حەسەن محەمەد سورە محەمەد، ناسراو بە دکتۆر حەسەن سور، لە ساڵی ١٩٨٥ وەک پزیشک پەیوەندی بە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە. لە ساڵانی ١٩٩٠-١٩٩١ پێش ڕاپەڕینی باشووری کوردستان، چەند ڕاسپاردەیەکی تایبەتی مەسعود بارزانی گەیاندووەتە هەندێک لە کەسایەتییەکانی ناوچەی سۆران، شەقڵاوە، پیرمام، حاجی ئۆمەران لە دەوروبەری پارێزگای هەولێر. لە ساڵی ١٩٩٣، بەرپرسی لقی یازدەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕانیە بووە، لە ساڵی ١٩٩٩ لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەوە بە ئەندامی یەدەگی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان (کۆنگرەی دوازدەیەم) بە پلەی نۆیەم هەڵبژێردراوە. لە ساڵی ٢٠٠٩ بووەتە ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردستان لەسەر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان.

ژیاننامە 

حەسەن محەمەد سورە محەمەد، ناسراو بە دکتۆر حەسەن سور، لە ساڵی ١٩٥٥ لە سلێمانی لەدایکبووە، دەرچووی کۆلێژی پزیشکی زانکۆی موسڵە لە ساڵی ١٩٨٢. زمانەکانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی دەزانێت.

بیرەوەری خەبات 

لە ساڵی ١٩٨٥ وەک پزیشک پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە، لە ساڵی ١٩٨٦ ئەندامی کۆمیتەی ناوچەی قەڵادزێی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان بووە. لە ساڵانی ١٩٩٠-١٩٩١، پێش ڕاپەڕینی باشووری کوردستان، چەند ڕاسپاردەیەکی تایبەتی مەسعود بارزانی گەیاندووەتە هەندێک لە کەسایەتییەکانی ناوچەی سۆران، شەقڵاوە، پیرمام، حاجی ئۆمەران و خەلیفان لە دەوروبەری پارێزگای هەولێر بە مەبەستی پشتیوانیکردن لە ڕاپەڕینەکان، لەوانە ئەنوەر بەگی بێتاواتە، عوسمان بەگی میرانی شەقڵاوە، سەعید ئاغای شێتڵا و شێخ شوش نەهری بە مەبەستی پشتیوانیکردن لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان دژی ڕژێمی سەدام حوسێن (١٩٣٧-٢٠٠٦) سەدام تکریتی سەرۆکی عێراق.

لە ساڵی ١٩٩١ بەرپرسی کۆمیتەی ناوچەی قەڵادزێی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، لە ساڵی ١٩٩٣ بەرپرسی لقی یازدەی پارتی دیموکراتی کوردستان – یەکگرتوو بووە، ئەندامی لیژنەی لێکۆڵینەوە و چاودێری پارتی دیموکراتی کوردستان – یەکگرتوو بووە، بەڕێوەبەری نەخۆشخانە بووە، لە ساڵانی ١٩٩٢-١٩٩٧ وەک بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستنیشانکراوە، لە ساڵی ١٩٩٩ لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەوە بە ئەندامی یەدەگی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان (کۆنگرەی دوازدەیەم) بە پلەی نۆیەم هەڵبژێردراوە. لە ساڵی ٢٠٠٣ وەک جێگری بەرپرسی لقی یازدەی ڕانیە دەستنیشانکراوە. ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٤ی نیسانی ٢٠٠٣، وتارێکی لە ڕۆژنامەی برایەتی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان بڵاوکردووەتەوە.

لە ساڵی ٢٠٠٣ وەک جێگری بەرپرسی لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان دەستنیشانکراوە، لە ساڵی ٢٠٠٤ بۆ جاری دووەم وەک بەرپرسی لقی یازدەی ڕانیەی پارتی دیموکراتی کوردستان دەستنیشانکراوە. لە ساڵی ٢٠٠٩ پاڵێوراوی لیستی کوردستانی بووە بۆ پرۆسەی هەڵبژاردنی ٢٥ی تەمموزی ٢٠٠٩ی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردستان. لە ساڵی ٢٠٠٩ بووەتە ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردستان (خولی سێیەم) لەسەر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ساڵی ٢٠٠٩ لە خولی سێیەمی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردستان، لەلایەن نوێنەرانەوە بە جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردستان هەڵبژێردراوە. لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩، ئەندامی لیژنەی کاروباری تەندروستی و ژینگەی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردستان (خولی سێیەم) بووە.

لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩، ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکان، ڕۆشنبیری، ڕاگەیاندن و شوێنەوار لە ئەنجومەنی نیشتمانی کوردستان (خولی سێیەم) بووە، لە ساڵانی ٢٠٠٩-٢٠١٣ ئەندامی لیژنەی کاروباری تەندروستی و ژینگەی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردستان بووە، لە ساڵی ٢٠١٠ نوێنەری کۆنگرەی سێزدەی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە لە هەولێر، لە ١٥ی شوباتی ٢٠١٢، لەلایەن نوێنەرانەوە بە جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردستان (خولی سێیەم) هەڵبژێردراوە.

سەرچاوەکان:
  1. ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیایی پارتی دیموکراتی کوردستان.

  2. کنێر عەبدوڵڵا، بەشداری سیاسی ژنان لە باشوری کوردستان، (سلێمانی ـ ٢٠١٦ز)، ل ٩٤.

  3. ئامادەکردن و کۆکردنەوە : تارا تەحسین ئەسعەدی، ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان خولی سێیەم ٢٠٠٩ ـ ٢٠١٣، (هەولێر ـ چاپخانەی شەهاب ـ ٢٠١٠ز)، ل ل ١١، ٥٢، ١٣٥، ١٣٧.

  4. انتخاب أعضاء اللجنة المركزیة للحزب الدیمقراطي الكوردستاني ـ العراق، مجلة گولان العربي، مؤسسة گولان للثقافة والأعلام، العدد ٤١، السنة الرابعة، أربیل، ٣١ تشرین الأول ١٩٩٩م، ص ١٥.

  5. پاڵێوراوانی لیستی کوردستانی بۆ هەڵبژاردنی ٢٥/٧/٢٠٠٩، گۆڤاری دەنگدان، دەزگای هەڵبژاردنی (ی.ن.ک)، ژمارە ٨، سلێمانی، ٢٠٠٩ز، ل ١٩.

  6. ئـ. د. ئـ، فایلی ژمارە AI-٣٨‌، ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەندامانی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنگرەی دوازدەیەم، ٦ ـ ١٤ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٩ز، بەڵگەنامە لەلایەن نەزیرە مێرگەسۆری پێشکەش کراوە، ل ١.

  7. انتخاب لجنة مركزیة جدیدة مؤلفة من ٣١ عضوا و ٩ أعضاء أحتیاط، جریدة خه‌بات، لسان حال الحزب الدیمقراطي الكوردستاني، العدد ٩٤٦، أربیل، الجمعة، ١٥ تشرین الأول ١٩٩٩م، ص ١٥.

  8. تارا تەحسین ئەسعەدی، پەرلەمانتارانی خولی سێیەمی پەرلەمانی کوردستان ـ عێراق ٢٠٠٩ ـ ٢٠١٣، (هەولێر ـ چاپخانەی شەهاب ـ ٢٠١٣ز)، ل ١٨.

  9. حەسەن محەمەد سورە، وانە و پەندەکانی ڕاپەڕین بۆ ئەمڕۆ زۆر بە نرخن، ڕۆژنامەی برایەتی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژمارە ٣٩٣٠، هەولێر، پێنجشەمە، ٦ ئاداری ٢٠٠٣ز، ل ٣.

  10. حەسەن محەمەد سورە، ئەنجامدەرانی تاوانی ٢٤/٤/١٩٧٤ بە سزای گەل گەیشتن، ڕۆژنامەی برایەتی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژمارە ٣٩٧٥، هەولێر، پێنجشەمە، ٢٤ نیسان ٢٠٠٣ز، ل ٣.

  11. ڕۆژانی ڕاپەڕین لە هەگبەی پێشمەرگەیەکدا، ڕۆژنامەی برایەتی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ یەکگرتوو، ژمارە ٢١٥٩، هەینی، ٨ ئاداری ١٩٩٦ز، ل ٥.

  12. علي سنجاري، القضیة الكوردیة وحزب البعث العربي الاشتراكي في العراق، الجزء الثالث، (دهوك ـ مطبعة خاني ـ ٢٠١٢م)، ص ٤٧٩.

  13. فازیل ڕه‌ئووف، به‌ره‌و خۆر، به‌رگی یه‌كه‌م، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ـ ٢٠٠١ز)، ل ١٩٠.

  14. كاروان مه‌حوی، كۆنگره‌كانی پارتیمان پارتی دیموكراتی كوردستان، گۆڤاری شرۆڤه‌، مه‌كته‌بی ناوه‌ندی دیراسات و توێژینه‌وه‌، ژماره‌ ١٤، هه‌ولێر، چاپخانه‌ی حاجی هاشم، پاییزی ٢٠١٠ز، ل ٢١.

  15. لقی دوو، لقی دوو له‌ نیوسه‌ده‌ی تێكۆشاندا، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی ئاراس ـ ٢٠١٠ز)، ل ٣٤.  

  16. له‌ دیدارێكی به‌رپرسی لقی (١١) و كۆمیته‌ی ڕانیه‌ی حزبی شیوعی كوردستاندا جه‌خت له‌سه‌ر فیدڕاڵی جوگرافی نه‌ته‌وه‌یی كرایه‌وه‌، ڕۆژنامه‌ی خه‌بات، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ژماره‌ ١٣٥١، هه‌ولێر، چوارشه‌مه‌،‌ ٢٨ی كانونی دووه‌می ٢٠٠٤ز، ل ٥.

  17. ماڵپه‌ڕی په‌رله‌مانی كوردستان :http://www.perleman.org

  18. محه‌مه‌د عه‌لی ئیسماعیل، بیره‌وه‌رییه‌كانم حه‌فتا ساڵ ته‌مه‌ن و زیاتر له‌ نیو سه‌ده‌ خه‌بات، (بێ شوێن ـ ٢٠١٩ز)، ل ل ٣٢٦، ٣٩٧.

  19. هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق، پرۆتۆكۆله‌كانی ساڵی ٢٠٠٩ی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌رگی په‌نجا و چوار، (هه‌ولێر ـ له‌ بڵاوكراوه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق ـ ٢٠٠٩ز)، ل ل ١٤، ٢٣٥ ـ ٢٣٦.

  20. هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق، پرۆتۆكۆڵه‌كانی ساڵی ٢٠١٢، به‌رگی حه‌فتاو و شه‌ش، (هه‌ولێر ـ له‌ بڵاوكراوه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق ـ ٢٠١٢ز)، ل ١٩.