
شەڕی سینگان
یه‌كێك له‌و شه‌ڕانه‌ی كه له دوای شكستهێنانی كۆماری كوردستان و پاشه‌كشه‌كردنی بارزانییه‌كان بۆ خاڵه سنوورییه‌كانی نێوان هه‌ر دوو وڵاتی ئێران و عێراق تووشی بوون شه‌ڕی سینگان بوو.
لە کۆمەڵەدا بگەڕێ، بە پۆل، زمان، و بەرواری بڵاوکردنەوە پاڵاوتن بکە.
١٠ ئەنجام

یه‌كێك له‌و شه‌ڕانه‌ی كه له دوای شكستهێنانی كۆماری كوردستان و پاشه‌كشه‌كردنی بارزانییه‌كان بۆ خاڵه سنوورییه‌كانی نێوان هه‌ر دوو وڵاتی ئێران و عێراق تووشی بوون شه‌ڕی سینگان بوو.

هێزی بارزانی دوای نسكۆی كۆمار و له كاتی پاشه‌كشه‌كردنیان بۆ خاكی عێراق قۆناغێكی نوێی له شه‌ڕ و پێكدادان له گه‌ڵ هێزی سوپای ئێران و هۆزه‌كانی لایه‌نگری حكومه‌ت ده‌ست پێده‌كات...

له شه‌وی ٢١ی ئاداری١٩٤٧ واته له یه‌كه‌م ڕۆژی چه‌ژنی نه‌وروزی ١٣٢٦ی هه‌تاوی ژماره‌یه‌ك له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی بارزانی به فه‌رمانده‌یی سلێمان به‌گی ده‌رگه‌ڵه‌یی و زرار به‌گی ده‌رگه‌ڵه‌یی و عه‌لی ئاغا خێرزۆكی و مهلكۆ زێر‌و و مه‌لا شین و ژماره‌یه‌كی دیكه له فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌كانی بارزانی...

خورشید یوسف سلێمان (١٩٢٧-١٩٨٩)، ناسراو بە خورشید بارزانى، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە.

عەبدولڕەحیم عەبدوڵا عومەر (١٩٢٠-٢٠٠٥)، ناسراو بە عەبدولڕەحیم بابکەیی، پێشمه‌رگه و هه‌ڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) و ڕاپەڕینی (١٩٩١)ی باشووری کوردستان کردووە.

ساڵح عه‌لی محه‌مه‌د (١٩١٠-٢٠٠٢ )، ناسراو به ساكۆ عه‌لی یان ساكۆ كانیه‌لنجی، پێشمه‌رگه و هه‌ڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت. ، بەشداری شۆڕشی یەکەمی بارزان (١٩٣١-١٩٣٢) و شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە، یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) و شۆڕشی گوڵان (١٩٧٦-١٩٩١) کردووە، پلەی سەرلق، فەرماندەی سریە، فەرماندەى هێز بووە، هەڵگرى میدالیاى بارزانییە.

سلێمان سلێمان به‌كرخان (١٨٩٨ -١٩٧٤)، ناسراو به سلێمان به‌گ ده‌رگه‌ڵه‌یی، پێشمه‌رگه و هه‌ڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت،بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کرووە.

سه‌عید ئه‌حمه‌د حه‌سكۆ (١٩٣٠ -١٩٩٩ )، ناسراو به سه‌عید ئه‌حمه‌د نادر یان دوكتور سه‌عید بارزانی، پێشمه‌رگه و هه‌ڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت،بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) و شۆڕشی گوڵان (١٩٧٦-١٩٩١) کردووە، ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى پارتى دیموکراتى کوردستان، ئەندامى ئەنجوومەنى باڵاى ناوچەى بارزان، فه‌رمانده‌ی قوه‌تی بارزان بووە، هەڵگری میدالیای بارزانییە.

زرار سلێمان سلێمان (١٩٢٤ -٢٠١٨ )، ناسراو به زرار سلێمان به‌گ ده‌رگه‌ڵه‌یی، پێشمه‌رگه و هه‌ڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت، یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦) و پلەی ئەفسەر بووە و ماوەیەک قائیمقامى نەغەدە بووە،بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە و یاریده‌ده‌ری به‌تالیۆن بووە، بەشداری ڕاپەڕینی ١٩٩١ ی باشووری کوردستان کردووە.

حەکیم عەمەر مەلاشنى (١٩٢٠-١٩٨٨ )، ناسراو بە حەکیم مام عومەر، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) و شۆڕشی گوڵان (١٩٧٦-١٩٩١) کردووە و پلەی سەردەستە بووە.