پەرتوکی دەنگی
ڕامان لە مێژووی سەت ساڵ ستەم لە گەلی کورد
بەشی یەکەمی لە بارەی مێژووی کۆن و سەرهەڵدانی کوردە، لەم بەشەدا پرسی ئێتنۆلۆژیای کورد دەخرێته بەر توێژینەوەیەکی کورت، هەروەها باسێک لەبارەی مادەکان و پەیوەندیی ڕاستەقینەیان به کورد تاوتوێ دەکرێت، دوایی پرسی جیۆگرافیا و مێژوو پێکەوه گرێ دەدرێت که بوونەته هۆی گۆشەگیربوونی کورد. بەشی دووەم باس له ڕووخانی دەوڵەتی عوسمانی و کاریگەرییەکانی بەسەر نەتەوەی کورد کراوه، هەروەها ئاماژەی گرنگ به چۆنییەتی بەکارهێنانی هۆزه کوردییەکان و پارچه پارچەکردنیان و خەڵەتاندنیان بەناوی ئایین دراوه، له پاڵ ئەوانەش کۆمەڵکوژیی ئەرمەن و کورد بەدەستی تورکه عوسمانی و تورکه لاوەکان کراوه. بەشی سێیەم تەرخان کراوه بۆ جەنگی یەکەمی جیهانی و دابەشکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەلایەن هەریەک له بەریتانیا و فەڕەنسا و ڕووسیاوه، هەوڵەکانی کەسایەتییەکوردەکان بۆ دروستکردنی دەوڵەتی کوردستان له چوارچێوەی پەیمانی سیڤەر و دواتریش ڕێککەوتنی ئەتاتورک لەگەڵ وڵاتانی هاوپەیمان له چوارچێوەی پەیماننامەی لۆزان خراونەته بەرباس، دۆزینەوەی نەوت له ناوچەکه وەکو سەرەتایەک بۆ بەدبەختی کورد و پێداگریی بەریتانیا له سەر دروستکردنی وڵاتێک بۆ هۆزه عەرەبەکانی باشووری میزوپوۆتامیا و...

ئێستا
track-1
دەنگ بار دەکرێت...
خێرایی

