پەرتوکی دەنگی
توانستە جوگرافییەکانی هەرێمی ڕۆژئاوای کوردستان (لێکۆڵینەوەیەک لە جوگرافیای سیاسی)
ئەم پەرتووکە توێژینەوەیەکی ئەکادیمییە لە بارەی سنووری هەرێمی ڕۆژئاوای کوردستان لە نێو دەوڵەتی سوریا و کوردستانی گەورە، کە بەشێوەی بەش و باس و تەوەر ڕێکخراوە، لە پێشەکییەک و چوار بەش و پاشکۆ پێکهاتووە. بەشی یەکەمی ئەم پەرتووکە چوارچێوەی تیۆری توێژینەوەیە، دوو باس لەخۆ دەگرێت لە بارەی چەمکی کورد و سنووری کوردستان و دابەشکردنی کوردستان و دەستنیشانکردنی سنووری کوردستان، چەمکی هەرێم و ڕۆژئاوای کوردستان و دیاریکردنی سنووری هەرێمی ڕۆژئاوا و ڕووبەر و شێوە و شوێنی هەرێمی ڕۆژئاوایە. بەشی دووەمی باسی توانستە سروشتییە جوگرافیەکانی هەرێمی ڕۆژئاوا دەکات کە پێکهاتەی جیۆلۆجی و بەرزی و نزمی، ئاوهەوا، دەرامەتی ئاوی، خاک و ڕووپۆشی ڕووەکی، دەرامەتی کانزایی لەخۆ دەگرێت. بەشی سێەمی لە بارەی توانستە جوگرافییە مرۆییەکانی هەرێمی ڕۆژئاوایە و لە دوو باس پێکدێت، باسی جوگرافیای دانیشتوانی هەرێمی ڕۆژئاوا وەک گۆڕانکارییە دیمۆگرافیەکان و گوڕان و دابەشبوون و پێکهاتەی دانیشتوان، توانستە جوگرافییە ئابورییەکانی هەرێمی ڕۆژئاوای کوردستان وەک چالاکییەکانی کشتوکاڵی و پیشەسازی و گواستنەوە و بازرگانی و خزمەتگوزاری و...


