جەعفەر ئیبراهیم حاجی پیرۆ، ناسراو بە جەعفەر ئیمینکی، پارێزەر کوڤان و کوڤان، لە شاری دهۆک لە ساڵی ١٩٥٤ لەدایک بووە، قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە دهۆک تەواو کردووە، بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە یاسا لە زانکۆی شاری بهغدا لە ساڵی ١٩٧٧ بەدەستهێناوە، لە ساڵی ١٩٧٩ لە شاری دهۆک کاری پارێزەری کردووە، لە ساڵی ١٩٨١ بۆ ماوەیەک لەلایەن ئاسایشی موسڵەوە دەستبەسەر کراوە، بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٨٢ پەنای بۆ سوید بردووە و تا ساڵی ١٩٨٦ لەوێ ماوەتەوە، لە ساڵی ١٩٨٦ گەڕاوەتەوە سوریا و ساڵ و نیوێک لەوێ ماوەتەوە، و لە ڕیزەکانی پارتی گەلی دیموکراتی کوردستان خەباتی کردووە، لە ساڵی ١٩٨٧ تا ساڵی ١٩٨٨ پەنای بۆ ئێران بردووە، لە ساڵی ١٩٨٨ تا ١٩٩٢ دیسان گەڕاوەتەوە سوید، لە ساڵی ١٩٩٢ گەڕاوەتەوە کوردستان، لە ساڵی ١٩٩٢ تا ١٩٥٥ پۆستی بەڕێوەبەری گشتی دیوانی پەرلەمانی کوردستانی لە شاری هەولێر بەڕێوەبردووە، لە ساڵی ٢٠٠٧ بڕوانامەی ماستەری لە زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی کڵێسمێنت بەدەستهێناوە، هەروەها دکتۆرای لە زانستە سیاسییەکان لە هەمان زانکۆ بەدەستهێناوە، شارەزای زمانەکانی (کوردی، عەرەبی، سویدی، ئینگلیزی و فارسی)یە.
لاپەڕەکانی خەباتلە ساڵی ١٩٨١ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پێشمهرگه ی پارتی گەلی دیموکراتی کوردستان کردووە، لە ساڵی ١٩٨١ تا ١٩٨٣ عضو کمیتهی ناوهندی ی پارتی گەلی دیموکراتی کوردستان بووە، لە ساڵی ١٩٨٨ بووەتە ئەندامی کارای کۆمیتەی ناوخۆیی سوید سەر بە کۆمیتەی لقی شەش - ئەوروپای پارتی دیموكراتی كوردستان، لە (١٩٩٢-١٩٩٣) بووەتە ئەندامی ئۆفیسی ناوەندی ڕێکخستنەکانی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە ساڵی ١٩٩٣ نوێنەری کۆنگرەی یازدەیەمینی پارتی دیموكراتی كوردستان - یەکگرتوو لە شاری هەولێر بووە، لە نێوان ساڵانی (١٩٩٣ -١٩٩٤) بووەتە ئەندامی ئۆفیسی ناوەندی ڕێکخراوە پیشەییەکانی پارتی دیموكراتی كوردستان - یەکگرتوو، لە ڕۆژی چوارشەممە ٩ی حوزەیرانی ١٩٩٣ وتارێکی لە ڕۆژنامەی خەبات ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان بڵاوکردووەتەوە، لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ١٩٩٥ کەلوپەلی ماڵەکەی لە هەولێر لەلایەن چەکدارانی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە تاڵان کراوە و خێزانەکەی لە شارەکە دەرکراون، لە ساڵی ١٩٩٧ وەک ئەندامی کارای کۆمیتەی لقی یەک - دهۆکی پارتی دیموكراتی كوردستان لە چوارچێوەی تیمی حەڤدەهەم لە سەردەمی بەرپرسیارێتی عیزەدین بەرواری دەستنیشان کراوە، لە ساڵی ١٩٩٩ لە خزمەتکردن لە لقی یەک - دهۆک بە هەمان پلە لە چوارچێوەی تیمی هەژدەهەم لە سەردەمی بەرپرسیارێتی مامۆستا محەمەد قادر ئەحمەد (١٩٣٤-٢٠١٩) ناسراو بە محەمەد مەلا قادر بەردەوام بووە.
لە ساڵی ١٩٩٩ لەلایەن کۆنگرەی دوازدەیەمەوە بە عضو کمیتهی ناوهندی یەدەگی پارتی دیموكراتی كوردستان هەڵبژێردرا، لە ساڵی ٢٠٠٤ پلەکەی بەرزکرایەوە بۆ ئەندامی ئۆفیسی ناوەندی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە ساڵی ٢٠٠٤ بووە بەرپرسی ئۆفیسی ناوەندی لێکۆڵینەوە و ئەکادیمیای پارتی دیموكراتی كوردستان، لە ساڵی ٢٠٠٥ وەک بەرپرسی دامەزراوەی گشتی هەڵبژاردنەکانی پارتی دیموكراتی كوردستان دەستنیشانکرا، کە بۆ یەکەمجار لە مێژووی پارتیدا دامەزرا، لە ساڵی ٢٠٠٥ وەک ئەندامی دەستەی ناوەندی پشکنین و چاودێری پارتی دیموكراتی كوردستان دەستنیشانکرا، لە ساڵی ٢٠٠٥ سەرپەرشتی شاندێکی دامەزراوەی گشتی هەڵبژاردنەکانی پارتی دیموكراتی كوردستانی بۆ کۆماری تورکیا کرد بە مەبەستی ئاشنابوون بە دامەزراوەکانی ئەو وڵاتە، لە ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٠ لە کۆنگرەی سێزدەیەم لەلایەن ١٥٠٠ نوێنەرەوە بە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان هەڵبژێردرا و لە ڕیزبەندی ٣١ بە ٦٨٧ دەنگ بوو، لە ساڵی ٢٠١١ لە یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتیدا بە ئەندامی مكتب سیاسی هەڵبژێردرا، لە ساڵی ٢٠١١ تا ٢٠١٧ بەرپرسی ئۆفیسی ناوەندی ڕێکخستنی پارتی دیموكراتی كوردستان بوو، لە ساڵی ٢٠١١ تا ٢٠١٧ وتەبێژی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان بوو، لە ٢٠١٢ وانەبێژی بابەتی ڕێکخستن بوو لە خولی حەڤدەهەمی پەیمانگای ئامادەکردنی کادیرانی پارتی دیموكراتی كوردستان لە شاری هەولێر، لە ساڵی ٢٠١٣ کاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان بوو بۆ پەرلەمانی کوردستان لە لیستی (١١٠) و لە ڕیزبەندی دووەمدا، لە ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣ بووە ئەندامی پەرلەمانی کوردستان (خولی چوارەم)، لە ٢٩ی نیسانی ٢٠١٤ لەلایەن پەرلەمانتارانەوە بە جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان هەڵبژێردرا (خولی چوارەم). لە ٢٠١٥ تا ٢٠١٧ وەک بەرپرسی ئۆفیسی ناوەندی ڕێکخستن دەستنیشانکرا، لە ساڵی ٢٠١٧ وەک جێگری سەرۆکی پەرلەمان دانیشتنە فەرمییەکانی پەرلەمانی چالاک کرد و بە شێوەیەکی بەرچاو بەڕێوەی برد بەهۆی ئامادەنەبوونی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان تێیدا. لە ڕۆژی دووشەممە ٤ی ئاداری ٢٠١٩ ئامادەی واژۆکردنی ڕێککەوتنی سیاسی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان بوو لە شاری هەولێر، لە ساڵی ٢٠٢٢ لە کۆنگرەی چوارمی پارتی بە عضو کمیتهی ناوهندی هەڵبژێردرا، و لە کۆبوونەوەی مكتب سیاسی ی پارتیدا وەک بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی پارتی دیموكراتی كوردستان دەستنیشانکرا.
لە بەرهەمەکانی:١- ئهستێرهكانی سهر بهدیلی شۆڕشگێڕی - ١٩٨٤، لهژێر ناوی (المحامي كوفان) بڵاوكراوهتهوه.
٢- بەشداری سیاسی گەنجان لە هەرێمی کوردستان و کاریگەری سیستەمە هەڵبژاردنەکان لەسەر سەقامگیری سیاسی.
٣- کاریگەری سیستەمە هەڵبژاردنەکان لەسەر سەقامگیری سیاسی - ٢٠١٤.
سەرچاوەکان:-
ئەرشیفی دەستەی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموكراتی كوردستان
-
هەڵبژاردنی ئەندامانی عضو کمیتهی ناوهندی ی پارتی دیموكراتی كوردستان - عێراق، گۆڤاری گوڵانی عەرەبی، دامەزراوەی گوڵانی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن، ژمارە ٤١، ساڵی چوارەم، هەولێر، ٣١ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٩ز، ل ١٥.
-
هەڵبژاردنی عضو کمیتهی ناوهندی یەکی نوێ کە پێکهاتووە لە ٣١ ئەندام و ٩ ئەندامی یەدەگ، ڕۆژنامەی خەبات، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ژمارە ٩٤٦، هەولێر، هەینی، ١٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٩ز، ل ١٥.
-
بارزان نیوز ناوی ئهندامانی سهركردایهتی پارتی دیموكراتی كوردستان و ڕێژهی دهنگهكانیان بڵاو دهكاتهوه، ڕۆژنامهی بارزان نیوز، ژماره ١٩٣، ههولێر، یهكشهمه، ١٩ی كانونی یهكهمی ٢٠١٠ز، ل ٤.
-
بهپێی ڕاپرسیهك جهعفهر ئیمنكی زۆرترین دهنگ دههێنێت له ناو كاندیدهكانی پارتیدا له پهرلهماندا، گۆڤاری دواڕۆژ، ژماره ١٤، ئهیلوول ٢٠١٣ز، ل ل ٣ ـ ٥.
-
پارتی و یهكێتی بۆ قۆناغی داهاتووی كوردستان ڕێكهوتنێكی سیاسییان واژۆكرد، ڕۆژنامەی خەبات، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ژماره ٥٧٠٧، چوارشهمه، ٦ی ئاداری ٢٠١٩ز، ل ١.
-
جەعفەر ئیبراهیم، لە دەوڵەت و دەوڵەتی فیدراڵیدا، ڕۆژنامەی خەبات، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ژمارە ٦٧٨، چوارشەممە، ٩ی حوزەیرانی ١٩٩٣ز، ل ٦.
-
دیرۆكی خولهكانی كادیرانی پارتی، له شاخهوه بۆ شار، (ههولێر ـ سهنتهری دیراسات و تویژینهوه و ئهكادیمیای پارتی ـ چاپخانهی ڕۆژههڵات ـ ٢٠١٩ز)، ل ١٤٨.
-
شهعبان عهلی شهعبان، ههندێك زانیاری سیاسی و مێژوویی، چاپی سێیهم، (ههولێر ـ چاپخانهی ڕۆژههڵات ـ ٢٠١٣ز)، ل ل ١٣٠، ١٣٤.
-
عەلی سەنجاری، دۆزی کورد و حیزبی بەعسی عەرەبیی سۆسیالیست لە عێراق، بەشی سێیەم، (دهۆک ـ چاپخانەی خانی ـ ٢٠١٢ز)، ل ٤٧٩.
-
عومهر عوسمان، ژیانی كوردێك، بهرگی یهكهم، (ههولێر ـ چاپخانهی حاجی هاشم ـ ٢٠٠٥ز)، ل ٢٨٥.
-
كاروان مهحوی، كۆنگرهكانی پارتیمان پارتی دیموكراتی كوردستان، گۆڤاری شرۆڤه، مەکتەبی ناوەندی دیراسات و توێژینهوه، ژماره ١٤، ههولێر، چاپخانهی حاجی هاشم، پاییزی ٢٠١٠ز، ل ٢٠.
-
كنێر عهبدوڵڵا، بهشداری سیاسی ژنان له باشوری كوردستان، (سلێمانی ـ ٢٠١٦ز)، ل ١٠١.
-
لقی دوو، لقی دوو له نیوسهدهی تێكۆشاندا، (ههولێر ـ چاپخانهی ئاراس ـ ٢٠١٠ز)، ل ٣٤.
-
لیستی ناو و شوێنی ئهو خێزانانهی له ناوچهكانی ژێر دهسهڵاتی جهلالییهكاندا دهركراون، ڕۆژنامهی برایهتی، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان ـ یهكگرتوو، ژماره ٢١٤٦، دووشهمه، ٢٠ی تشرینی دووهمی ١٩٩٥ز، ل ٢٩.
-
ههرێمی كوردستان ـ عێراق، پهرلهمانی كوردستان ـ عێراق، پرۆتۆكۆلهكانی ساڵی (٢٠١٤)ی پهرلهمانی كوردستان ـ عێراق، بهرگی نهوهد و چوار، (ههولێر ـ پهرلهمانی كوردستان ـ عێراق ـ ٢٠١٤ز)، ل ل ٧، ١٢، ٣٤، ٤٢.


