نامەکانی شۆڕش١٩٦٩/٧/١٠
قارەمانیەتى پێشمەرگە و بەتاڵانبردنى دانەوێڵەى هاوڵاتیان لەلایەن جاشەکانەوە
قارەمانیەتیى پێشمەرگە و بەتاڵانبردنى دانەوێڵەى هاوڵاتیان لەلایەن جاشەکانەوە

- نێرەر
- بەتالیۆنی دووی هێزی ڕزگاری
- ژمارەی نامە
- ٣٠٩
- وەرگر
- هێزی ڕزگاری/ بەتالیۆنی یەکی شوان/ لقی٣ی پ.د.ک/ بارزانی/ م.ت/ گشت بارەکان
دەقی ڕەسەن
موقف تا سعات ٧ ئیوارە شەر ھەر بەردەوامە و قوەتیکي زور ھاتوە بو جاشەکان لە بکرەجو و کرکوک. بلام پیشمەرگە قارەمانەکانمان مسیطرن بەسەر وەزع دا بەلام جاشەکان (٥) دەراسیان ھیناوە بو درونەوەي دەخلوداني ئەو ناوچەیە بو خویان. لە موقف ئاگادارتان ئەکەینەوە .
دەقی دووبارە نووسراوە
هەتا کاتژمێر ٧ی ئێوارە شەڕ ھەر بەردەوامە و هێزێکى زۆر لە بەکرەجۆ و کەرکووکەوە بۆ پاڵپشتیی جاشەکان هێنراوە، بەڵام پێشمەرگە قارەمانەکانمان دۆخەکەیان کۆنترۆڵکردووە. هەروەها جاشەکان پێنج دەڕاسەیان ھێناوە بۆ دروێنەکردنی دەغڵودانی ئەو ناوچەیە و بردنی بۆ خۆیان. لە هەڵوێستی نوێ ئاگادارتان دەکەینەوە .
