ئەندازیار و سیاسەتمەدار ڕۆژ نوری سدیق عەلی، ناسراو بە (دکتۆر ڕۆژ، ڕۆژ نوری شاوەیس)، لە ساڵی ١٩٦٢ پەیوەندی بە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە کردووە، لە کۆنگرەی نۆیەم لە ساڵی (١٩٧٩) و لە کۆنگرەی داهەم لە ساڵی (١٩٨٩) و لە کۆنگرەی یازدەیەم لە ساڵی (١٩٩٣) و لە کۆنگرەی دوازدەیەم لە ساڵی (١٩٩٩) بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و پاشان بە ئەندامی مەكتهبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان هەڵبژێردرا، و لە کۆنگرەی سێزدەیەم لە ساڵی ٢٠١٠ بە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و پاشان دیسان بە ئەندامی مەكتهبی سیاسی هەڵبژێردرا.
کادرێکی بەتوانا بوو کە خاوەنی ئەزموون و شارەزاییەکی دەوڵەمەند بوو لە بەڕێوەبردنی حکومیدا، لە ماوەی ژیانی پیشەییدا چەندین ئەرک و بەرپرسیارێتی فەرمی و حکومی لە هەرێمی کوردستان و لە کۆماری عێراق وەرگرتووە.
ژیاننامەدکتۆر ڕۆژ لە ساڵی ١٩٤٧ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، کوڕی ئەندازیار نوری شاوەیس (١٩٢٢-١٩٨٣) ئەندامی مەكتهبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و خاتوو ناهیدە شێخ سەلام (١٩٢٢-٢٠٠٥) ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستانە، بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی موسڵ و بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرای لە ئەندازیاری کارەبا لە ئەڵمانیا بەدەستهێناوە، کادرێکی بەتوانا بوو کە خاوەنی ئەزموون و شارەزاییەکی دەوڵەمەند بوو لە بەڕێوەبردنی حکومیدا، لە ماوەی ژیانی پیشەییدا چەندین ئەرک و بەرپرسیارێتی فەرمی و حکومی لە هەرێمی کوردستان و لە کۆماری عێراق وەرگرتووە، لە شاری هەولێر کۆچی دوایی کردووە، شارەزای زمانەکانی (کوردی، عەرەبی، ئەڵمانی، فارسی و ئینگلیزی) بووە.
لاپەڕەکانی خەباتدکتۆر ڕۆژ لە ساڵی ١٩٦٢ پەیوەندی بە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە کردووە، لە کۆنگرەی نۆیەم لە ساڵی (١٩٧٩) و لە کۆنگرەی داهەم لە ساڵی (١٩٨٩) و لە کۆنگرەی یازدەیەم لە ساڵی (١٩٩٣) و لە کۆنگرەی دوازدەیەم لە ساڵی (١٩٩٩) بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و پاشان بە ئەندامی مەكتهبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان هەڵبژێردرا، و لە کۆنگرەی سێزدەیەم لە ساڵی ٢٠١٠ بە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و دیسان بە ئەندامی مەكتهبی سیاسی هەڵبژێردرا.
لە ماوەی خەباتیدا لە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان چەندین ئەرک و بەرپرسیارێتی وەرگرتووە، لەوانە: ئەندامی لقی شەش - ئەوروپا (١٩٧٩)، بەرپرسی بەشی ڕێکخستنەکان (١٩٨٥)، بەرپرسی کۆمیتەی لقی یەک (١٩٨٧) و... هتد.
لەپاڵ جێبەجێکردنی ئەرکە سیاسی و ڕێکخراوەییەکانیدا، وەک فەرماندەیەکی مەیدانی بەشداری لە زۆرێک لە شەڕ و داستانەکاندا کردووە، لەوانە: بەشداریکردن لە شەڕی حاجی ئۆمەران (١٩٨٠)، فەرماندەی داستانی کانی ماسی (١٩٨٧)، فەرماندەی داستانی دێرەلووک (١٩٨٧)، پلاندانەری کۆنتڕۆڵکردنی فڕۆکەخانەی سەربازی بامەڕنێ (١٩٨٧)، یەکێک بووە لە فەرماندەکانی داستانی خواکورک (١٩٨٨)، بەشداریکردن لە ڕاپەڕینی باشووری کوردستان (١٩٩١)، فەرماندەیی بەرەی خازر لە پارێزگای موسڵ لە شەڕی دژی داعش (١٩١٤) و... هتد.
لە ماوەی ژیانی پیشەییدا چەندین ئەرک و بەرپرسیارێتی فەرمی و حکومی لە هەرێمی کوردستان و لە کۆماری عێراق وەرگرتووە، لەوانە: ئەندامی پەرلەمانی کوردستان - خولی یەکەم (١٩٩٢)، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کابینەی یەکەمی حکومەت (١٩٩٢)، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کابینەی دووەمی حکومەت (١٩٩٢)، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کابینەی سێیەمی حکومەت (١٩٩٦)، فەرماندەی سوپای کوردستان (فەلەک) لە ساڵی (١٩٩٤)، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان (١٩٩٩)، جێگری سەرۆک مەسعود بارزانی لە ئەنجومەنی حوکمی کاتی عێراق (٢٠٠٣)، جێگری سەرۆک کۆماری عێراق لە سەردەمی سەرۆک کۆمار غازی عەجیل یاوەر (٢٠٠٤)، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانی عێراق (٢٠٠٥)، جێگری سەرۆک وەزیرانی فیدراڵی عێراق لە کابینەی وەزاری حکومەتەکەی دکتۆر ئیبراهیم جەعفەری (٢٠٠٥)، ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی (٢٠٠٧)، جێگری سەرۆک وەزیرانی فیدراڵی عێراق لە کابینەی وەزاری حکومەتەکەی نوری مالیکی (٢٠١٠) و... هتد.
سەرۆک مەسعود بارزانی لە ساڵی ٢٠١٠ مەدالیای بارزانی نەمر پێشکەش کرد، وەک ڕێزێک بۆ خەبات و قوربانیدانی لە شۆڕشەکانی ئەیلوول و گوڵان و ڕاپەڕینی باشووری کوردستان و قۆناغی سەروەری.
سەرچاوە:- ئەرشیفی دەستەی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.


