
عەبدوڵا حاجی عەبدی ستونی
عەبدوڵا حاجی عەبدی، ساڵی ١٩٤٩ لە گوندی ستونی دایک بووە. ساڵی ١٩٦٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵى ١٩٧٦ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٨ لە داستانى خواکوڕک شەهید بووە.
لە کۆمەڵەدا بگەڕێ، بە پۆل، زمان، و بەرواری بڵاوکردنەوە پاڵاوتن بکە.
١٠ ئەنجام

عەبدوڵا حاجی عەبدی، ساڵی ١٩٤٩ لە گوندی ستونی دایک بووە. ساڵی ١٩٦٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵى ١٩٧٦ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٨ لە داستانى خواکوڕک شەهید بووە.

ئەیوب محەمەد، ساڵی ١٩٦٩ لە گوندی ئەرگۆش ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە، ساڵى ١٩٨٥ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە و ساڵى ١٩٨٨ بەشدارى داستانى خواکوڕکى کردووە. ساڵی ١٩٩٥ شەهید بووە.

خالید حەمید ئاغا بیری، ساڵی ١٩٤٤ لە گوندی بیری لەدەڤەری دۆسکی سەروو سەربە قەزای ئامێدی پارێزگاى دهۆک لەدایک بووە، ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە، ساڵی ١٩٧٥ دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە، ساڵی ١٩٧٩ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵی ١٩٩١ گەڕاوەتەوە بۆ باشووری کوردستان، لە ١٦ی ئابی ١٩٩٦ میدالیای بارزانی پێ بەخشراوە، لە ٣٠ی ئایاری ٢٠١٢ کۆچی دوایی کردووە.

دەروێش یوسف ڕەشید نعمەت سندی ناسراو بە (عەریف دەروێش)، ساڵی ١٩٣٠ لە گوندی ئاڤگەنی لەدەڤەری زاخۆ لەدایک بووە، ماوەی ١٠ ساڵ لە سوپای عێراق بووە، لەساڵی ١٩٦١ پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە کردووە، ساڵی ١٩٧٠ کراوە بە فەرماندەی بەتالیۆنی پاسەوانی سنوور، ساڵی ١٩٧٥ دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە، ساڵی ٢٠٠٨ پلەی فەرماندەی هێزی پێدراوە، لە ١٦ی ئابی ١٩٩٦ میدالیای بارزانی پێ بەخشراوە.

عەلی سلێمان عەبدوڵا سلێمان، ساڵی ١٩٤٣ لە پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ساڵی ١٩٦١ پەیوەندی بە ڕیزەکانی هێزى پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٦٤ وەک پاسەوانى جەنەراڵ مستەفا بارزانی ئەرکى بینیووە، دوایی کۆچی دوایی جەنەرال مستەفا بارزانی بووتە پاسەوانی تایبەتی سەرۆک مەسعود بارزانی، لە هەڵگرانی مەدالیای بارزانی یە.

مستەفا سۆفی عەلی، ناسراو بەمستەفا فڕنیچی، ساڵى ١٩٤٧ لە گوندى فەقیانى سەر بە قەزاى ڕواندزى پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ساڵى ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران دەبێت و لە شارى ساوە نیشتەجێ دەبێت، ساڵى ١٩٩٣ دواى ڕاپەڕینى خەڵکى باشوورى کوردستان بۆ شارى ڕواندز دەگەڕێتەوە.

شههید ئەحمەد حەمەدئەمین ئەحمەد حەمەد ناسراوە بە (ئەحمەد حاجی دۆشاو)، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ساڵی ١٩٨٨ لە داستانی خواکوڕک ئەحمەد شەھید بووە.

شههید خەلیل باپیر مەسیح عومەر، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان بووە، زیندانی سیاسی بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی یەک جار بریندار بووە، لە پێشمەرگایەتیدا پلەی سەرپەلی پێدراوە، ساڵی ١٩٨٨ لە داستانی خواکوڕک شەهید بووە.

ئەحمەد جەسیم ئەحمەد (١٩٢٦-٢٠٠٤) ناسراو بە ئەحمەد جەسیم، پێشمهرگه و ههڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووەو یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) و شۆڕشی گوڵان (١٩٧٦-١٩٩١) کردووە.

پزیشک و سیاسەتمەدار ئاراس حسۆ میرخان غهزالی، ناسراو به دكتۆر ئاراس، نوێنەری کۆنگرەکانی یازدەیەم ١٩٩٣ و دوازدەیەم ١٩٩٩ بووە و ساڵی ٢٠١٠ لە کۆنگرەی سێزدەیەمدا به ئهندامی ئهنجومهنی سهركردایهتی پارتی دیموكراتی كوردستان ههڵبژێردراوه....