شەهید حەمید حەسەن شیوان مستەفا، لە ساڵی 1927دا لە گوندی بۆڵێی سەر بە شارۆچکەی سیدەکانی پارێزگای هەولێر لەدایک بووە. گوندنشین بوو و کاری کشتوکاڵی دەکرد و نەخوێندەوار بوو و ژیانی هاوسەرگیریی پێک نەهێنابوو.
لە ساڵی 1961دا پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە کردووە و لە بەتەلیۆنی یەکەم لەژێر فەرماندەیی حاجی بێرۆخ، کە ئەو کاتە سەر بە هێزی بالەک بوو، بووە پێشمەرگە. لە شەڕەکانی هیندرین و زۆزیک و گۆرەز بەشدار بووە و لە ساڵی 1966دا لەگەڵ براکەی بە ناوی دەرڤێش حەسەن شیوان، کە ئەویش پێشمەرگە بوو، لە گەڕووی عومەر ئاغای ناحیەی دیانەی پارێزگای هەولێر بە بۆردومانی ڕژێمی عێراق شەهید بوون.
1. ئەرشیفی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان


