کەمال حەسەن عەبدولڕەحمان ئەمین، کە بە (کەمال حەسەن چاودمار) ناسراوە، لە ساڵی 1965 دا پەیوەندی بە ڕیزەکانی یەکەتی قوتابیانی کوردستانەوە کردووە و لە هەمان ساڵدا تێکەڵی ڕیزەکانی پارتی (پەدەکە) بووە. لە 8 ی ئاداری 1991 دا لە ڕاپەڕینی باشووری کوردستاندا بەرپرسی میحوەرێکی شاری سلێمانی بووە. لە ساڵی 1992 دا بووەتە جێگری پارێزگاری سلێمانی (کابینەی یەکەم). لە ساڵی 1993 دا لە کۆنگرەی یازدەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستاندا بووەتە ئەندامی یەدەگی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان. لە ساڵانی (1997 - 1999) دا بەرپرسی کۆمیتەی لقی چواری سلێمانی بووە.

 

ژیاننامە

 

کەمال حەسەن عەبدولڕەحمان ئەمین، کە بە کەمال حەسەن چاودمار ناسراوە، لە ساڵی 1949 دا لە شاری سلێمانی لەدایک بووە. لە ساڵی 1980 دا کۆچی بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران کردووە. لە ڕۆژانی 15 هەتا 17 ی تەممووزی 1991 دا وەک جێگری پارێزگاری سلێمانی بەشداریی کۆنگرەی دووەمی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ لە کوردستان (K.H.R.O) لە شاری سلێمانی کردووە. لە ساڵی 1992 دا بووەتە جێگری پارێزگاری سلێمانی (کابینەی یەکەم). لە ساڵی 1994 دا لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە دیسان وەک جێگری پارێزگاری سلێمانی دەستنیشان کراوە. لە ساڵی 2003 دا لە بەشی یاسای زانکۆی سەڵاحەدین بەکالۆریۆس یان لیسانسی وەرگرتووە. شارەزای زمانی کوردی، فارسی و عەرەبی بووە.

خەباتنامە

 

لە ساڵی 1965 دا تێکەڵی ڕیزەکانی یەکەتی قوتابیانی کوردستان بووە. لە ساڵی 1965 دا پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی (پەدەکە) کردووە. لە ساڵی 1967 دا ئەندامی کۆمیتەی ڕێکخستنی قوتابییان سەر بە کۆمیتەی لقی چوار بووە. لە ساڵی 1970 دا نوێنەری کۆنگرەی هەشتەمی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە. لە ساڵی 1970 دا نوێنەری کۆنگرەی شەشەمی یەکەتی قوتابیانی کوردستان لە گوندی ناوپردانی سەر بە پارێزگای هەولێر بووە. لە ساڵی 1970 دا بەرپرسی کۆمیتەی ڕێکخستنی قوتابییان سەر بە کۆمیتەی لقی چوار بووە. لە ساڵی 1971 دا کارگێڕی لقی سلێمانیی یەکەتی قوتابیانی کوردستان بووە. دەرچووی خول و دەورەی چوارەمی فێرگەی پێگەیاندنی کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستانە کە لە ساڵی 1973 دا لە گوندی ناوپردانی سەر بە پارێزگای هەولێر بووە.

 

لە ساڵی 1974 دا لە کۆمیتەی لقی چوار پێشمەرگە بووە. لە ساڵی 1974 دا بەرپرسی ئیدارەی کۆمیتەی لقی چوار بووە. لە ساڵی 1980 دا بووەتە ئەندامی کۆمیتەی لقی چوار. لە ساڵی 1981 دا لە دەڤەری پێنجوێن (سلێمانی) بریندار بووە. لە ساڵی 1982 دا بووەتە کارگێڕی کۆمیتەی لقی سێ و چوار کە بەهۆی ئاڵۆزیی ڕەوشی پارتی دیموکراتی کوردستان لەو سەردەمەدا، بە ناچاری ئەم دوو کۆمیتەی لقە بە یەک خەباتکار بەڕێوە براون. لە ساڵی 1984 دا بووەتە کارگێڕی کۆمیتەی لقی چوار و بەرپرسی بەشی ڕێکخستن بووە. لە 16 ی تەممووزی 1985 دا وەک ئەندامی بەش لە بەشی ڕێکخستن دامەزراوە. لە ساڵی 1989 دا نوێنەری کۆنگرەی دەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە.

 

لە ساڵی 1991 دا لە ڕاپەڕینی باشووری کوردستاندا لەلایەن بەرەی کوردستانییەوە وەک بەرپرسی میحوەری سێیەمی ئازادکردنی شاری سلێمانی دەستنیشان کراوە. لە 7 ی ئاداری 1991 دا بەشداریی ئازادکردنی شارۆچکەی چوارتا-ی سەر بە پارێزگای سلێمانی کردووە. لە 8 ی ئاداری 1991 دا لە ڕاپەڕینی باشووری کوردستاندا بەرپرسی میحوەرێکی شاری سلێمانی بووە. لە 21 ی ئاداری 1991 دا بەشداریی ئازادکردنی شاری کەرکووکی کردووە. لە ساڵی 1993 دا وەک ئەندامی کۆمیتەی ئامادەکاری کۆنگرەی یازدەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر سنووری کۆمیتەی لقی چوار دەستنیشان کراوە. لە ساڵی 1993 دا لە یەکگرتنی چوارەمدا بووەتە ئەندامی یەدەگی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان - یەکگرتوو (کۆنگرەی یازدەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان). لە ساڵی 1994 دا جێگری پارێزگاری سلێمانی و بەرپرسی بەشی ڕێکخستن و کارگێڕی کۆمیتەی لقی چواری سلێمانی بووە. لە ساڵی 1994 دا لە دەستپێکی شەڕی ناوخۆدا لە سلێمانی لەلایەن هێزەکانی یەکەتیی نیشتمانیی کوردستانەوە دیل گیراوە. لە ساڵانی (1997 - 1999) دا بەرپرسی کۆمیتەی لقی چواری سلێمانی بووە. لە ساڵی 1999 دا لە کۆنگرەی دوازدەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستاندا خۆی بۆ ئەندامێتیی کۆمیتەی ناوەندی کاندید کردووە بەڵام سەرکەوتوو نەبووە.

سەرچاوە :

1 - لیستی ناوی بەشداربووانی کۆنگرەی دوازدەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان کە سەرکەوتوو نەبوون، 7ی تشرینی دووەم 2018، ل. 1.

2 - کەمال حەسەن چاودمار، "سلێمانی یەکەمین دەستە گوڵی لە ملی دەروازەی ڕاپەڕین کرد"، ڕۆژنامەی برایەتی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان - یەکگرتوو، ژمارە 2.791، هەولێر، یەکشەممە، 7ی ئادار 1999، ل. 2.

3 - هۆشیار جاف، "دووەمین کۆنگرەی مافی مرۆڤ لە کوردستان K.H.R.O"، ڕۆژنامەی برایەتی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژمارە 1.694، شەممە، 17ی تەممووز 1993، ل. 4.

4 - "کۆنگرە، ئەنجامی هەڵبژاردنی کۆمیتەی ناوەندیی پارتییەکەمان ڕادەگەیەنێت"، ڕۆژنامەی برایەتی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان - یەکگرتوو، ژمارە 1.729، هەولێر، هەینی، 27ی ئاب 1993، ل. 1.

5 - دیمانە: محەممەد خدر مەولوود، "هەڤاڵ ئازاد قەرەداغی لەبارەی ڕزگارکردنی شاری کەرکووکەوە دەدوێت"، ڕۆژنامەی برایەتی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژمارە 1.601، هەولێر، یەکشەممە، 21ی ئادار 1993، ل. 6.

6 - قادر قادر، "بەشێک لە بیرەوەرییەکانی ڕاپەڕین و ڕزگارکردنی شاری سلێمانی"، ڕۆژنامەی برایەتی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژمارە 3.047، هەولێر، پێنجشەممە، 9ی ئادار 2000، ل. 2.

7 - ئەرشیفی دەستەی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.

8 - پارتی دیموکراتی کوردستان - یەکگرتوو، لقی چوار، بڕیار، ژمارە 719، 22ی کانوونی دووەم 1994، ل. 1.

9 - پارتی دیموکراتی کوردستان، مەکتەبی سیاسی، بۆ هەموو بەشەکانی م.س.ی تێکۆشەر، ژمارە 6.775، 18ی تەممووز 1985، ل. 1.

10 - مێژووی دەورەکانی کادیرانی پارتی، لە چیاوە بۆ شار، (هەولێر - ناوەندی لێکۆڵینەوە و پشکنین و ئەکادیمیای پارتی - چاپخانەی ڕۆژهەڵات - 2019)، ل. 41.

11 - زێوەر محەمەد سدیق، "سەرکردەی ژیر و بە وەفا... یەکسانی و دادپەروەری... جەنگۆری کردنی بێ بەرامبەر"، گۆڤاری پەیامی ئەیلول، کۆمەڵەی مامۆستایانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول، ژمارە 3، هەولێر، بەهاری 2008، ل. 55.

12 - فازڵ رەئووف، بەرەو رۆژێ، بەرگی یەکەم، (هەولێر - چاپخانەی وەزارەتی رۆشنبیری - 2001)، ل. 152.

13 - محەمەد عەلی ئیسماعیل، بیرەوەرییەکانی من: حەفتا ساڵ تەمەن و زیاتر لە نیو سەدە خەبات، (بێ شوێن - 2019)، ل. 273.

14 - محەمەد مەلا قادر، خەباتنامە: کورتە مێژووی حزب و کولتووری بارزانیی نەمر، چاپی دووەم، (دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس - چاپخانەی ئاراس - 2012)، ل. 97.

15 - "میحوەرە سەربازییەکانی حزبی ئێمە لەسەر سنووری سلێمانی بەرەو شار و شارۆچکەکان لە راپەڕیندا"، رۆژنامەی برایەتی، ئۆرگانی حزب دیموکراتی کوردستان - یەکگرتوو، ژمارە 1.891، هەولێر، دووشەممە، 7 ئادار 1994، ل. 2.

16 - "ناوپردان - کۆنگرەی شەشەمی یەکەتی قوتابیانی کوردستان 15/7/1970"، گۆڤاری سلێمانی، ژمارە 120، سلێمانی، چاپخانەی کوردستان، تشرینی یەکەم 2010، ل. 50.