کەسایەتی سیاسەتمەدار سەلاحەدین ئیبراهیم قادر، بە ناوی (سەلاح دەلۆ) ناسراوە. لە ساڵی ١٩٦٤ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و لە ساڵی ١٩٦٥ پەیوەندی بە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە کردووە. لە کۆنگرەکانی یازدەهەم ١٩٩٣ و دوازدەهەم ١٩٩٩دا بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە و لە ساڵی ٢٠١٠ لە کۆنگرەی سێزدەهەمدا بە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و لە یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیدا بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە. لە ساڵی ١٩٩٢ لە خولی یەکەمدا بە ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردستان لەسەر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە. لە ساڵی ١٩٩٢ لە کابینەی یەکەمدا بووەتە بریکاری وەزیری دارایی و لە ساڵی ١٩٩٤ لە کابینەی دووەمدا وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە و هەڵگری مەدالیای بارزانییە.
ژیاننامە
سەلاح دەلۆ، لە ساڵی ١٩٤٩ لە شاری کەرکووک لەدایک بووە، دەرچووی قۆناغی ئامادەییە. لە ساڵی ١٩٩٢ لە خولی یەکەمدا بە ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردستان لەسەر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە. لە ساڵی ١٩٩٢ لە کابینەی یەکەمدا بووەتە بریکاری وەزیری دارایی و لە ساڵی ١٩٩٤ لە کابینەی دووەمدا وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە. شارەزای زمانەکانی کوردی، عەرەبی و فارسییە.
خەباتنامەسەلاح دەلۆ، لە ساڵی ١٩٦٤ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و لە ساڵی ١٩٦٥ پەیوەندی بە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە کردووە. لە کاتی کارکردندا لە ناو ڕیزەکانی پێشمەرگە چەندین ئەرک و بەرپرسیارێتی وەرگرتووە. لە ساڵی ١٩٧٥ لە دوای شکستی شۆڕشی ئەیلوول کۆچبەری وڵاتی ئێران بووە.
لە ساڵی ١٩٩١ و لە ڕاپەڕینی باشووری کوردستاندا بەشداری کردووە و لە دوای ڕاپەڕین چەندین بەرپرسیارێتی حیزبی وەرگرتووە. وەک کارگێڕی لێژنەی لقی سێ ١٩٩١، بەرپرسی لێژنەی لقی سێی کەرکووک ١٩٩٦، بەرپرسی لێژنەی لقی پازدەی گەرمیان ٢٠٠٣، بەرپرسی مەکتەبی ناوەندی پەیوەندییە نیشتمانییەکان ٢٠٠٦، بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارێزگای کەرکووک - گەرمیان ٢٠١٠ و هتد....
لە ساڵی ١٩٩٢ لە خولی یەکەمدا بە ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردستان لەسەر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە. لە ساڵی ١٩٩٢ لە کابینەی یەکەمدا بووەتە بریکاری وەزیری دارایی و لە ساڵی ١٩٩٤ لە کابینەی دووەمدا وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە.
لە کۆنگرەکانی یازدەهەم ١٩٩٣ و دوازدەهەم ١٩٩٩دا بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە و لە ساڵی ٢٠١٠ لە کۆنگرەی سێزدەهەمدا بە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و لە یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیدا بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە.
لە ساڵی ٢٠١٠ لەبەر خەبات و بەرخۆدانی لە شۆڕشی ئەیلوول، شۆڕشی گوڵان و قۆناغی ڕاپەڕینی باشووری کوردستان و قۆناغی سەروەری، لەلایەن سەرۆک مەسعود بارزانی مەدالیای بارزانی نەمر وەرگرتووە.
سەرچاوە:ئەرشیفی دەستەی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.


