پەرتوکی دەنگی
چالاکی پارت و ڕێکخراوە سیاسییەکانی ئێران لەماوەی ساڵانی (١٩٤١-١٩٥٣)
ئەم پەرتووکە توێژینەوەیەکی ئەکادیمییە کە لە پێشەکی و دەروازە و چوار بەش پێکدێت. دروازەی ئەم پەرتووکە چوار تەوەر لەخۆ دەگرێت کە باس لە پێشینەی ژیانی پارتایەتی لە ئێران، بارودۆخی پارت و ڕێکخراوە سیاسیەکان لە نێوان ساڵانی (١٩٢١-١٩٤١) و گوڕانکارییەکانی ساڵانی (١٩٣٩-١٩٤١) و فراوانبوونی چالاکی ڕێکخراوەیی دەکات. بەشی یەکەمی لە چوار تەوەر پێکدێت کە لەبارەی پارت و ڕێکخراوە چەپڕەوەکانی ئێرانە نێوان ساڵانی (١٩٤١-١٩٣٥)، وەک پارتی تودەی ئێران، فرقەی دیموکراتی ئازەربایجان، پارت و ڕێکخراوە چەپڕەوە کوردییەکان و پارت و ڕێکخراوە چەپە بچوکەکان و کەم کاریگەرەکان. بەشی دووەمی ئەم پەرتووکە چوار تەوەر لەخۆدەگرێت کە باسی پارت و ڕێکخراوە ڕاستڕەوەکان نێوان ساڵانی (١٩٤١-١٩٣٥) دەکات، وەک پارتە پارێزگارەکان، پارتە نەتەوەییەکان، پارتە میانڕەوەکان و پارت و ڕێکخراوە ئیسلامییەکان. بەشی سێیەمی کە چوار تەوەر لەخۆ دەگرێت تایبەت کراوە بە هەڵوێستی پارت و ڕێکخراوە سیاسیەکان لە ڕووداوەکانی ئێران لە ماوەی ساڵانی (١٩٤١-١٩٤٦)دا، وەک هەڵوێستی پارتەکان بەرامبەر بە داگیرکردنی ئێران لەلایەن هاوپەیمانان، پارتەکان و کێشەی نەوتی باکوور لەنێوان ئێران...

ئێستا
بەشی یەکەم
دەنگ بار دەکرێت...
خێرایی



