
ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان
Loading


لەم بەشەى زنجیرە دیۆکۆمێنتاری شۆڕشەکانى بارزان، هاتنە سەر دەسەڵاتى حزبى بەعس دانووستانى ئاشتى لەگەڵ سەرکردایەتى شۆڕش، دوبارە تێکچوونەوەى پەیوەندییەکانى شۆڕش و حکومەت و دەستپێکدرنەوەى شەڕ و سەرکەوتنەکانى هێزى پێشمەرگەى شۆڕش ساڵى ١٩٦٣ بە پوختى باسیان لەبارەوە کراوە. لە گرینگترین باسەکانى ئەم بەشە: کۆنگرەى نەتەوەیی کۆیە ساڵى ١٩٦٣. دروستکردنى حەڕەس قەومى لەلایەن بەعسییەکان، شەڕ و داستانەکانى سەرى ئاکرێ، پیرس، بارزان و مەتین.

لەم بەشەى زنجیرە دیۆکۆمێنتاری شۆڕشەکانى بارزان، ڕووداوەکانى هەڵگیرسانى شۆڕشى نەتەوەیی ئەیلوول و پەلامارى هەمە لایەنانەى جاش و سوپاى حکومەت بۆسەر باشوورى کوردستان و خۆڕێکخستنەوەى هێزەکانى پێشمەرگەى شۆڕش و سەرکەوتنەکانى ساڵى ١٩٦٢ و ئازادکردنى زۆربەى ناوچەکانى بادینان و سۆران لەدەست حکومەت، باسیان لەبارەوە کرداوە. لە گرینگترین بابەتەکانى ئەم بەشە: شەڕەکانى ساڵى ١٩٦٢، کۆبوونەوەى عەوداڵان و لێدانى بیرەنەوتەکانى عەین زالە. کودەتاى بەعسییەکان ساڵى ١٩٦٣ و کوژرانى عەبدولکەریم قاسم.

لەم بەشەى زنجیرە دیۆکۆمێنتاری شۆڕشەکانى بارزان، بارودۆخى کورد لە سایەى شۆڕشى ١٤ى تەمووز و دەوڵەتى کۆمارى، هەوڵەکانى سەرکردایەتى کورد و عەبدولکەریم قاسم بۆ چارەسەرکردنى پرسى کورد لە عێراق و دواتر تێکچوونى پەیوەندییەکان و سەرهەڵدانى ناکۆکییەکان لەنێوان هەردوو لایەندا و هەڵگیرسانى شۆڕشى نەتەوەى ئەیلوول باسیان لەبارەوە کراوە.

لەم بەشەى زنجیرە دیۆکۆمێنتاری شۆڕشەکانى بارزان، ڕووداوەکانى پەڕینەوە لە ڕووبارى ئاراس و گەیشتنى لەشکرى شۆڕشگێڕى بارزان بە خاکى یەکێتى سۆڤیەت و دەستپێکى ژیان و مەینەتى ئاواریی بارزانییەکان لە یەکێتى سۆڤیەت باسیان لەبارەوە کراوە، لە گرینگترین ڕووداوەکانى ئەم بەشە: نیشتەجێکردنى بارزانییەکان لە ئازەربایجان و مەشق پێدانیان، کۆنفرانسـى باکۆ، تێکچوونى پەوەندییەکان لەگەڵ باقیرۆڤ و گواستنەوەى بارزانییەکان بۆ کۆمارى ئۆزبەکستان و لە بەشی سێیەم ڕووداوەکانى ژیان و گوزەرانى بارزانییەکان لە کۆمارى ئۆزبەکستان و ژیانى پڕ مەینەتى بارزانییەکان لە سەردەمى ستالین و دواتر گۆڕانکارى بارودۆخیان دواى مردنى ستالین و بووژانەوەى بارزانییەکان لە یەکێتى سۆڤیەت و گەڕانەوەیان بۆ عێراق باسیان لەبارەوە کراوە.

لەم بەشەى زنجیرە دیۆکۆمێنتاری شۆڕشەکانى بارزان، ڕووداوەکانى گەڕانەوەى خێزان و جەنگاوەرە بارزانییەکان لە ڕۆژهەڵاتى کوردستان بۆ باشوورى کوردستان، گڵدانەوەى خێزانە بارزانییەکان و دواتر ڕێکردنە مێژووییەکەى جەنەڕاڵ مستەفا بارزانى بە زیاتر لە ٥٠٠ جەنگاوەرەوە بە سنوورى سێ وڵاتدا بۆ خاکى یەکێتى سۆڤیەت و پێکدادانەکانى لەشکرى شۆڕشگێڕى بارزان و سوپاى ئێران بە درێژایی ڕێڕو، باسیان لەبارەوە کراوە.

لەم بەشەى زنجیرە دیۆکۆمێنتاری شۆڕشەکانى بارزان، ڕووداوەکانى گەڕانەوەى خێزان و جەنگاوەرە بارزانییەکان لە ڕۆژهەڵاتى کوردستان بۆ باشوورى کوردستان، گڵدانەوەى خێزانە بارزانییەکان و دواتر ڕێکردنە مێژووییەکەى جەنەڕاڵ مستەفا بارزانى بە زیاتر لە ٥٠٠ جەنگاوەرەوە بە سنوورى سێ وڵاتدا بۆ خاکى یەکێتى سۆڤیەت و پێکدادانەکانى لەشکرى شۆڕشگێڕى بارزان و سوپاى ئێران بە درێژایی ڕێڕو، باسیان لەبارەوە کراوە.

ئەم بەشەى زنجیرە دیکۆمێنتارى شۆڕشەکانى بارزان، باسى ڕووداوەکانى ساڵى ١٩٤٥ دواى شکستى دانووستانەکان و هەڵگیرسانەوەى شەڕ و نسکۆى شۆڕشى دووەمى بارزان دەکات، لە گرینگترین بابەتەکانى ئەم بەشە: شەڕى بادلیان، شەڕى نەهلێ، شەڕى مەیدان مۆریک، خیانەتى سرۆک هۆزەکان و شەڕى پێرس، نسکۆى شۆڕش و پاشەکشێى شۆڕشگێڕان بە هەزاران خێزانى بارزانییەوە بۆ خاکى ئێران و ڕۆژهەڵاتى کوردستان.

لەم بەشەى زنجیرە دۆکۆمێنتاری شۆڕشەکانى بارزان، ڕووداوەکانى سەروبەندى کەوتنى کۆمارى کوردستان، هەوڵى بارزانییەکان بۆ بەرگرى کردن لێی و کەوتنى کۆمار، دواتر هەوڵى حکومەتى ئێران بۆ دوورخستنەوەى بارزانییەکان یان دەرپەڕاندنیان لە ئێرن، باسیان لەبارەوە کراوە، لە گرینگترین بابەتەکانى ئەم بەشە: کەوتنى کۆمار و دیدارى جەنەڕاڵ مستەفا بارزانى و پێشەوا قازى محەمەد، دانووستانى بارزانییەکان لەگەڵ حکومەتى ئێران لەبارەى چارەنووسى بارزانییەکان، چوونى جەنەڕاڵ مستەفا بارزانى بۆ تاران، شەڕەکانى هێزى بارزان و سوپاى ئێران لەکاتى کشانەوەیان بۆ عێراق و گەڕانەوەی ئاوارە بارزانییەکان بۆ عێراق.

لەم بەشەى زنجیرە دیکۆمێنتارى شۆڕشەکانى بارزان، بارودۆخى بارزانییەکان دواى ئاوارەبوونیان بۆ ڕۆژهەڵاتى کوردستان، ڕاگەیاندنى کۆمارى کوردستان و دروستکردنى هێزى چەکدارى بارزان بۆ پاراستنى کۆمارى کوردستان باسیان لەبارەوە کراوە، لە گرینگترین بابەتەکانى ئەم بەشە: دروستکردنى هێزى بارزان، هێرشى سوپاى ئێران بۆسەر کۆمار، شەڕى قاراوا، شەڕ ملە قەرەنى، بڵاوبوونەوەى پەتاى کوژەکى تاعوون لەنێو بارزانییەکان و دامەزراندنى پارتى دیموکراتى کوردستانى عێراق.

لەم بەشەى زنجیرە دیکۆمێنتارى شۆڕشەکانى بارزان، ڕووداوەکانى ساڵى ١٩٤٥ پێش هەڵگیرسانەوەى شەڕ، هەوڵەکانى سەرکرایەتى شۆڕش بۆ ڕێگریکردن لە شەڕ، دواتر ئامادەکارییەکانى هەردوو لا بۆ ڕووبەرووبوونەوەى یەکترى دواى شکستهێنانى گفتوگۆەکانى نێوان شۆڕش و حکومەت و کاریگەرى بەریتانیا بەسەر شکست هێنانى دانووستانەکان، باسیان لەبارەوە کراوە.

دوای ئەوەی لە ڕۆژی 6ی ئاداری ١٩٧٥ سەدام حوسێن، جێگری سەرۆک کۆماری عێراق و محەمەد ڕەزا شای ئێران، لە پەراوێزی كۆڕبەندی ڕێكخراوی (ئۆپێك)ی وڵاتانی هەناردەكاری نەوت لەجەزائیر ڕێککەوتن، یان ڕاستتر لەبەرانبەر لێدان و گەمارۆدانی شۆڕشی ئەیلوول، سەدام بەشێک لە خاک و ئاوی عێراقی خستە بازاڕی سەوداگەرییەوە. لە ئەنجامدا شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بەهۆی گەلەکۆمەکییەکان هێزەکانی پێشمەرگەی لە بەرەکانی ڕوبەڕووبوونەوە کشاندەوە و لەپێناو پاراستنی خەڵکی کوردستان سەرکردایەتی شۆڕش بڕیاری بەکاتی وەستانی خەباتی چەکداری دا. وێڕای لێبوردنە گشتییە یەک لەدوای یەکەکانی ڕژێم و هەڕەشە و گوشارەکانی ڕژێمی شا دژ بە شۆڕشگێڕان بەمەبەستی گەڕانەوە و پشت بەردانی سەرکردایەتی خۆراگری شۆڕش، ژمارەیەکی زۆر لە شۆڕشگێڕان ڕەتیان کردەوە بگەڕێنەوە ژێر دەسەڵاتی حکومەتێک کە دژی مافی گەلێک ئامادەی فرۆشتنی شەرەفە. بە گوشارە نێودەوڵەتییەکان، ئەو پەنابەرە شۆڕشگێڕانەی کە پشتی سەرکردایەتیان بەر نەدا، سەرەتا لە ناوچەی زێوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەناو خێمە جێگیرکران، دواتر بەهاوکاری شۆڕش و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان خانوویان بۆ دروست کرا، لەگەڵ ئەوەی ئوردوگای زێوە مەیدانی سەربازی نەبوو، بەڵام ڕژێمی حزبی بەعس بە مەبەستی شکاندنی ئیرادەی خەڵکی شۆڕشگێڕی کوردستان لە بەرەبەیانی ڕۆژی ٩ی حوزەیرانی ساڵی 1985، بە ٨ فڕۆكەی میگ ٣٢ لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، بۆ ماوەی 15خولەك ڕقوقینی شۆڤینانەی خۆی بە گیانی بێ تاوانی پەنابەرانی ئۆردوگای زێوە هەڵڕشت کە زۆربەیان بەڕۆژوو بوون، بەهۆیەوە نزیکەی ١٥٠ هاووڵاتی لە ژن و منداڵی بێ گوناحی پەنابەر و ئاوارەی شەهیدکرد و زیاتر لە ٤٠٠ی دیکەش برینداربوون کە زۆربەیان منداڵ و قوتابی بوون و بۆ وەرگرتنی ئەنجامی کۆتایی ساڵ ڕوویان لە قوتابخانەکانیان کردبوو. وەک ڕاستییەک، هەرکاتێک دوژمن لە مەیدانی جەنگدا بەرانبەر هێزی پێشمەرگە دەشکا لە تۆڵەدا پەلاماری هاووڵاتیانی بێ دەرەتانی ئۆردوگاکانی دەدا و پەنابەران و خەڵکی دوورە شەڕی بە ئامانج دەگرت، وەک ئەوەی پێشتر لە هاوینی ١٩٨٣دا بەرانبەر بارزانییە نیشتەجێبووەکانی ئۆردوگا بەزۆرە ملێیەکانی ناوخۆی نیشتمان ئەنجامی دابوو. ئەم تاوانە تەنیا لەو ڕژێمە عەقڵ سەربازیانە دەوەشێتەوە کە بێ ئاگان لەوەی ئیرادەی گەلی كوردستان بۆ مانەوە و خەبات و تێكۆشان، زۆر لە زەبروزەنگ و فڕۆكە و ئاگر و ئەشكەنجەی د…

لەم بەشەی زنجیرە بەڵگەفیلمی بەرخۆدانەکانی بارزاندا، باس لە کۆتایی شۆڕشی یەکەمی بارزان و کۆچکردنی سەرکردەکانی شۆڕش بۆ تورکیا، گەڕانەوەیان بۆ عێراق و جێبەجێنەکردنی بەڵێنەکانی بەرپرسانی عێراق بەرامبەریان، گواستنەوەیان بۆ شارەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق و دواتر بۆ سلێمانی دەکرێت؛ لە کۆتاییدا بە کورتی باس لە ساڵانی مانەوەیان لە سلێمانی و هەوڵەکانی سەرۆک مستەفا بارزانی بۆ ڕێکخستن و پەڕینەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکرێت. بەشی دووەم لە زنجیرە بەڵگەفیلمەکانی شۆڕشەکانی بارزان ـ شۆڕشی یەکەمی بارزان بەرخۆدانی شۆڕشگێڕانی بارزان دژی هێزی هەردوو وڵاتی عێراق و بەریتانیا لە نێوان ساڵانی 1930-1932، کێشە مەیدانییەکانی زێتێ، سەرکەوتنی هێزە شۆڕشگێڕەکانی بارزان و خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی جەنگی بەریتانی لە ناوچەی شێروان و کۆچی بارزانییەکان بەرەو سنووری تورکیا لە گرنگترین بابەتەکانی ئەم بەڵگەفیلمەن.

لەم بەشەی زنجیرە دیکۆمێنتارییەکانی شۆڕشەکانی بارزان، بابەتی پەیوەندییە سیاسییەکانی شۆڕش بە پوختی باسی لەبارەیەوەکراوە، لە گرینگترین بابەتەکان: دانووستانەکانی ساڵی ١٩٤٤ی حکومەت لەگەڵ سەرکردایەتی شۆڕش، ڕێککەوتننامەی هەردوو لایەن و دروستکردنی لێژنەی پەیوەندیی، کاریگەری و چالاکییەکانی حزبی هیوا، پەیوەندیی شۆڕش بە کۆمەڵەی (ژ.ک) و نوێنەرس سۆڤیەت لە ڕۆژهەڵات، دروستکردنی لێژنەی ئازادی و گەڕانی مستەفا بارزانی سەرکردەی شۆڕش بە ناوچە کوردییەکان بۆ دەستخستنی پشتیوانی هۆزەکان بۆ شۆڕش

لەم زنجیرە دیکۆمێنتاریەدا ڕووداوەکانی دوای گەڕانەوەی مستەفا بارزانی ساڵی ١٩٤٣ لە سلێمانییەوە بۆ ناوچەی بارزان، هەوڵەکان بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەت و دەستپێکردنی شۆڕشی دووەمی بارزان بە پوختی باسیان لێوەکراوە. لە گرینگترین بابەتەکانی ئەم بەشی زنجیرە دیکۆمێنتارییەکانی شۆڕشەکانی بارزان: ئامادەکارێ و گەڕانەوەی مستەفا بارزانی لە سلێمانییەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان و دواتر ناوچەی بارزان. هەوڵەکانی مستەفا بارزانی بۆ رێکەوتن لەگەڵ حکومەت. سەردانی مستەفا بارزانی بۆ ناوچە جیاوازەکانی کوردستان و پەیوەندیکردن بە رێکخراوە سیاسییەکانی پارچەکانی تری کوردستان. ئامادەکارییەکانی حکومەت بۆ پەلاماردانی بارزان. دەستپێکردنی شەڕ و گرتنی پۆلیسخانەکانی حکومەت. ئابلۆقەی سەربازگەی مێرگەسۆر. شەڕی بەناوبانگی مەزنێ.

لەم بەشەى زنجیرەى دیکۆمێنتاریی نەبەردییەکانى بارزان، بابەتەکانى، کۆتایی هاتنى شۆڕشى یەکەمى بارزان و ئاوارەبوونى سەرکردەکانى شۆرش بۆ وڵاتى تورکیا، گەڕانەوەیان بۆ عێراق و بێبەڵێنى دەسەڵاتدارانى عێراق بەرامبەریان، گواستنەوەیان بۆ شارەکانى باشوور و ناوەڕاستى عێراق و دواتر شارى سلێمانى، لە کۆتاییشدا ساڵانى مانەوە لە شارى سلێمانى و هەوڵەکانى سەرۆک مستەفا بارزانى بۆ خۆڕێکخستنەوە و خۆ دەربازکردنى بۆ ڕۆژهەڵاتى کوردستان بە پوختى باسیان لێیەوە کراوە.

نەبەردییەكانی شۆڕشگێڕانی بارزان بەرامبەر هێزی دوو وڵاتی عێراق و ئینگلیز لە نێوان ساڵانی ١٩٣٠-١٩٣٢، بابەتەكانی مەیدانداری زێت و سەركەوتنی هێزی شۆڕشگێڕی بارزان و خستنەخوارەوەی فرۆكەیەكی شەڕكەری بەریتانی لە ناوچەی شێروان و كۆچكردنی بارزانییەكان بۆ سەر سنووری وڵاتی توركیا لە گرینگترین بابەتەكانی ئەم دیكۆمێنتارییەن.

دەستبەسەرداگرتنی بارەگای فەوجی سوتکێ ساڵی چالاکی: مانگی ئایاری ١٩٨٧ ناوچەی چالاکی: گوندی کشیشی دەڤەری بەرواری باڵا هێزی بەشدار: لێژنەی ناوچەی ئامێدی زیانەکانی دوژمن: دەستبەسەرداگرتنی سێ بارەگای فەوجی داگیرکار و فەوجی ١١١ی جاشەکان و ڕەبایەکانی دەوروبەری دەستکەوتەکانی هێزی پێشمەرگە: بەدیلگرتنی ٤٣ سەرباز و جاش و ژمارەیەک چەکی جۆراوجۆر و گرێدەرێک و زرێپۆشێک و ئیڤایەکی سەربازی

بۆسەی بێگۆڤا ناوچەی چالاکی: ڕێگەی گشتی نێوان بێگۆڤا - بامەرنی ساڵی چالاکی: ١٩٨٦ هێزی بەشدار: لێژنەی ناوچەی ئامێدی و هێزێکی حزبی شیوعی عێراقی زیانەکانی سوپای داگیرکار: بە دیلگرتنی چوار سەرباز و تێکشکاندنی ئالیەتێکی سەربازی دەسکەوتەکان: جیهازیکی ڕاکاڵ، ٢٤ مەخزەن، ١٠ کلاشینکۆف و ئارپێجیەک

داستانی لێدانی فڕۆکەخانەی سەربازی بامەڕنێ دەڤەر: ڕێگەی گشتی دهۆک- ئامێدی- ساڵی چالاکی: ١٩٨٧ هێزی بەشدار: ناوچەی شێخان، هێزێکی حزبی شیوعی عێراقی، چەندین هێزی تر لە ناوچەکانی دهۆک و شیخان و هێزێکی بەرگری میللی زیانەکانی سوپای داگیرکار: دەستبەسەرداگرتنی سێزدە بنکەی سەربازی فڕگەی بامەڕنێ بارەگای فەوجی سنوور و فەوجی ١٤٠ و کوژران و بریندارکردنی ١٥٨ سەرباز و زیاتر لە ٢١٥ چەکی جۆراوجۆر و ٢٠ هەزار فیشەک

مێژووی کۆنگرە و شۆڕشەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان

شەڕی دۆڵا ڤاژێ بە گرنگترین شەری شۆڕشی یەكەمی بارزان دادەنرێت كە لە 3ی نیسانی 1932 لە نێوان هێزەكانی بارزان و هێزی دای حكومەتی عێراق لە قۆڵی مێرگەسۆرەوە ڕوویدا. بە شكستی هێزەكانی حكومەت و سەركەوتنی هێزی بارزان كۆتایی هات.

لە ڕێکەوتی ٥-٩-١٩٨٨ پێشمەرگە قاڕەمانەکان توانیان داستانێکی مێژوویی تۆمار بکەن لە خواکوڕک لەم داستانەدا دوژمن هەمە جۆرە چەكێكی قوڕس و قەدەغەكراوی بەكارهێنا هێزە بەشداربووەكان لەم داستانەدا بریتی بوون لە : هێزەكانی لقی 2، لقی 3 ، لقی 4 ، هێزی بارزان، هێزی ئاوارە، هێزی حەمرین، بەرگری میللی و هێزەكانی حزبی شیوعی لەم داستانەدا زیانێكی زۆر بە هێزەكانی دوژمن كەوت و ٦٣ پێشمەرگە بریندار و ٢٨ی دیكەش شەهید كران

دۆزینەوەی گۆرە بەكۆمەڵەكان و هێنانەوەی روفاتی قوربانیانی جینۆسایدی بارزانیەکان

لە ڕێكەوتی ١٠ی ئابی ساڵی ١٩٨٣ چەندین كۆمەڵگای زۆرەملێ كە بارزانییەكان تێدا نیشتەجێ بوون گەمارۆ دران وەكو ئۆردوگای هەریر و بەدوای پیاو و كوڕانی بارزانییەكان دەگەڕان و هەندێك دەستبەسەر كران و بۆ بیابانەكانی باشووی عێراق ڕەوانە كران و لەوێش بێسەرو شوێن كران، چونكە پێشتر هەواڵێك هەبوو كە هێزەكانی ڕژێمی بەعس هێرش سەر ئەم كۆمەڵگایەش دەكەن،هەندێك كەس خۆشبەختانە توانیان خۆیان ڕزگار بكەن

لە ڕێكەوتی ١٠ی ئابی ساڵی ١٩٨٣ چەندین كۆمەڵگای زۆرەملێ كە بارزانییەكان تێدا نیشتەجێ بوون گەمارۆ دران وەكو ئۆردوگای دیانا و دوای بەكۆمەڵ، پیاو و كوڕانی بارزانییەكان دەستبەسەر كران و بۆ بیابانەكانی باشووی عێراق ڕەوانە كران و لەوێش بێسەرو شوێن كران

لە ٣١ی تەموزی ساڵی ١٩٨٣ لە قۆناغی دووەمی پرۆسەی ئەنفالی بارزانییەكان بەكۆمەڵ پیاو و كوڕانی بارزانییەكان لە ئۆردوگا زۆرەملێی قوشتەپە بەدەست هێزەكانی ڕژێمی بەعس گیران و بێسەرو شوێن كران

له ڕێكەوتی ١٢ی ئەیلولی ٢٠٢١ كۆنفرانسێك به بۆنەی شەستەمین ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوول له دهۆك ساز درا

لە ١٠ی ئابی ساڵی ١٩٨٣ لە ئۆردوگا زۆرەملێی بەحركە بەكۆمەڵ، پیاو و كوڕانی بارزانییەكان بەدەست هێزەكانی ڕژێمی بەعس گیران و دوای بێسەرو شوێن كران

كازم شانەدەری بەسەرهاتەكانی پەڕینەوە لە ئاوی ئاراس دەگێرێتەوە

رێرۆریشتنە مێژووییەكەی بارزانی نەمر و هەڤاڵانی لە ناوچەی سێگۆشەی سنووری عێراق و ئێران و توركیا مام كازم شانەدەری باسی ئەم ڕووداو و شەڕانە دەكات كە لەم ڕێڕەوە ڕوویدا و هەروەها باسی شەهید و بریندارەكان دەكات

مام كازم شانەدەری هەڤاڵی بارزانی بۆ یەكێتی سۆڤیەتی جاران باسی نسكۆی كۆمار دەكات - دوای هێرشی هەمەلایەنەی ئێران و بەریتانیا بۆ كۆماری كوردستان لە مەهاباد و بەرگرییەكی بێ وێنە لەلایەن لەشكری كۆمار، جەنەڕال مەلا مستەفا بارزانی لەبەر ئەوەی كە ژمارەیەكی زۆری ژن و منداڵ لەگەڵیان بوون، ناچار بوو، پاشەكشەی بكات و لەوێ ڕێڕەوە مێژووییەكەی دەست پێ دەكات

دەرچوونی مەلا مستەفا بارزانی و هەڤاڵانی لە باشووری كوردستان بۆ ڕۆژهەڵاتی كوردستان و بەشداری كردنیان لە كۆماری كوردستان