فاتح محەمەد ئەمین مورته‌زا له پارێزگای که‌رکووک له‌دایک بووه، له عه‌شیره‌تی سیامه‌نسووری فه‌یلییه که باو و باپیرانی له هه‌رێمی کرماشانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان کۆچیان کردووه بۆ باشووری کوردستان، له ساڵی 1959دا ده‌چێته به‌شی کوردی کۆلێژی ئه‌ده‌بیات له زانکۆی شاری به‌غدا، له 9ی تشرینی یەکەمی 1962دا برایه‌کی به ناوی حه‌سیب محەمەد ئەمین (1926-1962) له شه‌ڕی ئه‌خجه‌له‌ری پارێزگای که‌رکووک، له هێرشی هێزه‌کانی پیاده‌ی سوپای حکومه‌تی عێراقدا شه‌هید بوو، که مامۆستای یه‌که‌م بوو له شۆڕشی ئەیلوول دا شه‌هید بووبێت به هه‌ژمار دێت، له ساڵی 1963دا به‌کالۆریۆس (لیسانس) له بواری کوردی له زانکۆی شاری به‌غدا وه‌رگرتووه، له ساڵانی 1970-1974دا جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده له که‌رکووک و به‌رپرسی په‌روه‌رده‌ی کوردی بوو، له ئابی 1971دا نوێنه‌رایه‌تی کۆنگره‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی په‌روه‌رده‌ی پارێزگاکانی باکووری عێراقی له شارۆچکه‌ی پیرمام سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر کرد، بۆ تاوتوێکردنی پرسه‌کانی خوێندن و کار. به زمانه‌کانی کوردی، عه‌ره‌بی، تورکمانی، فارسی، ئینگلیزی و ئه‌ڵمانی باش شاره‌زا بوو.
خەباتنامە
فاتح محەمەد ئەمین مورته‌زا له ساڵی 1957دا له سه‌رده‌می پاشایه‌تی عێراقدا په‌یوه‌ندی به پارتی دیموکراتی کوردستان کردووه، به نازناوی بروسک کاری ده‌کرد، له ساڵی 1959دا په‌یوه‌ندی به یه‌کێتی قوتابیانی کوردستان ده‌کات، له ساڵانی 1959-1962دا عضو کۆمیتەی ناوەندی ڕێکخستنی زانکۆی شاری به‌غدای پارتی دیموکراتی کوردستان (PDK) بووه، له ساڵی 1963دا په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌کانی هێزی پێشمه‌رگه ده‌کات و له ناو هێزی قه‌ره‌داغ به‌رپرسێکی سیاسی بوو، له ساڵی 1963دا له پارێزگای که‌رکووک له دژی سوپای عێراق به‌شداری شه‌ڕی زه‌نبوری کرد، له ساڵی 1963دا کارگێڕی لقی سێیه‌می پارتی دیموکراتی کوردستان (PDK) بوو، له ساڵی 1964دا له ڕادیۆی ده‌نگی کوردستان له به‌شی زمانی تورکمانی وه‌ک بێژه‌ر کار ده‌کات، له ساڵی 1964دا بوو به به‌رپرسی دووه‌می کۆمیتەی لقی پێنجه‌می پارتی دیموکراتی کوردستان (PDK)، له ساڵی 1964دا له دژی بڕیاره‌کانی کۆبوونه‌وه‌ی گشتی ماوه‌ت که له لایه‌ن باڵی مکتب سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان (PDK)ه‌وه ساز کرابوو وه‌ستا و پشتگیری له سه‌رۆک مستەفا بارزانی کرد.
له ساڵی 1964دا، عضو شاندی دانوستانکاری دوازده که‌سی کۆنگرەی شەشەم ی پارتی دیموکراتی کوردستان (PDK) بوو که به په‌سه‌ندکردنی سه‌رۆک مستەفا بارزانی (1903-1979) چوو بوو بۆ لای باڵی مکتب سیاسی بۆ به‌شداریکردن له کۆنگرەی شەشەم، به‌ڵام به هۆی ڕژدی باڵی مکتب سیاسی که به‌شدار نه‌بێت، شانده‌که سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو، له ساڵی 1964دا له لایه‌ن نوێنه‌رانی کۆنگرەی شەشەم وه‌ک عضو کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان (PDK) هه‌ڵبژێردرا، له ساڵی 1966دا له لایه‌ن نوێنه‌رانی کۆنگرەی حه‌وته‌م وه‌ک عضو یه‌ده‌گی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان (PDK) هه‌ڵبژێردرا، له ساڵی 1966دا وه‌ک به‌رپرسی کۆمیتەی لقی سێیه‌م ده‌ستنیشان کرا، له ساڵی 1967دا له لایه‌ن به‌رپرسانی حکومه‌تی عێراقه‌وه ده‌ستگیر ده‌کرێت و له زیندانه‌کانی نه‌قلیات، مه‌وقیفی گشتی و ڕومادی ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌کرێت و به توندی ئه‌شکه‌نجه دراوه، له کۆتایی ساڵی 1969دا ئازاد کرا، له ساڵی 1969دا، ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ی ناوه‌ندی گه‌ڵاڵه بوو، که ته‌نیا ئه‌و قوتابخانه ناوه‌ندییه‌ی شۆڕشی ئەیلوول بوو، له ساڵی 1969دا بوو به عضو ده‌سته‌ی نووسه‌رانی گۆڤاری تیشک، له 5ی ئابی 1970دا، له گوندی ناوده‌شتانی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر، نوێنه‌ری سێیه‌می کۆنگرەی یه‌کێتی مامۆستایانی کوردستان بوو، له ساڵی 1970دا نوێنه‌ری 8ه‌مین کۆنگرەی پارتی دیموکراتی کوردستان (PDK) بوو له گوندی ناوده‌شتانی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر، له ساڵی 1970دا له ستافی یازده‌هه‌م وه‌ک به‌رپرسی دووه‌می باره‌گای کۆمیتەی لقی یه‌که‌می پارتی دیموکراتی کوردستان (PDK) ده‌ستنیشان کرا.
له ساڵی 1970دا، بوو به سه‌رپه‌رشتیاری کۆمیتەی لقی یه‌که‌م، له ساڵی 1971دا له باره‌گای کۆمیتەی لقی چواره‌می پارتی دیموکراتی کوردستان (PDK) پێشوازی له بۆکسێنی جیهانی عه‌دنان قه‌یسی کرد، له ساڵی 1972دا له هه‌ولێر بوو به نوێنه‌ری کۆنگرەی چواره‌می یه‌کێتی مامۆستایانی کوردستان، له ساڵی 1972دا به‌رپرسی لقی که‌رکووکی یه‌کێتی مامۆستایانی کوردستان بوو، له نیوه‌ی ساڵی 1973دا عضو کۆمیتەی دامه‌زرێنه‌ری کۆمه‌ڵه‌ی که‌لتووری کورد له که‌رکووک بوو، له ساڵی 1973دا وه‌ک عضو کۆمیتەی کارگێڕی یه‌کێتی نووسه‌رانی کوردستان لقی که‌رکووک هه‌ڵبژێردرا، له 1 تا 3ی شوباتی 1974دا، نوێنه‌ری پێنجه‌می کۆنگرەی یه‌کێتی مامۆستایانی کوردستان بوو له سلێمانی، له ساڵی 1974دا وه‌ک به‌رپرسی یه‌کێتی مامۆستایانی کوردستان لقی که‌رکووک ده‌ستنیشان کرا، له ساڵی 1974دا بوو به به‌رپرسی کۆمیتەی ناوچه‌ی سیروان سه‌ر به کۆمیتەی لقی سێیه‌م، له ساڵی 1975دا له شه‌ڕی تووزخورماتووی پارێزگای که‌رکووک له لایه‌ن سوپای عێراقه‌وه بریندار ده‌بێت.
له ساڵی 1975-1976دا، پاش تێکچوونی شۆڕشی ئەیلوول، له شارۆچکه‌ی نه‌غه‌ده له ئێران په‌نابه‌ر بوو، له ساڵی 1976دا پاش ئه‌وه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه باشووری کوردستان، بۆ ناوه‌ندی عێراق دوور ده‌خرێته‌وه، ساڵانی (1976-1982) له دیوانییه له ده‌ربه‌ده‌ریدا ژیانی خۆی به‌سه‌ر بردووه، له ساڵی 1982 تا 1991 له به‌عقووبه، ناوه‌ندی پارێزگای دیاله، له ده‌ربه‌ده‌ریدا ژیانی خۆی به‌سه‌ر بردووه، له ساڵی 1991دا وه‌ک مامۆستا بۆ هه‌ولێر گواسترایه‌وه و له ساڵی 1991دا وه‌ک به‌رپرسی دووه‌می مکتب سیاسی ڕێکخراوه جه‌ماوه‌رییه‌کان (کۆمی) پارتی دیموکراتی کوردستان (PDK) ده‌ستنیشان کرا، له ساڵی 1992دا کاندیدی خولی یه‌که‌می په‌رله‌مانی کوردستان بوو له لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان (PDK)دا، له ساڵی 1992دا به ڕێکخستنی شه‌شه‌مین کۆنگرەی یه‌کێتی مامۆستایانی کوردستان ئاسانکاری کرد، له ساڵانی 1992-1994 بوو به به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده له سلێمانی له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان.
له ساڵی 1993 نوێنەری یازدەیەمین کۆنگرەی پارتی دیموكراتی كوردستان - یەکگرتوو بوو لە هەولێر، لە ساڵانی 1993-1994 کارگێڕی کۆمیتەی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان - یەکگرتوو بوو لە هەولێر، لە ساڵی 1995 وەک پەنابەر چوو بۆ کۆماری فیدراڵی ئەڵمانیا، لە ساڵانی 1999-2001 بەرپرسی ڕێکخستنی بەرلینی کۆمیتەی لقی شەشەمی ئەوروپای پارتی دیموكراتی كوردستان (پارتی) بوو، لە ساڵانی 2001-2005 بووە عضو پەرلەمانی کوردستان، لە 4ی نیسانی 2002 بوو بە عضو کۆمیتەی کاروباری پەروەردە و خوێندنی باڵای پەرلەمانی کوردستان خولی یەکەم، لە ساڵی 2005 وەک بەرپرسی ئۆفیسی مافی مرۆڤ لە پارێزگای کەرکووک دەستنیشانکرا، لە 12ی تشرینی دووەمی 2002 بوو بە عضو کۆمیتەی کاروباری پەروەردە و خوێندنی باڵای پەرلەمانی کوردستان خولی یەکەم، لە ساڵانی 2011-2019 وەک عضوی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارێزگای کەرکووک-گەرمیان لە پارتی دیموكراتی كوردستان (پارتی) کاری کردووە، ڕۆژی دووشەممە 2ی تشرینی دووەمی 2020 کۆچی دوایی کردووە.
سەرچاوە:- ئەرشیفی کۆمیتەی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموكراتی كوردستان.
- نامەی سەرەخۆشی، ڕۆژنامەی خەبات، ژمارە 6032، هەولێر، دووشەممە، 02.11.2020، ل 6.
- ڕەزا شوان، یەکەم مامۆستای شەهیدی شۆڕشی ئەیلوول حەسیب محەمەد ئەمین بەگ، گۆڤاری سیروان، لقی 15ی خانەقینی پارتی دیموكراتی كوردستان، ژمارە 18، بەهار 2014، لاپەڕە 21، 25.
- عەلی شنگالی، کێشەی کورد و پارتی بەعسی عەرەبی سۆسیالیست، بەشی سێیەم، (دهۆک - چاپخانەی خانی - 2012)، ل. 382.
- شوان محەمەد ئەمین تەها خۆشناو، هەولێر لە نێوان ساڵانی 1963-1970: لێکۆڵینەوەیەکی مێژوویی لەسەر بارودۆخی سیاسی، (هەولێر - چاپخانەی زانکۆی سەلاحەدین - 2016)، ل. 28، 30-31، 198-199.
- ڕەزا شوان، حەسیب محەمەد بەگ سیامەنسووری 1925-1961، عومەر عەلی شەریف، 100 ناوداری کەرکووک و گەرمیان، (سلێمانی - چاپخانەی کارۆ - 2019)، ل. 122-127.
- لەتیف نادر ڕەواندزی، گرنگی دەزگای زانیارییەکانی کوردستان لە شۆڕشی مەزنی ئەیلوولدا، گۆڤاری گوڵان، ژمارە 132، هەولێر، 02.08.1997، ل. 45، 47.
- برای فەتح محەمەد ئەمین، ڕۆژنامەی ئەلتاخی، ژمارە 938، شاری به‌غدا، چاپخانەی تایمز، دووشەممە، 15 کانوونی دووەم 1972، لاپەڕە 14، 16.
- مەسعود بارزانی، بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد، بەرگی سێیەم، (هەولێر - چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە - 2002)، ل. 144.


