پەرتوکی دەنگی
ئەنجومەنی سەرکردایەتى شۆڕشی ئەیلوول لە کوردستان - عێراق
ئەم پەرتووكە ژمارەی 8ی زنجیرە پەرتووكەكانی (60 ساڵیا شۆڕەشا ئەیلوولێ (1961-1975))ە، سێ پێشەكی لەخۆ دەگرێت، كە پێشەكییەك لە نووسینی د. عەبدولفەتاح عەلی بۆتانی و پێشەكی توێژەر و پێشەكی چاپی دووەم لە نووسینی نووسەرە، لە پێنج بەش و پاشكۆ و وێنەكان پێكهاتووە. بەشی یەكەمی پەرتووكەكە باسی بزووتنەوەی نەتەوەیی كوردی لە كوردستانی عێراق نێوان ساڵانی (1958-1964) دەكات كە ڕەوشی سیاسی لە كوردستان لە 14ی تەموزی 1958 تا 18ی تشیرینی دووەمی 1963، پێشهاتە سیاسییەكان لە كوردستان لە ئەنجامی كودەتای 18ی تشرینی دووەمی 1963ە. بەشی دووەمی لە بارەی بارودۆخی پێكهێنانی ئەنجومەنی سەركردایەتی شۆڕش لە كوردستانی عێراقە كە چوار باس دەگرێتە خۆی، كۆبوونەوەی یەكەمی ئەنجومەن و بەرچاوترین ڕووداوەكانی ئەم دانیشتنە، كاردانەوەی لایەنە كوردییەكانە سەبارەت بە پێكهێنانی ئەنجومەن، هەڵوێستی پارتی دیموكراتی كوردستان و ڕێكخراوە پیشەییی و جەماوەرییەكانە لەبارەی پێكهێنانی ئەنجومەن، بەیاننامە و بڵاوكراوە سەرەتاییەكانی ئەنجومەنی سەركردایەتی شۆڕش. بەشی سێیەمی باسی پێشهاتەكانی بارودۆخی سیاسی لە كوردستان لە نێوان ساڵانی (1965-1970) كراوە و سێ تەوەر لەخۆ دەگرێت كە...


