
مستەفا عەبدولڕەحمان سۆفی
مستەفا عەبدولڕەحمان سۆفی، ساڵی ١٩٤٨ لە گوندی دێرانای ناحیەى مەزنێی سەر بە قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵی ١٩٦٥ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵى ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.
لە کۆمەڵەدا بگەڕێ، بە پۆل، زمان، و بەرواری بڵاوکردنەوە پاڵاوتن بکە.
٤٨١ ئەنجام

مستەفا عەبدولڕەحمان سۆفی، ساڵی ١٩٤٨ لە گوندی دێرانای ناحیەى مەزنێی سەر بە قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵی ١٩٦٥ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵى ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

عەبدوڵا حەسەن ئیبراهیم، ناسراو بە (شەوکەت حەسکو دۆلەمەری)، ساڵی ١٩٦٣ لە گوندی خۆشکان قەزای مێرگەسوور پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. لە ٩ی ئایاری ١٩٨٠دا پەیوەندی بەهێزی پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلوول کردووە. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

خالید مەحمود شێخۆ سڵێمان، ساڵی ١٩٦٣ لە گوندی شێخان ناحیەى مەزنێ قەزای مێرگەسوور پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

حەسەن عیسا عەلی، ناسراو بە (حەسەن بابکەیی)، ساڵی ١٩٤٧ لە گوندی بابکەی قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵی ١٩٦٤ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

ڕەسول حهمهد ڕەسوڵ ئاغا قرناقەوی، ناسراوه بە (ڕەسوی حاجی حمد قرناقەوی)، ساڵی ١٩٦٣ لە گوندی قرناقە (قڕناقاو) لە بناری چیای قەندیل، پارێزگای سلێمانی لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له ساڵی ١٩٨٨ له شەڕی چیای قهندیل شەهید بووە.

بورهان نەبی خدر بنمێردهیی بورهان نهبی خدر بنمێردهیی، ناسراوه به (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له گوندی بنمێرده، له دۆڵی ئاكۆیانی قهزای ڕواندز پارێزگای ههولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له مانگی ١ی ١٩٧٩ له بهنی ههریر شههید بووە.

مەلکۆ عەباس محەمەدئەمین (١٩٢٨-٢٠١٥) پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥) و شۆڕشی گوڵان (١٩٧٩- ١٩٩١) کردووە.

مستەفا عەبدوڵا فەق نەبی (١٩٣٢-٢٠١٠)، ناسراو بە (مستێ عەولا)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥) و شۆڕشی گوڵان(١٩٧٩- ١٩٩١) و ڕاپەڕینى ساڵى ١٩٩١ خەڵکى باشوورى کوردستانى کردووە، هەڵگرى میدالیای بارزانییە.

محەمەد عیسا مێرگەسوری (١٩٢٤- ٢٠٠١) پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣- ١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥) و شۆڕشی گوڵان (١٩٧٦- ١٩٩١) کردووە هەڵگرى میدالیای بارزانییە.

محەمەد عەبدوڵا حەسەن پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥) و شۆڕشى گوڵان (١٩٧٦-١٩٩١) کردووە.

محەمەد ڕەشید محەمەد (١٩٢٧-٢٠١١) پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥)، شۆڕشی گوڵان (١٩٧٦-١٩٩١) کردووە، هەڵگرى میدالیای بارزانییە.

محەمەد چیچۆ ئەمین (١٩٢٨- ٢٠١١) پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣ -١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥) و شۆڕشی گوڵان (١٩٧٤ -١٩٩١) کردووە.