
سەلاح محەمەد شەریف محەمەد
سەلاح محەمەد شەریف محەمەد پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بوو، ساڵی ١٩٨٨ لەگەڵ دوو هاوڕێی لە ئەنجامی کەوتنە ناو کمینی مەرتەزەکانی (جاشەکانی) ڕژێمی بەعس شەهید بوو.
لە کۆمەڵەدا بگەڕێ، بە پۆل، زمان، و بەرواری بڵاوکردنەوە پاڵاوتن بکە.
٢٬٣٨٧ ئەنجام

سەلاح محەمەد شەریف محەمەد پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بوو، ساڵی ١٩٨٨ لەگەڵ دوو هاوڕێی لە ئەنجامی کەوتنە ناو کمینی مەرتەزەکانی (جاشەکانی) ڕژێمی بەعس شەهید بوو.

شەهیدی عومەر کریم فەتاح قادر پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بوو، ساڵی ١٩٦٣ لەگەڵ سێ هاوڕێی پێشمەرگەی لە گوندی حەسەن ئاوا شەهید بوو، دوای ئەوەی لەلایەن سەربازەکانی ڕژێمی بەعسی عێراقەوە دەستگیر کران و هەموویان بە گوللە باران کران.

شەهید ئەنجومەن یار ئەحمەد ئەفراسیەو پێشمەرگەی شۆڕشەکانی ئەیلوول و گوڵان بوو. لە ساڵی ١٩٨٣ لە شەڕی ئەحمەد ئاوا شەهید بوو.

شەهید حەسەن محەمەد پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بوو؛ لە کاتی خەباتیدا یەکجار بریندار بوو و لە ساڵی ١٩٨٢ لە کاتی ئەنجامدانی ئەرکێک لە شوێنێکی پێشمەرگەکاندا لەلایەن خائینێکی بەکرێگیراوە شەهید کرا؛ دوای کوشتنەکەی تفەنگ و پارچەیەکی لە جەستەی دزی و خۆی ڕادەستی ڕێژیمی بەعس کرد.

ئەحمەد مەولود مەحموود پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بوو، لە خەباتیدا یەکجار بریندار بوو و بەرپرسی سەندەوقی شۆڕش بوو؛ لە ساڵی ١٩٦٩ لە نزیک حەڵەبجە، دوای کەوتنە ناو کمینی سوپای ڕێژیمی عێراق، لەگەڵ دوو هاوڕێی پێشمەرگەکەی شەهید بوو.

یەحیا عەبدوولا تەها ئەحمەد پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بوو و لە ساڵی ١٩٧٤ شەهید بوو. شەهید یەحیا لە ساڵی ١٩٣٧ لە گوندی داراشی لە ناوچەی بەلەیسان لە قەزای شەقڵاوە لەدایک بوو، گوندنشین و جوتیار بوو. هاوسەری فاتیەمە عەبدوولا بوو و یەک کوڕ و سێ کچی هەبوو بە ناوەکانی یونس، پیرۆز، خاتون و گوڵیزار.

شەهید جەبار محەمەد شەریف پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بوو؛ لە ساڵی ١٩٨١ لە دەشتی شارەزوور بەهۆی کەوتنە ناو کمینێکی هێزی یەکێتی نیشتیمانی لەگەڵ هاوڕێکانی شەهید بوو.

خانەودەل حوسێن حەمەد لە ساڵی ١٩٦١ پەیوەندی بە ڕێکخراوەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد و لە ساڵی ١٩٨٢ لە سەیدەکان شەهید بوو.

کاکەبیرە فەریق ئەحمەد پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بوو و لە ساڵی ١٩٨١ لە شەڕی ڕزڵە و پاریزان شەهید بوو.

شەهید ساڵح ڕەشید لە کاتی شۆڕشی ئەیلوولدا پێشمەرگە بوو و پلەی نووسەری لقەی بەدەستهێنا. لە ساڵی ١٩٦٩ لە هێرشی سەربازی عێراق بۆ سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە بە گوللە کوژرا. ساڵح ڕەشید ساڵح، کە بە فەقێ ساڵحیش ناسراوە، لە ساڵی ١٩٥٠ لە گوندی ڕەزلەی ناوچەی نالپەرێز لە پەنچوێن لەدایک بوو؛ جوتیار بوو و خوێندنی سەرەتایی تەواو کرد، پاشان بۆ خوێندنی ئایینی و وانەکانی مەلایەتی بۆ پەنچوێن گواسترایەوە.

شەهید فارووق حەمە عەلی پێشمەرگەی ڕاپەڕینی کوردستان بوو. لە ساڵی ١٩٩١ لە ئازادکردنی کەرکووک بە توندی بریندار بوو و لە نەخۆشخانەی سلێمانی شەهید بوو.

محەمەد زیاد محەمەد ئەمین لە ساڵی ١٩٤٠ لە گوندی فەقیان، سەر بە قەزای ڕەواندز لە پارێزگای هەولێر، لەدایک بوو. هاوسەردار و خاوەنی منداڵ بوو. کەسایەتیی گوندی فەقیان بوو و بۆ باشترکردنی ژیانی گوندنشینان کاری کرد.