لە ساڵی ١٩٦٥ لە حاجی ئۆمەران لەگەڵ مەلا مستەفا بارزانی دیدارێک ئەنجام دا و پەیوەندی بە هێزەکانی پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول کرد و لە بەتالیۆنی ٣ی هێزی بالەک بە فەرماندەیی مەلا ئەمین بووە پێشمەرگە. بەهۆی لێهاتوویی و بوێرییەوە زوو کرایە سەرلق. لە زۆرێک لە شەڕەکانی ناوچەکانی ڕەواندز و دیانە بەشدار بوو. لە ساڵی ١٩٧٤ لە کاتی هێرشی سوپای عێراق بۆ سەر شاخی کۆڕەک بە ئاراستەی بەخاڵ و شاری ڕەواندز، لە ئەنجامی بەرگرییەکی نالەباردا شەهید کرا. لەلایەن پێشمەرگەکانەوە تەرمەکەی لە ژێر دەستی سەربازانی سوپای عێراق وەرگیرا و بۆ گوندی فەقیان بردرا و لەوێ بە خاک سپێردرا.

 

 

\r\n\r\nسەرچاوە:

١. ئەرشیفی دەستەی موسوعەی پارتی دیموکراتی کوردستان.