شەهید عەبدولڕەحمان قادر قادر، ساڵی ١٩٥٤ لە گوندی مەلەکان سەر بە شارۆچکەی خەلیفان لە پارێزگای هەولێر لەدایکبووە، گوندنشین و کاری جوتیاریی کردووە و خێزاندار بووە. لە دواى نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول لە ساڵی ١٩٧٥، ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە. 

ساڵی ١٩٨٠ پەیوەندیی بە شۆڕشی گوڵانەوە دەکات و دەبێتە پێشمەرگە لە بارەگای لقی٢.ساڵی ١٩٨٢ لە گوندی ئاڵوەتان لە نزیک شاری سەردەشت لە شەڕێکى خویناوىدا لەگەڵ حزبی دیموکراتی کوردستانى ئێران و یەکێتى نیشتمانى کوردستان شەهید بووە. 

سەرچاوە: