پەرتوکی دەنگی
هەژار موکریانی ژیان و ڕۆڵی سیاسی و ڕۆشنبیری (١٩٢١-١٩٩١)
ئەم پەرتووکە توێژینەوەیەکی مێژووییە لە بارەی ژیان و ڕۆڵی سیاسی و ڕۆشنبیری هەژار موکریانی لە نێوان ساڵانی (١٩٢١-١٩٩١)دا، لە پێشەکییەک و سێ بەش و پاشکۆکان پێکهاتووە. بەشی یەکەمی ئەم پەرتووکە تایبەتە بە ژیان و ڕۆڵی سیاسی تاکو ساڵی ١٩٨٥ و دوو تەوەر لەخۆدەگرێت، لەبارەی ژیان و سەرچاوەکانی پێگەیشتنی هزری سیاسی و چالاکییە سیاسییەکانە. بەشی دووەمی باسی چالاکییە سیاسییەکانی نێوان ساڵانی (١٩٥٩-١٩٩١) دەکات و دوو تەوەر لەخۆ دەگرێت، کە تیشک دەخاتە سەر چالاکییەکانی لە بەغدا لەنێوان ساڵانی (١٩٥٩-١٩٦٣)، گەڕانەوەی هەژار بۆ بەغدا و ئێران. بەشی سێیەمی لە بارەی ڕۆڵی ڕۆشنبیری هەژار موکریانی یە و لە سێ تەوەر پێکدێت کە باسی پاشخانەی ڕۆشنبیری، ڕۆژنامەنووسی و ڕاگەیاندن و بەرهەمەکانی دەکات.

ئێستا
بەشی یەکەم
دەنگ بار دەکرێت...
خێرایی



