دکتۆر جەرجیس حەسەن عەبدوڵڵا، ناسراو بە دکتۆر جەرجیس، لە ساڵی ١٩٦٧دا بووە ئەندامی ڕیزەکانی یەکێتی قوتابیانی کوردستان. لە ساڵی ١٩٧٩دا لە کۆنگرەی نۆیەمدا بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان (پارتی) هەڵبژێردرا. لە ساڵی ١٩٨٠ تا ١٩٨٥ بەرپرسی لقی یەکی پارتی بووە. لە ساڵی ١٩٨٩دا بە ئەندامی مكتب سیاسی هەڵبژێردرا. وەزیری پەروەردە بووە لە کابینەی سێیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

ژیاننامە

دکتۆر جەرجیس حەسەن عەبدوڵڵا، ناسراو بە دکتۆر جەرجیس، لە ساڵی ١٩٤٥ لە دهۆک لەدایکبووە، لەوێ خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی تەواو کردووە. لە ساڵی ١٩٦٧دا لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی موسڵ وەرگیراوە. لە ساڵی ١٩٧١دا بۆ خوێندن چووەتە یەکێتی سۆڤیەت و دەستی لە سکرتاریەتی یەکێتی قوتابیانی کوردستان کێشاوەتەوە. پاشان چووەتە کۆماری نەمسا و لە ساڵی ١٩٧٩ گەڕاوەتەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان. لە ساڵی ١٩٩٦ تا ١٩٩٩ وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بووە. بە زمانەکانی کوردی، عەرەبی، ڕووسی، ئەڵمانی و فارسی قسە دەکات.

مێژووی خەبات 

لە ساڵی ١٩٦٧دا دکتۆر جەرجیس بووە ئەندامی یەکێتی قوتابیانی کوردستان. لە ١٥ی تەمموزی ١٩٧٠ لە کۆنگرەی شەشەمدا بە جێگری سەرۆکی یەکێتی قوتابیانی کوردستان هەڵبژێردرا. لە ساڵی ١٩٧١ ئەندامی لێژنە ناوچەی موسڵی لقی نەینەوای یەکێتی قوتابیانی کوردستان بووە. لە ساڵی ١٩٧٩ لە کۆنگرەی نۆیەمدا بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی هەڵبژێردرا. لە ساڵی ١٩٨٠ تا ١٩٨٥ بەرپرسی لقی یەکی پارتی بووە. لە ساڵی ١٩٨٠دا فەرماندەیی شەڕی بیکوفای لە پارێزگای دهۆک کردووە لەگەڵ هێزەکانی حزبی شیوعی عێراق. لە ١٦ی تەمموزی ١٩٨٥ وەک ئەندامی بەشی ڕێکخستن و ئەندامی بەشی پەیوەندیدانی پارتی دەستنیشانکرا. لە ساڵی ١٩٨٣دا بە ئەندامی مكتب سیاسی پارتی هەڵبژێردرا. لە ساڵی ١٩٨٥ وەک بەرپرسی لێژنەی لقی یەکی کارگێڕی دوازدەهەم دەستنیشانکرا. لە کۆتایی ساڵی ١٩٨٥دا مێژووی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردی لە سەدەی بیستەمدا لە پەیمانگای کادیرانی پارتی لە گوندی ڕەژانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وتووەتەوە. لە ساڵی ١٩٨٦ ئەندامی لێژنەی پشکنینی ناوەندی پارتی بووە. لە ساڵی ١٩٨٨دا بەشداری لە شەڕی خواکورک لە هەولێر دژی سوپای عێراق کردووە. لە ساڵی ١٩٨٩ لە کۆنگرەی دەهەمدا بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی هەڵبژێردرا. لە ساڵی ١٩٨٩ لە یەکەم کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندیدا بە ئەندامی مكتب سیاسی هەڵبژێردرا. 

لە ١٣ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٠ وەک بەرپرسی کمیسیۆنی دارایی دەستنیشانکرا. لە سەرەتای ساڵی ١٩٩٢دا بۆ لێژنەی چاودێری لقی دووی پارتی دەستنیشانکرا. لە ١٩ی ئازاردا بەشداری لە کۆبوونەوەی بەرەی کوردستانی کرد بۆ دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و دۆخی ئابووری و ئەمنیی باشووری کوردستان. لە سەرەتای ساڵی ١٩٩٢دا نوێنەرایەتی پارتی کرد لە کۆبوونەوەی بەرەی کوردستانی بۆ دامەزراندنی لێژنەی باڵای چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان. لە ناوەڕاستی ساڵی ١٩٩٢دا کاندیدی پارتی (لیستی زەرد) بووە بۆ پەرلەمانی کوردستان. ڕۆژی چوارشەممە ١١ی ئابی ١٩٩٣ وتارێکی لە ڕۆژنامەی خەبات، ئۆرگانی پارتی بڵاوکردەوە. لە ساڵی ١٩٩٣دا بووە خاوەنی گۆڤاری ئەلتەرناتیڤ. لە ساڵی ١٩٩٣ لە کۆنگرەی یازدەیەمدا بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی خەبات هەڵبژێردرا. لە ساڵی ١٩٩٣ لە یەکەم کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندیدا بە ئەندامی مكتب سیاسی هەڵبژێردرا. لە ساڵی ١٩٩٤دا خاوەنی گۆڤاری کادیر بووە لە ژمارە دووەمەوە، کە گۆڤارێکی تیۆریی پارتی بووە. لە ٤ی ئایاری ١٩٩٤ لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان (یەکێتی)، ئاگربەست و ئاساییکردنەوەی دۆخی باشووری کوردستانی واژۆ کرد. ڕۆژی چوارشەممە ٩ی تشرینی دووەمی ١٩٩٤ لە بارەگای سکرتاریەتی پارێزەر، جەلال حیسامەدین نوورەدین (١٩٣٣-٢٠١٧)، ناسراو بە جەلال تاڵەبانی، لە هەولێر، وەک نوێنەری مكتب سیاسی پارتی بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشدا کرد کە بۆ کۆتاییهێنان بە گرژییەکانی نێوان هەردوو حزبەکە ئەنجامدرا. لە ٨ی شوباتی ١٩٩٦ وەک نوێنەری پارتی سەردانی تارانی کرد بۆ بەشداریکردن لە ١٧هەمین ساڵیادی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی. لە ٢٧ی ئایاری ١٩٩٦ بە یاوەری ئەندازیار محەمەد مەحموود عەبدولڕەحمان (١٩٣٣-٢٠٠٤) ناسراو بە سامی عەبدولڕەحمان، پێشوازی لە شاندێکی یەکێتی کرد لە هاوینەهەواری پیرمامی پارێزگای هەولێر. ڕۆژی هەینی ٨ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٩ بە یاوەری سەرۆک مەسعوود بارزانی، پێشوازی لە جەلال تاڵەبانی و شاندەکەی کرد لە پیرمام. لە ساڵی ١٩٩٩ لە کۆنگرەی یازدەیەمدا بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی هەڵبژێردرا. لە ساڵی ٢٠٠٠ وەک سەرۆکی دەستەی چاودێری دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کابینەی چوارەمدا دەستنیشانکرا. لە ساڵی ٢٠٠٥ وەک ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پشکنین و چاودێری پارتی دەستنیشانکرا. لە ساڵی ٢٠١٠ نوێنەر بووە لە کۆنگرەی سێهەمی پارتی لە هەولێر.

بەرهەمەکانی:

١. تورکیا لە ستراتیژی ئەمریکا دوای کەوتنی شا (شای ئێران).

٢. کوردستانی عێراق، ١٩٨٤، وەرگێڕان.

سەرچاوەکان:
  1. ئـ. د. ئـ، فایلی ژماره‌ AH-٩٧، لیستی ناوی ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان، ١٣ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٠ز، ڕوونووسی به‌ڵگه‌نامه‌ له‌لایه‌ن شێرزاد ئه‌میر حه‌سه‌ن پێشكه‌ش كراوه، ل ١.

  2. ئـ.د.ئـ، فایلی ژماره‌ AJ-٥٤، مێژووی لێژنه‌ی لقی یه‌كی پارتی دیموكراتی كوردستان، ل ل ٧ ـ ٨.

  3. ئـ. د. ئـ، فایلی ژماره CH-١٣٤-١، ده‌قی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ عه‌بدولكه‌ریم سوڵتان عه‌بدوڵا ناسراو به‌ كه‌ریم شنگالی له‌لایه‌ن سه‌بری عه‌بدوڵا قادۆ، هه‌ولێر، ٢٩ی كانونی دووه‌می ٢٠١٧ز، ل ل ٣ ـ ٧.

  4. ئـ،د،ئـ، فایلی ژماره‌ ، ده‌قی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ عه‌بدولڕحمان عوسمان فه‌تاح ناسراو به‌ عه‌بدولڕە‌حمان پێداوی له‌لایه‌ن فوئاد ڕه‌وه‌ند، پیرمام، ١٢ی كانونی دووه‌می ٢٠١٩ز، ل ١.

  5. ئاسۆ كه‌ریم، بیره‌وه‌ری پێشمه‌رگه‌یه‌ك و چه‌ند سه‌ره‌نجێك، ئه‌لقه‌ی دووه‌م، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ژماره‌ ١٦٥٥، هه‌ولێر، پێنجشه‌مه‌‌‌، ٢٧ی ئایاری١٩٩٣ز، ل ٦.

  6. ئاسۆ كه‌ریم، ئیزگه‌ی ده‌نگی كوردستان و چه‌ند سه‌ره‌نجێك، ئه‌لقه‌ی دووه‌م، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ژماره‌ ١٦٥٦، هه‌ولێر، هه‌ینی‌‌، ٢٨ی ئایاری ١٩٩٣ز، ل ٦.

  7. ئاشتي، ویستقبل وفدا عالیا من الحزب الشیوعي الكوردستاني، مجلة گولان العربي، مؤسسة گولان للثقافة والأعلام، العدد ٦١، السنة السادسة أربیل، ٣٠ حزیران ٢٠٠١م، ص ٦.

  8. ئاودێر شێخ عومه‌ر، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان به‌رده‌وام بێت، ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ، ئۆرگانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ژماره‌ ٢٤٩٤، ساڵی ده‌هه‌م، سلێمانی، دووشه‌مه‌‌، ٢ی ته‌موزی ٢٠٠١ز، ل ١.

  9. ئاودێر شێخ عومه‌ر، لێژنه‌ی باڵای ته‌نسیقی نێوان ی.ن.ك و پ.د.ك له‌ سه‌ڵاحه‌دین كۆبووه‌وه‌، ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ، ئۆرگانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ژماره‌ ٢٤٤٠، ساڵی ده‌هه‌م، سلێمانی، دووشه‌مه‌‌، ٣٠ی نیسانی ٢٠٠١ز، ل ١.

  10. ئاودێر شێخ عومه‌ر، لێژنه‌ی باڵای ئاشتی كۆبووه‌وه‌، ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ، ئۆرگانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ژماره‌ ٢٥٠٦، ساڵی ده‌هه‌م، سلێمانی، دووشه‌مه‌‌، ١٦ی ته‌موزی ٢٠٠١ز، ل ١.

  11. ئاودێر شێخ عومه‌ر، هه‌ردوو وه‌فدی مه‌كته‌بی سیاسی ی.ن.ك و پ.د.ك كۆبووه‌وه‌، ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ، ئۆرگانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ژماره‌ ٢٥٢١، ساڵی ده‌هه‌م، سلێمانی، پێنجشه‌مه‌‌، ٢ی ئابی ٢٠٠١ز، ل ١

  12. ئاودێر شێخ عومه‌ر، هه‌ردوو وه‌فدی مه‌كته‌بی سیاسی ی.ن.ك و پ.د.ك كۆبووه‌وه‌، ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ، ئۆرگانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ژماره‌ ٢٥١٢، ساڵی ده‌هه‌م، سلێمانی، دووشه‌مه‌‌، ٢٣ی ته‌موزی ٢٠٠١ز، ل ١.

  13. ئاودێر شێخ عومه‌ر، وه‌فدی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی و پارتی كۆبوونه‌وه‌، ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ، ئۆرگانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ژماره‌ ٢٦٢٠، ساڵی ده‌هه‌م، سلێمانی، دووشه‌مه‌، ٢٦ی تشرینی دووه‌می ٢٠٠١ز، ل ١.

  14. ئاودێر شێخ عومه‌ر، وه‌فدی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبوونه‌وه‌، ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ، ئۆرگانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ژماره‌ ٢٦٠٩، ساڵی ده‌هه‌م، سلێمانی، سێشه‌مه‌، ١٣ی تشرینی دووه‌می ٢٠٠١ز، ل ١.

  15. ئه‌حمه‌د شه‌ریف له‌ك، شرۆڤه‌ی ڕووداوه‌ مێژووییه‌كان، به‌رگی دووه‌م، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ـ ٢٠١٩ز)، ل ١٠٢.

  16. ئه‌سعه‌د عه‌دۆ، به‌رده‌وام بوون یان سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی شۆڕش، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ژماره‌ ١٦٥١، هه‌ولێر، شه‌مه‌‌، ٢٢ی ئایاری ١٩٩٣ز، ل ٣.

  17. ئیسماعیل ته‌نیا، حزبی سۆسیالیستی كوردستان هه‌ڵكشان.. داكشان .. په‌رته‌وازه‌بوون، (هه‌ولێر ـ  چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ـ ٢٠١٩ز)، ل ٢٦.

  18. أرنولد ویلسن، الثورة العراقیة، ترجمة وتعلیق جعفر الخیاط، (بیروت ـ مطبعة دار الكتب ـ ١٩٧١م)، ص ص ١٩٧ ـ ١٩٩.

  19. اصدارت جدیدة، جریدة صدی كوردستان، الحزب الدیموقراطي الكوردستاني ـ العراق/ مكتب لبنان، العدد ٣٣، أواسط آب ١٩٩٠م، ص ١١.

  20. انتخاب أعضاء اللجنة المركزیة للحزب الدیمقراطي الكوردستاني ـ العراق، مجلة گولان العربي، مؤسسة گولان للثقافة والأعلام، العدد ٤١، السنة الرابعة، أربیل، ٣١ تشرین الأول ١٩٩٩م، ص ١٥.

  21. انتخاب لجنة مركزیة جدیدة مؤلفة من ٣١ عضوا و٩ أعضاء أحتیاط، جریدة خه‌بات، لسان حال الحزب الدیمقراطي الكوردستاني، العدد ٩٤٦، أربیل، الجمعة، ١٥ تشرین الأول ١٩٩٩م، ص ١٥.

  22. به‌ڕێز وه‌زیری په‌روه‌رده‌ له‌گه‌ڵ شاندێكی سكرتاریه‌تی یه‌كێتییه‌كه‌مان كۆبووه‌، ڕۆژنامه‌ی زه‌نگ، یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان، ژماره‌ ٤، خولی دووه‌م، هه‌ولێر، چاپخانه‌ی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین، یه‌كشه‌مه‌، ٧ی تشرینی دووه‌می ١٩٩٨ز، ل ١.

  23. پارتی دیموكراتی كوردستان، سه‌رۆك، ژماره‌ ١٠، ١٣ی كانونی دووه‌می ١٩٩٠ز، ل ٦.

  24. پارتی دیموكراتی كوردستان، مه‌كته‌بی سیاسی، بڕیار، ژماره‌ ١٠٧٥٠، ١٤ی تشرینی دووه‌می ١٩٨٥ز، ل ١.

  25. پارتی دیموكراتی كوردستان، مه‌كته‌بی سیاسی، بۆ هه‌مو به‌شه‌كانی م.س ی تێكۆشه‌ر، ژماره‌ ٦٧٧٥، ١٨ی ته‌موزی ١٩٨٥ز، ل ١.

  26. جرجیس حسن، أستراتیجیة الأمن القومي والحركة التحرریة الكردیة، جریدة خه‌بات، لسان حال الحزب الدیمقراطي الكردستاني، العدد ٦٨٧، الأربعاء، ١١ آب ١٩٩٣م، ص ٥.

  27. حبیب محمد كریم، تأریخ الحزب الدیمقراطي الكوردستاني ـ العراق (في محطات رئیسیة) ١٩٤٦ ـ ١٩٩٣، (دهوك ـ مطبعة خه‌بات ـ ١٩٩٨م)، ص ص ١٥٩، ١٧٤، ١٨٢.

  28. حسێن عثمان كلش (بابێ كۆڤان)، پێشمه‌رگه‌یه‌ك ژیان و بیرهاتن (١٩٦١ ـ ١٩٩١)، (دهۆك ـ چاپخانه‌ی خانی ـ ٢٠١٥ز)، ل ل ٧٣، ١٢٨.

  29. حه‌مه‌ساڵح فه‌رهادی، لاپه‌ڕه‌یه‌ك له‌ مێژووی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان، ڕۆژنامه‌ی پێشكه‌وتن، ئۆرگانی یه‌كێتی قوتابیان و لاوانی دیموكراتی كوردستان، ژماره‌ ٢٧، سه‌ره‌تای ته‌موزی ١٩٩٢ز، ل ٢.

  30. داواكاریه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕاگه‌یاندن، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان ـ یه‌كگرتوو، ژماره‌ ٢٠١٩، دووشه‌مه‌،‌ ١٥ی ئابی ١٩٩٤ز، ل ٤.

  31. دیرۆكی خوله‌كانی كادیرانی پارتی، له‌ شاخه‌وه‌ بۆ شار، (هه‌ولێر ـ سه‌نته‌ری دیراسات و تویژینه‌وه‌ و ئه‌كادیمیای پارتی ـ چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ـ ٢٠١٩ز)، ل ٦٨.

  32. ساسان عه‌ونی، یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان چه‌ند لایه‌نێكی تێكۆشان و مێژوو، (هەولێر ـ مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان ـ چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ـ ١٩٩٨ز)، ل ٣٢.

  33. سلێمان مسته‌فا حه‌سه‌ن، كورد و یه‌كه‌م ئه‌زمون، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی كارۆ ـ ٢٠١٧ز)، ل ل ٢٨، ٣١، ٦٩، ٧٤ ـ ٧٥، ١٠٢، ٢٧٠.

  34. سه‌رۆك بارزانی پێشوازی له‌ به‌ڕێز تاڵه‌بانی ده‌كات، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان ـ یه‌كگرتوو، ژماره‌ ٢٧٥٣، هه‌ولێر، شه‌مه‌، ٩ی كانونی دووه‌می ١٩٩٩ز، ل ١.

  35. شه‌عبان عه‌لی شه‌عبان، هه‌ندێك زانیاری سیاسی و مێژوویی، چاپی سێیه‌م، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ـ ٢٠١٣ز)، ل ل ١١٨، ١٢١، ١٢٤، ١٢٦.

  36. عبدالهادي رحمان سلیمان، اضافة أخری الی خزین الذاكرة، مجلة گولان العربي، مؤسسة گولان الأعلامیة، العدد ٢٠، أربیل، مطبعة وزارة الثقافة، ٢٥ كانون الثاني ١٩٩٨م، ص ٦٣.

  37. عبدالهادی رحمان قصاب، لاپه‌ڕه‌یه‌ك له‌ مێژووی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان، لقی نه‌ینه‌وا ١٩٦٧ ـ ١٩٧٠، (هه‌ولێر ـ مه‌كته‌بی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی لقی دوو ـ ٢٠١٥ز)، ل ٢٤.

  38. عرفان عه‌زیز عه‌زیز، كۆنگره‌ و كۆنفڕانسه‌كانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان، (هه‌ولێر ـ پڕۆژه‌ی نووسینه‌وه‌ی مێژووی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان ـ چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ـ ٢٠١٢ز)، ل ل ٦٠، ٦٣.

  39. علي سنجاري، القضیة الكوردیة وحزب البعث العربي الاشتراكي في العراق، الجزء الثالث، (دهوك ـ مطبعة خاني ـ ٢٠١٢م)، ص ص ١٦٨ ـ ١٧٠.

  40. عومه‌ر عوسمان، ژیانی كوردێك، به‌رگی یه‌كه‌م، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی حاجی هاشم ـ ٢٠٠٥ز)، ل ٢٨٥.

  41. فرست طیب عبدالله‌، ئێكه‌تیا قوتابیێن كوردستانێ (ئادارا ١٩٧٠ ـ نیسانا  ١٩٩١)ێ ڤه‌كۆلینه‌كا مێژووی ـ سیاسی، ماسته‌رنامه‌ی چاپنه‌كراو، زانكۆیا زاخۆ ـ كۆلێژا په‌روه‌رده‌، ٢٠١٢ز، ل ٤.

  42. فه‌رهاد عه‌ونی، ڕۆژگارم ئاوا تێپه‌ڕی، به‌رگی یه‌كه‌م، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ـ ٢٠١٦ز)، ل ل ٢٤٥، ٢٤٨، ٢٩٠.

  43. فه‌رهاد عه‌ونی، یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان هه‌میشه‌ ڕابه‌ری قوتابیانی كوردستان بووه‌، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان ـ یه‌كگرتوو، ژماره‌ ١٨٧٦، هه‌ینی، ١٨ی شوباتی ١٩٩٤ز، ل ٣.

  44. فه‌زله‌دین ئه‌حمه‌د نێروه‌ییی، ئاواره‌بون سه‌ربورا خه‌لكێ كو ب سالان دور ژ گه‌ل و وه‌لات ژیاین، (دهۆك ـ چاپخانه‌ی خانی ـ ٢٠٠٨ز)، ل ٨٥.

  45. فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل، زویربوونی سیاسی له‌ ناو پارتی دا، گۆڤاری سڤیل، ژماره‌ ١٢٢، هه‌ولێر، چاپخانا ڕۆكسانا، شه‌مه‌، ٢٥ی شوباتی ٢٠١٢ز، ل ١١.

  46. قائمة بأسماء الجرائد التي اجازتها وزارة الثقافة في حكومة اقلیم كوردستان منذ عام ١٩٩٣، جریدة‌ خه‌بات، لسان حال الحزب الدیمقراطي الكوردستاني ـ الموحد، العدد ٨٧٠، أربیل، الجمعة، ١٧ نیسان ١٩٩٨م، ص ١٩.

  47. كاروان مه‌حوی، كۆنگره‌كانی پارتیمان پارتی دیموكراتی كوردستان، گۆڤاری شرۆڤه‌، مه‌كته‌بی ناوه‌ندی دیراسات و توێژینه‌وه‌، ژماره‌ ١٤، هه‌ولێر، چاپخانه‌ی حاجی هاشم، پاییزی ٢٠١٠ز، ل ٢١.

  48. كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی و به‌ ئاماده‌یی به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانی به‌سترا، هه‌فته‌نامه‌ی گوڵان، ژماره‌ ٣٠، هه‌ولێر، ١٠ی تشرینی دووه‌می ١٩٩٤ز، ل ١.

  49. كۆنگره، ده‌رئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتیمان ڕاده‌گه‌ینێت، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان ـ یه‌كگرتوو، ژماره‌ ١٧٢٩، هه‌ولێر، هه‌ینی، ٢٧ی ئابی ١٩٩٣ز، ل ١.

  50. كۆنگره‌ی ١٢ی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆمیته‌ی ناوه‌ندی نوێی هه‌ڵبژارد، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ژماره‌ ٢٩٤٨، هه‌ولێر، یه‌كشه‌مه‌، ١٧ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٩٩ز، ل ٣.    

  51. لقی دوو، لقی دوو له‌ نیوسه‌ده‌ی تێكۆشاندا، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی ئاراس ـ ٢٠١٠ز)، ل ٤٢.

  52. لوقمان غه‌ریب، شه‌هید حاجی عه‌بدولڕە‌حمان قۆناغێكی پڕ به‌خشش له‌ مێژووی بزاڤی قوتابیان و لاوان، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی ڕۆشنبیری ـ ٢٠٠٣ز)، ل ٧٧.

  53. لیسته‌ی ناوی پاڵیوراوانی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی له‌ كوردستان، ڕۆژنامه‌ی پێشكه‌وتن، ئۆرگانی یه‌كێتی قوتابیان و لاوانی دیموكراتی كوردستان ـ عێراق، ژماره‌ ٢٦، ئایاری ١٩٩٢ز، ل ٤.

  54. محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود، ڕۆژژمێری پێشمه‌رگه‌یه‌ك ١٩٧٦ ـ ١٩٩٦، به‌رگی چواره‌م، (سلێمانی ـ چاپخانه‌ی دیلان ـ ٢٠٠٩ز)، ل ٥٢٠.

  55. محه‌مه‌د مه‌لا قادر، خه‌باتنامه‌ كورته‌ مێژووی پارتی و كولتووری بارزانیی نه‌مر، چاپی دووه‌م، (هه‌ولێر ـ ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس ـ ٢٠٠٧ز)، ل ٩٧.

  56. المؤتمر السادس لاتحاد طلبة كردستان العراق، جریدة التآخي، العدد ٤٩٦، بغداد، مطبعة دار الجاحظ، الأثنین، ٢٧ تموز ١٩٧٠م، ص ٣.

  57. هاشم رمضان، المحترقون الكورد، الجزء الأول، (أربیل ـ مطبعة الحاج هاشم ـ ٢٠٠٥م)، ص ١٣٨.

  58. هه‌رێمی كوردستان، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ژماره‌ ٢١٨٧، هه‌ینی، ٢٧ی ئه‌یلولی ١٩٩٦ز، ل ١.

  59. هه‌رێمی كوردستانی عێراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق پرۆتۆكۆله‌كان ـ ١٩٩٢، به‌رگی سێزده‌یه‌م، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ـ ١٩٩٨ز)، ل ٨٦.

  60. هه‌رێمی كوردستانی عێراق ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق، پرۆتۆكۆله‌كان، به‌رگی بیست و پێنج، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ـ ٢٠٠١ز)، ل ل ٣٣٧، ٣٣٩.

  61. وه‌فدی سه‌ركردایه‌تی پارتیمان به‌شداری مه‌راسیمی ساڵگه‌ردی سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ده‌كه‌ن، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان ـ یه‌كگرتوو، ژماره‌ ٢١٥٧، هاوینه‌هه‌واری پیرمام، پێنجشه‌مه‌، ١٥ی شوباتی ١٩٩٦ز، ل ل ١، ١١.

  62. وه‌فدێكی پارتیمان به‌شداری ڕێوڕه‌سمی ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ده‌كات، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ژماره‌ ٢١٥٦، پیرمام، چوارشه‌مه‌، ٧ی شوباتی ١٩٩٦ز، ل ١.