قادر قاچاخ ساڵی ١٩٦٢ لە شاری دهۆک لەدایک بووە، دەرچووی پۆلی چواری ئامادەییە، لە ساڵانی ٢٠٠١-٢٠٠٥ بەڕێوەبەری ئاسایشی گشتی بووە لە هەرێمی کوردستان، زمانەکانی کوردی و فارسی دەزانێت.
لاپەڕەکانی خەباتقادر قاچاخ ساڵی ١٩٧٩ پەیوەندیی بە پارتی دیموكراتی كوردستان کرد، ساڵی ١٩٨٠ چووە ڕیزەکانی هێزی پێشمهرگهی کوردستان، لە ساڵانی ١٩٨٠-١٩٨١ کۆچبەر بووە لە کۆماری ئیسلامیی ئێران.
لە ماوەی کارکردنیدا لە ڕیزەکانی پارتی دیموكراتی كوردستان چەندین ئەرک و بەرپرسیارێتیی وەرگرتووە، لەوانە: بەرپرسی لقی نەغەدە (١٩٨٤)، بەرپرسی لقی خەبات سەر بە لقی یەک (١٩٨٥)، بەرپرسی بەشی کارگێڕی لە مكتب سیاسی (١٩٨٦)، عضو کمیتهی ناوهندی لقی یەک (١٩٨٦)، بەرپرسی لقی دهۆک (١٩٨٧)، جێگری بەرپرسی لقی دوو (١٩٨٩)، ئەندامی مەکتەبی ڕاگەیاندن (١٩٩١)، جێگری بەرپرسی لقی یەک (١٩٩١-١٩٩٤)، بەرپرسی لقی نۆ ئاکرێ (١٩٩٤-١٩٩٩)، بەرپرسی لقی دە سۆران (١٩٩٩)، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنەکانی پێشمهرگه (٢٠٠١)، بەرپرسی لقی یەک (٢٠٠٤)، بەرپرسی پەیمانگەی کادیران (٢٠٠٧)، بەرپرسی لقی حەڤدە (٢٠١٨).. هتد.
ساڵی ١٩٨٧ لە شەڕی سپیریز و دەستبەسەرداگرتنی ڕەبایەکانی گەری گەرماڤا لە پارێزگای دهۆک بەشداریی کردووە، ساڵی ١٩٨٨ وەک فەرماندە لە ململانیی دێرەلووک لە پارێزگای دهۆک بەشداریی کردووە و لە شەڕی گوندی شتۆنس بریندار بووە.
لە کۆنگرەی دەیهمی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ساڵی ١٩٨٩ بە عضو کمیتهی ناوهندی هەڵبژێردرا، نوێنەری کۆنگرەی یازدەیەم (١٩٩٣) و دوازدەیەم بوو، ساڵی ٢٠١٠ لە کۆنگرەی سێزدەیەمدا بە عضو کمیتهی ناوهندی پارتی دیموكراتی كوردستان هەڵبژێردرا.
سەرچاوە:ئەرشیفی دەستەی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموكراتی كوردستان.


