ژیاننامە
پشتیوان سادق عەبدوڵڵا لە ساڵی ١٩٦٩ لە هەولێر لەدایک بووە، باوکی یەکێک بوو لە پێشمەرگەکانی هێزی سەفین لە شۆڕشی ئەیلوول و لە ساڵی ١٩٦٨ لە نزیک ناحیەی پیرمام لە پارێزگای هەولێر شەهید بووە، بڕوانامەی ماستەر لە ساڵی ٢٠٠٥ و دکتۆرای لە یاسای گشتی لە زانکۆی سەلاحەدین- هەولێر لە ساڵی ٢٠١٢ بەدەستهێناوە و لە زانکۆی ناوبراو وانەی وتووەتەوە.
لە ساڵی ٢٠١٤ بووە وەزیری پەروەردە لە کابینەی هەشتەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، و لە ساڵی ٢٠١٩ وەک وەزیری ئەوقاف لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەستنیشان کرا. شارەزای زمانەکانی (کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی)یە.
لاپەڕەکانی خەباتپشتیوان سادق لە ساڵی ١٩٨٦ پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کرد، لە ڕاپەڕینی باشووری کوردستان لە ساڵی ١٩٩١ بەشداری کرد، پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەوە کرد و لە هێزی کۆڕەک خەباتی کرد.
لە خولی نۆیەمی پەیمانگەی کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ناحیەی پیرمام وەرگیرا و لە ١٦ی کانوونی دووەمی ١٩٩١ خولەکەی بە سەرکەوتوویی تەواو کرد، لە ساڵی ١٩٩٣ وەک عضو کمیتهی ناوهندی ناوچەی برادۆستی سەر بە لقی دوو - هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان – یەکگرتوو هەڵبژێردرا، و لە هەمان ساڵدا نوێنەری کۆنگرەی یازدەیەمی پارت بوو، لە ساڵی ١٩٩٦ بەرپرسیارێتی کۆمیتەی ناوچەی برادۆستی گرتە ئەستۆ، و بووە بەرپرسی کۆمیتەی ناوچەی دووی - هەولێر سەر بە لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان.
لە ساڵی ١٩٩٩ نوێنەری کۆنگرەی دوازدەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو لە شاری هەولێر، و لە ساڵانی ٢٠٠٠-٢٠٠٤ وەک عضو کمیتهی ناوهندی لقی دوو هەڵبژێردرا، لە ساڵی ٢٠٠٥ وانەبێژی بابەتی تیرۆر بوو لە خولی یازدەیەمی پەیمانگەی ئامادەکردنی کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان.
لە ساڵانی ٢٠٠٥-٢٠٠٨ بەرپرسیارێتی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستانی لە هەولێر گرتە ئەستۆ، لە کۆنگرەی سێزدەیەمی پارتی لە ساڵی ٢٠١٠ بە عضو کمیتهی ناوهندی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردرا، و لە کۆنگرەی چوارمی هەڵبژێردرا بە عضو کمیتهی ناوهندی پارتی دیموکراتی کوردستان، و لە یەکەم کۆبوونەوەی کۆمیتەی سەرکردایەتیدا جارێکی تر بە عضو کمیتهی ناوهندی مكتب سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردرا و بەرپرسیارێتی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای دهۆکی گرتە ئەستۆ.
لە بەرهەمەکانی:
ئهزموونی كوردستان له بهرهنگاربوونهوهی تیرۆردا ـ ٢٠٠٦.
الارهاب فی ضوء القانون الدولي ـ ٢٠٠٦، له سێ بهرگدا.
التجربة الأمريكيةـ الأوروبية ـ العربية فی مكافحة الارهاب.
نحو تأسیس دولة كوردستان ـ ٢٠١٣
پرنسیپهكانی مافی مرۆڤ
سەرچاوەکان:-
دیرۆكی خولهكانی كادیرانی پارتی، له شاخهوه بۆ شار، (ههولێر ـ سهنتهری دیراسات و تویژینهوه و ئهكادیمیای پارتی ـ چاپخانهی ڕۆژههڵات ـ ٢٠١٩ز).
-
مێژووی پارتی دیموکراتی کوردستان، كۆنگره و كۆنفرانس (پرۆگرام و پهیڕهوی ناوخۆ)، دهستهی ئینسكلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان، بهرگی دووەم، (ههولێر- چاپخانهی رۆكسانا- ٢٠٢١).
-
شهعبان عهلی شهعبان، ههندێك زانیاری سیاسی و مێژوویی، چاپی سێیهم، (ههولێر ـ چاپخانهی ڕۆژههڵات ـ ٢٠١٣ز).
-
لقی دوو، لقی دوو له نیوسهدهی تێكوشاندا، (ههولێر ـ چاپخانهی ئاراس ـ ٢٠١٠ز).


