهید حەمید محەمەد قادر، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بوو، لە ساڵی ١٩٧٨ لە گوندی کانی جانانی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە کەوتە بۆسەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان (یەنەکە)، لە کاتی پشووداندا حەمید محەمەد و پێنج لە هاوڕێکانی شەهید کران.

سەهێب حەبیب حەمە ڕەشید، پێشمەرگەیەک بوو لە شۆڕشی گوڵان، بەداخەوە باوک و برای شەهید بوون. لە ماوەی پێشمەرگایەتیدا، ئازایەتی و دڵسۆزییەکی زۆری نیشانداوە و جارێک بە سەختی بریندار بووە. وەک ڕێزێک بۆ لێهاتوویی سەرکردایەتییەکەی...

شەهید حەمەڕەشید محەمەد عەبدولڕەحمان پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان بووە. لە ساڵی ١٩٧٩ لە هەڵەبجە لە کاتی پێکدادان لەگەڵ سوپای عراق دەستگیرکرا. دوای سێ مانگ ئەشکەنجەدان لە زیندان لە سێدارەدرا. ئەو یەکێکە لەو شەهیدانەی گۆڕەکەی نادیارە.