بەستنی کۆنگرە

کۆنگرە لە ١١ کانوونی یەکەمی ٢٠١٠ لە هەولێر دەستی بە کارەکانی کرد، بە دروشمی (نوێگەری، دادپەروەری، پێکەوەژیان) و بە ئامادەبوونی ٣٥٠ کەسایەتی گەورە، لەنێویاندا سەرۆک کۆماری عێراق جەلال تاڵەبانی. لەو کۆنگرەیەدا سەرۆک مەسعود بارزانی نیشانی بارزانی نەمر بەخشییە دۆستی کورد ڕۆژنامەنووس کوین ڕۆبێرت، هەشت کمیسیۆن بۆ بەڕێوەبردنی کارەکانی کۆنگرە پێکهێنران، ئەوانیش: کمیسیۆنی بەرنامە، کمیسیۆنی پەیڕەو، کمیسیۆنی ڕێکخستنی گشتی، کمیسیۆنی دارایی، کمیسیۆنی سکاڵا، کمیسیۆنی ڕاگەیاندن، کمیسیۆنی پێشمه‌رگه، کمیسیۆنی ڕێکخراوە پیشەیی و جەماوەرییەکان، هەروەها مەرجی ١٠٪ بۆ ئەندامێتی ژنان لە ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دانرا. ئەوەش لە بەشی سێیەمی فەسڵی بیست و دووەمی ماددەی ٢١٧ی بەرنامە و لە ماددەی ١٧ی بڕگەی دووەمی پەیڕەوی ناوخۆدا جێگیر کرا. بۆ یەکەمجار لە مێژووی پارتی دیموكراتی كوردستان کۆتای ژنان لە کۆنگرەی سێزدەیەمدا جێبەجێ کرا، شایانی باسە تەنها یەک ژن بۆ ئەندامێتی کۆمیتەی ناوەندی لە کۆنگرەکانی پێنجەم، نۆیەم، یازدەیەم و دوازدەهەمدا هەڵدەبژێردرا. 

پەیڕەوی ناوخۆی کۆنگرەی سێزدەیەم پێکهاتەی پارتی دیموكراتی كوردستانی بەم شێوەیە دیاری کردبوو:

بنکە، لێژنەی ڕێکخستن، لێژنە ناوچەی، لێژنەی لق، سەرکردایەتی پارێزگا، ئەنجومەنی سەرکردایەتی، مكتب سیاسی، سکرتێری مكتب سیاسی، جێگری سەرۆک و سەرۆک. هەروەها کمیسیۆنی چاودێری و بەدواداچوون لەلایەن ئەنجومەنی سەرکردایەتییەوە دیاری کرا و سەرۆک پەسەندی کرد.

دوو زاراوەی نوێ لە ڕێکخستنەکانی پێکهاتەی پارتیدا هاتنە ئاراوە، یەکەمیان بنکە کە پێشتر پێی دەگوترا خانە و خانەی سەرەکی، یان تێکەڵەیەک لە هەردووکیان، دووەمیان ئەنجومەنەکانی سەرکردایەتی بوو، کە تا ساڵی ٢٠١٨ تەنها هەولێر، سلێمانی، کەرکووک - گەرمیان دەگرتەوە، کە سنوورێک بوو چالاکییەکانی پارێزگای کەرکووک و دیالە و بەشێک لە سلێمانی دەگرتەوە، لە کاتێکدا دهۆک و مووسڵ بە شێوازە کۆنەکە بەڕێوەدەبران، هەرچەندە دهۆک لە چوارچێوەی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا بوو و پارێزگای بەغدا لە دەرەوەی ئەم سیستمە بوو، بەڵام ئەوروپا و ویلایەتە یەکگرتووەکان دوو لق بوون کە بە هەمان شێوەی خۆیان مانەوە.

سەرنجڕاکێشترین دامەزراوە دوای ئەم کۆنگرەیە ئەنجومەنی شارەزایان بوو، کە لەلایەن ئەنجومەنی سەرکردایەتییەوە دیاری دەکرێت و بەپێی ماددەی ١٥ی پەیڕەوی ناوخۆ جێگیر کرابوو. بە لەبەرچاوگرتنی ئەرکەکانی، ئەم ماددەیە لە چوار بڕگە و ژمارەیەک خاڵ پێکهاتووە، ئەنجومەنێکی هاوشێوە لە پەیڕەوی ناوخۆدا لە ساڵی ١٩٩٣ جێگیر کرابوو، لە کۆنگرەی یازدەیەم بە ناوی (ئەنجومەنی ڕاوێژکاری).

دامەزراوە فەرمییەکانی پارتی و دانپێدانراوەکان:

١- مكتبی ڕێکخستن

٢- دامەزراوەی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن

٣- مكتبی پەیوەندییەکان

٤- دەستەی ڕێکخراوە جەماوەری و پیشەییەکان

٥- دامەزراوەی هەڵبژاردن

٦- مكتبی کارگێڕی و دارایی

سەرۆک مەسعود بارزانی بە کۆی دەنگ بە سەرۆک هەڵبژێردرایەوە و نێچیرڤان بارزانی بە جێگری سەرۆک هەڵبژێردرا، دوای ئەوە ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی بەم شێوەیەی خوارەوە هەڵبژێردران:

١- مەسرور بارزانی

٢- سێداد بارزانی

٣- کەریم سنجاری

٤- یوسف بارزانی

٥- دکتۆر ڕۆژ نوری شاوەیس

٦- هۆشیار زێباری

٧- فازڵ میرانی

٨- نەزەت حالی محەمەد

٩- نەوزاد هادی مەولوود

١٠- بەیان سامی عەبدولڕەحمان

١١- قادر قاچاخ

١٢- دکتۆر کەمال کەرکوکی

١٣- سەڵاح دەلوو

١٤- ئازاد بەرواری

١٥- ئاراس حەسۆ میرخان

١٦- سیروان بارزانی

١٧- سەربەست لەزگین عەبدولڕەحمان، ناسراو بە سەربەست سندۆری

١٨- عەلی حسێن ئەحمەد

١٩- کاکە ئەمین مستەفا ئەمین، ناسراو بە کاکەمین نەجار

٢٠- نوری حەمە عەلی

٢١- دکتۆر جەینار سەعد عەبدوڵڵا

٢٢- دکتۆر پشتیوان سادق عەبدوڵڵا

٢٣- هێمن ئەحمەد حەمە ساڵح، ناسراو بە هێمن هەورامی

٢٤- عەبدولخالق عەبدولسەلام مستەفا، ناسراو بە عەبدولخالق بابیر

٢٥- ڕەمزی شەعبان

٢٦- فەرەیدوون جوانڕۆیی

٢٧- زەعیم عەلی

٢٨- دیاری حسێن عوسمان، ناسراو بە دیاری حسێن بەگ

٢٩- ڕێبوار یەڵدا

٣٠- دلشاد شەهاب حاجی

٣١- جەعفەر ئیبراهیم حاجی، ناسراو بە جەعفەر ئیمینکی

٣٢- عارف تەیفوور

٣٣- یونس ڕۆژبەیانی

٣٤- سەربەست عومەر حەسەن، ناسراو بە سەربەست تروانشی

٣٥- ساسان عەونی

٣٦- هیوا ئەحمەد مستەفا

٣٧- ئەدهەم عوسمان شێخ ئەحمەد، ناسراو بە ئەدهەم بارزانی

٣٨- مەحموود هاشم ئەلیاس، ناسراو بە مەحموود ئێزدی

٣٩- عەلی عەونی نیعمەت

٤٠- مەحموود محەمەد

٤١- خەسرۆ عەبدوڵڵا ئیسماعیل، ناسراو بە خەسرۆ گۆران

٤٢- عەبدولموهەیمەن بارزانی

٤٣- محەمەد مەحموود عەبدوڵڵا، ناسراو بە محەمەد هەرکی

٤٤- دکتۆر عەلی تەتەر تۆفیق

٤٥- ئەحمەد ئەدهەم عەبدولجەبار، ناسراو بە ئەحمەد کانی

٤٦- عیزەدین بەرواری

٤٧- سەفین دزەیی

٤٨- نەجات عەلی

٤٩- شیرین ئامێدی

٥٠- ئەڤین تاهیر ئیبراهیم، ناسراو بە ئەڤین هەروری

٥١- نازەنین محەمەد وسوو

ئەندامانی یەدەگی ئەنجومەنی سەرکردایەتی:

١- عومەر عوسمان میرکەسۆری

٢- عەبدوڵڵا عەلی

٣- ئاکۆ چاوشین

٤- بلند ئیسماعیل جەرجیس

٥- قادر قادر

٦- ئەکبەر حەیدەر

٧- سەربەست بابیر

٨- دکتۆر حەمید دەربەندی

٩- دکتۆر ڤیان سەبری

دکتۆر پیرۆت ئەحمەد سەرۆکی کمیسیۆنی بەڕێوەبردنی کۆنگرەی سێزدەیەم لە ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١٧ کانوونی یەکەمی ٢٠١٠ بەیاننامەی کۆتایی کۆنگرەکەی خوێندەوە، دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی ئەندامانی مكتب سیاسی لە هاوڕێیانی خوارەوە هەڵبژێردران:

١- مەسرور بارزانی

٢- فازڵ میرانی

٣- دکتۆر ڕۆژ نوری شاوەیس

٤- هۆشیار زێباری

٥- ئازاد بەرواری

٦- دکتۆر کەمال کەرکوکی

٧- کەریم سنجاری

٨- زەعیم عەلی

٩- مەحموود محەمەد

١٠- فەرەیدوون جوانڕۆیی

١١- سەڵاح دەلوو

١٢- ڕێبوار یەڵدا

١٣- جەعفەر ئیمینکی

١٤- کاکەمین نەجار

١٥- عیزەدین بەرواری

سەرچاوەکان:

* مێژووی پارتی دیموكراتی كوردستان کۆنگرە و کۆنفرانس (بەرنامە و پەیڕەوی ناوخۆ)، دەستەی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموكراتی كوردستان، بەرگی ٢، (هەولێر – چاپخانەی ڕۆکسانا – ٢٠٢١).

* دەستپێکردنی کۆنگرەی سێزدەیەمی پارتی دیموكراتی كوردستان کارەکانی، ڕۆژنامەی خەبات، زمانحاڵی پارتی دیموكراتی كوردستان، ژمارە ٣٦٤٥، هەولێر، یەکشەممە، ١٢ کانوونی یەکەمی ٢٠١٠ز.

* لە ڕۆژی دووەمی کۆنگرەی سێزدەیەمدا ژمارەیەک کمیسیۆن پێکهێنران، ڕۆژنامەی خەبات، زمانحاڵی پارتی دیموكراتی كوردستان، ژمارە ٣٦٤٦، هەولێر، دووشەممە ١٣ کانوونی یەکەمی ٢٠١٠ز.

* پارتی دیموكراتی كوردستان، بەرنامە و پەیڕەوی ناوخۆی کۆنگرەی سێزدەیەم (بێ شوێن - بێ ساڵ).

* سەرۆک بارزانی بە کۆی دەنگ لەلایەن ئەندامانی کۆنگرەی سێزدەیەمەوە بە سەرۆکی پارتی دیموكراتی كوردستان هەڵبژێردرایەوە، ڕۆژنامەی خەبات زمانحاڵی پارتی دیموكراتی كوردستان، ژمارە ٣٦٤٨، هەولێر، چوارشەممە، ١٥ کانوونی یەکەمی ٢٠١٠.

* نێچیرڤان بارزانی بە کۆی دەنگ بە جێگری سەرۆکی پارتی دیموكراتی كوردستان هەڵبژێردرا، ڕۆژنامەی خەبات، ئەندامی پارتی دیموكراتی كوردستان، ژمارە ٣٦٤٨، هەولێر، چوارشەممە ١٥ کانوونی یەکەمی ٢٠١٠ز.

* شەعبان عەلی شەعبان، هەندێک زانیاری سیاسی و مێژوویی، چاپی سێیەم، (هەولێر- چاپخانەی ڕۆژهەڵات- ٢٠١٣ز.

* ئەندامانی نوێی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان، ڕۆژنامەی خەبات، ژمارە ٣٦٥٢، هەولێر، دووشەممە، ٢٠ کانوونی یەکەمی ٢٠١٠ز.

* پایتەخت .. کۆنگرەی سێزدەیەمی پارتی دیموكراتی كوردستان کۆتایی بە کارەکانی دەهێنێت، ڕۆژنامەی خەبات زمانحاڵی پارتی دیموكراتی كوردستان، ژمارە ٣٦٥١، هەولێر، یەکشەممە، ١٩ کانوونی یەکەمی ٢٠١٠ز.