

ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان
Loading

پڕەنسیپ و ڕێبازە سەربازییەکان بۆ پەڕینەوە لە ڕووباری ئاراس
فریاد بارزانی
2023
ئەم کتێبە لێکۆڵینەوەیەکی بەڵگەنامەیییە تایبەتە بە سەرکردە خەلیل خۆشەوی کە بە بەشەکان ڕێکخراوە و لە پێشەکییەک، چەند بابەت و پاشکۆ پێکهاتووە.
بابەتەکانی ئەم کتێبە لە بنەچەی بنەماڵەی خەلیل خۆشەوی و پەیوەندییان بە شێخەکانی بارزان، ڕۆڵی خەلیل خۆشەوی لە بزووتنەوەی شێخ ئەحمەدی بارزان، هەڵگیرسانی بزووتنەوەی خەلیل خۆشەوی، چالاکییە هەواڵگرییەکانی حکوومەتی عێراق لەسەر چالاکییەکانی خەلیل خۆشەوی، هەڵوێستی حکوومەتی عێراق بەرامبەر شێخەکانی بارزان لە کاتی بزووتنەوەی خەلیل خۆشەوی، شەڕ و پێکدادان لە نێوان پۆلیس و لایەنگرانی خەلیل خۆشەوی، دامەزراندنی پۆلیسی نایاسایی و پێشنیاری چەکدارکردنی محەمەد ئاغای مێرگەسۆری بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بزووتنەوەی خەلیل خۆشەوی، هەماهەنگی لە نێوان حکوومەتی تورکیا و عێراق دژی خەلیل خۆشەوی و پشتیوانانی، ڕاگەیاندنی حوکمی عورفی، پەنابەرێتی خەلیل خۆشەوی بۆ خاکی ئێران، مەرجەکانی پارێزگاری موسڵ و قایمقامی زێبار بۆ بارزانییەکان، دانوستانەکانی خۆبەدەستەوەدان لە نێوان خەلیل خۆشەوی و حکوومەتی عێراق، چوونی خەلیل خۆشەوی بۆ دەڤەری عەشیرەتی ڕێکانی و کوژرانی، چارەنووسی لایەنگرانی خەلیل خۆشەوی و سەرکردە عەبدوڵڵا کرکەموویی دوای نەمانی خەلیل خۆشەوی، پێکهاتووە.