

ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان
Loading

٢٨ ڕۆژ تا ئاراس
ڕەنجبەر شەوکەت پیرانی
سەرەتا بە نامەیەکی ڕابەری شۆڕشی کورد جەنەڕاڵ مەلامستەفا بارزانی بۆ بەڕێز دکتۆر کورت وۆڵدایم دەستپێدەکات، بە وێنە و دیکۆمێنت تەواوی ئەو وێرانکارییە خراوەتەڕوو کە ڕژێمی بەعس بەرامبەر کوردستان کردوویەتی، ئەم بڵاوکراوەیە پێکدێت لە پاشکۆ و بابەتەکانی وەک، نامەیەک لە مستەفا بارزانییەوە، نامەیەک لە م.م.ئا. ڕەحمان و م. دزەیی، پاشخانی قۆناغى ئێستاى جەنگ لە کوردستان، حکومەتی عێراق جەنگێکى هەمەلایەن لە دژى گەلی کورد بەرپادەکات، بانگەواز بۆ گەلی کورد بۆ پەنابردن بۆ ئامرازە یاساییەکان بۆ پاراستنى مافی مرۆڤەکانی، تاوانی کۆمەڵکوژیى دژى گەلی کورد، چەوساندنەوەى سیاسی و ڕەگەزپەرستیى دژى گەلی کورد، حکومـــەتی عێـــراق سیاســـەتی جیاکاریـــى ڕەگـــەزى لـــە دژى گـــەلی کـــورد پەیـــڕەودەکات، ئیستیغلالکردنی ئابوورى و جیاکاریى لە گەشەپێدان و دامەزراندن، جیاکارى دژ بە کلتور و خوێندنی کوردى.